٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠

2.6K 264 146
                                    


-
«سێ ڕۆژ تێدەپەڕێت»

لەناو ئۆتۆمبێل بوون، سەیری ئانی کرد

ئانی برۆکانی گرژ کردبوو..

"دەی بۆوایت! هیچت لێناکات خەمت نەبێت ناشتکوژێت تەنیا پشکنینە و هیچی تر"جۆنگکووک وتی کاتێک ئۆتۆمبێلی لێ دەخوڕی و زوزو سەیری ئانی دەکرد

ئانی بێزاربوو جۆنگکووک زۆر پێداگری لێکرد..ئەو ڕووی نەبوو و شەرمی دەکرد بچێتە لای دکتۆر بۆ شتێکی لەم شێوەیە
"من نامەوێت شەرمە بۆ شتێکی وا بچینە لای دکتۆر!"وتی بەتوڕەیی و سەیری کرد

"دکتۆری ئافرەتان بۆچی هەیە؟"
"یان شەرم لە من دەکەی؟"زیادی کرد

"من نامەوێت ئافرەت بێت و پیاو بێت من نامەوێت، و شەرم لە تۆش دەکەم!"ڕاستی وت

"بەڵام هەر دەچین، من پەیوەندیم کردووە و سرەمان گرتوە"جۆنگکووک سەری بەملاو بەولادا بادا

"زۆر بێتامی!"ئانی بەبێزاری وتی و لێوەکانی خوار کردبۆوە

جۆنگکووک پێکەنی و زمانی لە لێوی دا"حەیف، هەزار حەیف پەڵەکانی ملم دیار نەماون..باشتر بڵێم بەڵگەکان"

برۆکانی بەرز کرد"باسی چییەکەی؟"تێنەدەگەیشت

"هیچ شتێک ئازیزم"

ئانی چاوی سوڕاند"تۆ باسەکە ئەگۆڕیت"وتی و ڕووی کردەوە پەنجەرەکەی خۆی.

——

لەناو کافێیەک دانیشتبوون دوای ئەوەی لای پزیشکەکە گەڕانەوە..
شەربەتێک بۆ ئانی و قاوەیەک بۆ جۆنگکووک
"هێی سەیرم کە"جۆنگکووک بەهێمنی وتی و سەری لار کردەوە

ئانی سەیری نەدەکرد لەپی دەستی ڕاستی لەسەر ڕوومەتی بوو کە وایکردبوو لێوی خڕ بێتەوە

"گوێت لە پزیشکەکە نەبوو؟حاڵەتەکەی تۆ هێندە ترسناک نییە، وە ئەو دەرمانەی بۆی داناوی بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارمەتیدەرە..وە وتیشی لەوانەیە تەنیا یەکەم منداڵ سەختبێت بۆ درووستبوون و دواتر حاڵەتەکە ئاسایی دەبێتەوە"
بەهێمنی قسەی بۆ دەکرد تا بێتاقەتییەکەی کەم بکاتەوە

"ئەی خۆ خۆم لەوێ بووم، بۆ ناڵێی وتیشی لەوانەیە هەرگیز درووست نەبێت"ئانی بێ ئەوەی سەیری کات بەهێمنی وای وت
ئەوەش هەبوو و ئەمەشی وت پزیشکەکە بەڵام جۆنگکووک نەیویست دووبارە بیڵێ تا خەمباری نەکات لەکاتێکدا خۆی زۆر بێتاقەت بوو بەڵام بەدەری نەدەخست

"پێم گووتی گەر تۆ نەتوانی منداڵێکیشم پێببەخشی هێشتا لەخۆم زیاتر خۆشمدەوێی و بوونم بە باوک ناکەمە پێوەرێک بۆ خۆشویستنت، ئەم بابەتە لێرە دادەخەین چونکە هەر خۆشی جارێ زووە و نامەوێت زەحمەتی زۆر ببینی..وا دیارە تۆ زۆر پەلەتە؟"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now