٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠

2.3K 280 135
                                    




دوو ڕۆژ تێپەڕی بەسەر ئەم ڕووداوە مێژووییە، شایەنبوو لە کتێبی گینس بنوسرێتەوە نا؟

تەنانەت گەر لە گینس'یش بنوسرێتەوە و خەڵکی پێیان زیادەڕۆیی بێت کە ئەمە چیرۆک و ڕووداوێکی بێ مانایە هەر وەک چۆن خێزانەکەی خۆم وایان دەوت، ئەوە من هێشتا سورم لەسەر ئەوەی کە ئەمە گرنگترین ڕووداوی ژیانی منەو شایەنە لە گینس بنوسرێتەوە چونکە من تیای ژیام..من چەشتم نەوەک ئەوانەی دەڵێن ئەمە تەنها قسەی پڕ و پوچ و بێ مانایە

هەشت ساڵ کەم نییە، من دوای هەشت ساڵ یارە بچکۆلەکەم بینیەوە کە بۆ پیاوێکی ئاشقی وەک من وەک هەشت سەدە بوو، کێ دەتوانێت لەوە تێبگات کە من چەند تامەزرۆی بۆنکردنی بووم؟ئەو بۆنەی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستە چووە ناو لوتەکانم کە سوێند دەخۆم دوو ڕۆژە من هەموو بۆنێک بەم بۆنە تایبەتە دێتە ناو لوتم..کێ دەتوانێت تێبگات کە من چەند بە ئاوات و حەسرەتی باوەشێک بووم کە دوو ڕۆژ پێش ئێستە هەستم پێی کرد...هەر کاتێک سەرینەکەی تەنیشتم دەخەمە باوەشمەوە وا دەزانم ئەوە و دووبارە دەکەومە خەیاڵی ئەو کاتەوە

هیچ کەس لە من تێناگات، لە هەستە نەبڕاو و تایبەتەکانم تێناگەن و پێم دەڵێن کە تۆ شێتی ئاشقی کچێکی بچکۆلە بوویت، هەندێک جار بیرەکەمەوە خۆزگە تەنها بۆ یەک خولەک دەهاتنە جێگەم و هەستیان دەکرد کە ئەمە چۆن هەستانێکە کە من هەمە، بەڵام دواتر دەڵێم نا..با تەنها من ئەزموونی ئەم هەستە ناوازانە بکەم، لە ماوەی ئاشقبوونم بە یارە بێ نازەکەم ئەوەندەی ئازارم چەشتووە ئەوەندەش چێژم بینیوە..ئاخر خۆش نییە کاتێک بە خەیاڵی چاوە شینە زەریا ئاساکانی خەوم لێبکەوێت؟

لەسەر جێگەکەم پاڵکەوتوم و مەچەکم لەسەر نێوچاوانم بوو بە قوڵی بیرم دەکردەوە

هەر وتم کە بڕیارم ناگۆڕم، تا ساڵێکی تریش بەرگە دەگرم..

بەڵام بینینەکەی ئەو ڕۆژە هەموو شتێکی پێچەوانە کردەوە و ئەمڕۆ بڕیارم دا کە ساڵێکی تر نەوەستم
'ئەی ئەگەر نەگەشتم بە ئاواتی دڵم؟شتێکی لێهات شتێکم لێهات؟هەموو خەیاڵەکانم بە خەیاڵ دەمێننەوە و هەمووی دەبێتە تۆز'

نەخێر..

هەرگیز هیچیتر ناوەستم..زۆر زۆر وەستام زۆر!ئایا ئیتر بەس نییە؟زۆرم نەچەشت؟هێشتا شایەن نیم کە بە ئەشقەکەم بگەم؟

هەموو ژیانم دانا، تەنانەت لە پێناو ئەشقەکەم مانگانە موچە بۆ خێزانێک دەبڕمەوە وەک حکومەتێک، با لێرە ئەمە بوەستێنین، نە چیتر من تەمەنم هەڵکێشێت نە موعتاجی بۆنی ئەو بمکوژێت، ئیتر یان لە باوەشی من دەبێت یان نابێت

ئەمە بڕیاری کۆتاییە!

هەناسەیەکم هەڵمژی و چاوەکانم داخست، سبەی ڕۆژێکی گەورەیە.

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang