٠پــەڕەیـ دووەم٠

2.8K 323 145
                                    



ساڵێک تێدەپەڕێت~

ئانی^

خەریکی لەپێکردنی گۆرەویەکانم بووم کاتێک دایکم هات
"ئانی!درەنگە بۆ قوتابخانە دەی ئەوە خەریکی چیت بێ ئەقڵ!"وتی و یەکسەر ڕۆیشت

چاوەکانم سوڕاند، بێ ئەقڵ؟تەنانەت ناهێڵن بە ئیسراحەتیش خۆم ئامادەبکەم بۆ قوتابخانە، دایکم پێشتر بە ئۆتۆمبێلە بچوکەکەی دەیبردم بۆ قوتابخانە بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر فرۆشتی نازانم بۆچی..

دوای ئەوەی کە فرۆشتی ئۆتۆمبێلێکی تری کڕی کە تا ڕادەیەک مۆدێل بەرزتر بوو بە بەراورد بەوەی خۆمان..
هەربۆیە پێم دەڵێن کە پێویستە بە پێ ڕێبکەم چونکە ئۆتۆمبێلەکەیان کۆن و شڕ دەبێت گەر بەکاری بهێنن بۆ هاتووچۆپێکردنی من بۆ قوتابخانە..

چومە خوارەوە پێڵاوەکانم لەپێکرد و بەڕێکەوتم بۆ قوتابخانە..

دوێنێ ڕۆژی بوونم بوو، بووم بە حەڤدە ساڵ..بێگومان وەک ئەوەی کە ڕاهاتووم ڕۆژی لەدایکبوونم بۆ نەکرا گوایە هەژارین و توانای خەرجیکردنی ئەم شتانەمان نیە..

هەمیشە و هەمیشە دەڵێن پارەمان نیە!بەڵام هیچ وا دەرناکەوێت!جگە لە پێویستیەکانی خۆیان بۆمن پارەیان نیە..
وە بۆ ڕابواردن..
بەڵێ ڕابواردن، لەوانەیە ئەمە وشەیەکی جوان نەبێت بەرامبەر دایک و باوک بەکار بهێنرێ بەڵام ئەمە ڕاستیە..

وە زوزوو شەڕکردنیان..باوکم توندووتیژە بەرامبەر بە دایکم بەڵام من نا..وە هۆیەکەی نازانم ڕاستە زۆرجار زلە و شەقم بەردەکەوێت بەڵام وەک ئەوەی لەناکاو توڕەییەکەی نەهێڵن..دەستەکانی دوردەخاتەوە لێم و ئازارم نادات..
باشە بەڵام ئەوەندەی بیرم بێت جاران کە زۆر بچووک بووم زۆر ئازاری دەدام..

خووم گرتبوو بە دایک و باوکم بەتایبەت دایکم، بەڵام لە تەمەنی سێزدە ساڵیمەوە بۆم دەرکەوت کە من شتێکی هێندە گرنگ نیم لە ژیانیان..گرنگی بە هەبوونم نادەن تەنانەت بە نەبوونیشم قەڵس نین..بۆیە وەستام لەوەی هێندە خۆشمبوێن..

تەنیا ئەمەوێ خوێندن تەواوبکەم و ڕزگارم بێت لێرە و بگەم بە خەونەکانم..
کەسێکم لێ دەرچێت بە پێچەوانەی ئەوان، سەرکەوتووبم لە بوارەکەم نەک وەک ئەوان بەم تەمەنەوە خەریکی ڕابواردن بم..

ڕاستە هێشتا زۆر گەنجن..چونکە لە تەمەنێکی کەم یەکیان ناسیووە..
گەیشتمە قوتابخانە لەسەر کورسیەکەم دانیشتم، دەستم کرد بە پێداچونەوەی وانەکانم..

کاتژمێر دوانزەی شەوە، لەسەر جێگا فراوانەکەی پاڵکەوتبوو..
هەموو ڕۆژێک ماندوو دەبێت بەهۆی کارەوە..
جەستە گەورە و پڕ ماسوولکەکانی بڵاوکردبۆوە بۆ ئەوەی ئەم هەوا فێنکە لێیبدات، بەرە بەرە خەریکە ببێ بە زستان بەڵام هەمووکات حەزی بە فێنکیە نەک گەرما بۆیە ساردکەرەوەکەی داگیرسانبوو..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now