٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠

2K 253 72
                                    


لەگەڵ پڕبوونی چاوەکانی بزەیەکی کرد بۆ شێوازی دەربڕینی وشەکانی بە زمانی ڕووسی..
هەر دیارە کە چەند هەوڵی لەبەرکردنی داوە..

"دا.."
سەری بە بەڵێ لەقاند و فرمێسکێکی خۆشی وەراند
"دا، جۆنگکووکیی"

جۆنگکووک برۆکانی کەمێک گرژ کرد..
باشە ئەمە نەخێر بوو یان بەڵێ؟
ئەوە چیدەڵێت..
کەمێک بە شڵەژاوی پێکەنی چاوەڕێی وەڵامێکی تەواوبوو، ڕاستە دڵنیابوو لە هەستە ناسکەکانی دڵبەرەکەی بۆی بەڵام هێشتا دڵەڕاوکێی هەبوو..

ئانی دەستی بە ڕوومەتیدا هێنا و فرمێسکی سڕی
"بەڵێ بێگوومان ڕازیم جۆنیی!!"
بە بەرزی و بەوپەڕی شادی'ـەوە گووتی و یەکسەر خۆی خستە باوەشی بە تووندی..
بەجۆرێ هەردووکیان کەوتنە سەر سەوزاییەکە..

ساردیەکی هێندە تەزێنەر  کە چەشنی ئاگری گرتبوو دڵی خاپوور کرد..
ئەمە هەستی بەدەستهێنانی ویستە هەمیشەییەکەیەتی!
ئەمە هەستی خاوەندارێتی هەمیشەییەتی بۆ ئانی جوانی!
ئەمە هەستی هەتاهەتا باوەشگرتنییەتی بێ جیابوونەوە!
ئەمە هەستێکە، دوا بەدوای ساڵانێک لە ئازار و پەژارە دووبارە هەستی بە ئاشتی هەمیشەیی کرد..
کێ لەمە دەگات کاتێک هێندە پەرۆشی بەدەستهێنانی شتێکی و وەختانێک هەبوون بە مەحاڵت دەزانین..
بەڵام ئەم مەحاڵە لەناکاوێ دێتە دەستەوەو لە شانۆگەری ژیانتدا ڕۆڵی هەمیشەیی دەبینێ
ڕەنگە شەوانێکی وات بەڕێ کردبێ واتزانیبێ بوونیان بە ئەکتەر لەنێو ژیانی تۆدا تەنیا بریتییە لە مەحاڵ.
تەنیا بریتییە لە خەونێکی شەوێکی ساردی زستان لەژێر شەوقی هەوروتریشقەکان..
تەنیا بریتییە لەو خەیاڵەی پێش خەوبینین لە مێشکتدا وێنات دەکردن..
تەنیا بریتی بووبێ لەو داستان و چیرۆکە ناڕاستانەی بڵاودەکرێنەوە و دەفرۆشرێن..

مخابن کە لە ناکاوێک دێتە باوەشتەوە و دەگەی بەم خەیاڵانەی پێت خەیاڵبوون..
گەر خەیاڵیش بێت..
ئامادەدەبی تەواوی تەمەن لەم خەیاڵە شیرینەدا ڕۆڵی لەگەڵ بگێڕی..

ئانی لەلای جۆنگکووک یەکەمین خوڵقێنەری خۆشەویستیە..
وەک ئەوەی لەدایکبووبێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم هەستانە و چاندنیان لەنێو دڵی ئەو..
وەک ئەوەی بۆ یەک ئامانج بوبێت بە مرۆڤێک، ئەویش ژیانی لەنێو ئەو بازنە دەوردراو بە سۆزەی جۆنگکووک دروستی کردووە..

وەک ئەوەی لەدایک بووبن بۆ یەک؛

خەندەیەکی نەرمی دا بە لێوەکانی و دەستی بە قژیدا دێنا
لەنێو باوەشیدا شاردبوویەوە لە کاتێکدا بێ گرنگیدان بەو شوێنەی کە لێین پاڵکەوتوون..

بە تووندی باوەشی لە ملی جۆنگکووکدا و لە دڵخۆشیدا دەیویست بگری..
چۆن دەکرێت، جۆنگکووک بۆی تەنیا بریتی بوو لە کەسێکی شووم ئەوەی تەمێکی تاریکی بەسەر ئەو بەشە کەم ڕووناکەی ژیانی دا هێنا کە هەیبوو..
جۆنگکووکی دانابوو بەو ژیان زەوتکەرەی کە لێی پەیا بوو نەیهێشت تەمەنی خۆی بەسەربەرێت..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now