٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠

2.2K 256 45
                                    



«هەفتەیەک تێدەپەڕێت»

"ئەی ئوپا تۆ بۆ نایەیتە ژوورەوە"ئانی گووتی کاتێک دەستی بە جانتاکەی شانییەوە گرتبوو لێوەکانی گرژ کردبوو

ئەمڕۆ جیمین ئەوی گەیاندەوە ماڵەوە

"جوانکیلەکەم من کارم هەیە با بۆ جارێکی تر بێت، بەڵام
بیرت نەچێ بە جۆنگکووک بڵێی"

"باش خەمت نەبێت، کەوایە خوات لەگەڵ"بە زەردەخەنەوە وتی

خواحافیزییان کرد و ئانی ڕێی کرد بۆ ژوورەوە

ئــانــی^

دەرگای ماڵەوەم کردەوە و لەدوای خۆم دامخست، هەناسەیەکی ئاسوودەیم هەڵمژی...بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووم هەیە ئەمەش زۆر دڵخۆشم ئەکات

چوومە مەتبەخەکە، ئەمڕۆ وانەی کۆتاییم نەخوێند بۆیە زووتر هاتوومەوە

دەبێت خواردن ئامادە بکەم تا جۆنگکووک دێتەوە!

ئەو ماوە یارمەتی ئەوم یاوە ئەویش بە هەزار داواکردن چونکە دەڵێت تۆ دووگیانی و نابێت هیچ بکەیت

دەستم لەسەر سکم دانا و زەردەخەنەم کرد و خۆم بەملاو بەولادا برد"وی خۆ بەڕاست من دووگیانم"بەبەر خۆمەوە وتم

هەمووکات بیرکردنەوە لەمە دڵخۆشم ئەکات، من ئەبمە دایک!

هەمیشە ئاواتم ئەوە بووە منداڵێکم هەبێت و ببمە باشترین دایک بۆیان...چونکە من هەرگیز دایکێکئ باشم نەبووە...
من نامەوێت کارێک بکەم منداڵەکانم ڕقییان لێم بێت هەر وەک چۆن من ڕقم لە دایکمە..
دەمەوێت خۆشەویستییان پێببەخشم..!
خودا ئەو نازناوە پیرۆزە بە من دەبەخشێت و منیش دەبێت بە جوانی نوێنەرایەتی بکەم و بە باشترین شێواز خۆشەویستی ببەخشمە منداڵەکەم..

من وەک دایکم نابم بە هیچ شێوەیەک.
من باشترین هەوڵی خۆم دەدەم ببمە باشترین نموونەی دایک.

زۆر حەز دەکەم بزانم کە چ ڕەگەزێکە بەڵام پێرێ کە چووینە لای دکتۆر وتی کە جارێ ماوییەتی ئەوە دەرکەوێت...

لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە و خێرا چوومە سەرەوە و گەرماوێکی خێرام کرد و قاتێکی سپی ماڵەوەم لەبەر کرد کە شۆرتێک و تیشێرتێکی نیو قۆڵ بوو

و چوومە خوارەوە دوای ئەوەی ئەو وەرەقەیەم برد لەگەڵ خۆم کە کەرەستەکانی خواردنێکم تێیدا نووسیبوو کاتێک دوێنێ سەیری بەرنامەی خواردنم دەکرد

تکایە با خۆش دەربچێت!

——

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now