٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠

2.1K 245 22
                                    


ئانی^

"بۆنت، حەزم لە بۆنی تۆیە ئانی'هـ.."

سەیری چاوەکانیم کرد، گرەو دەکەم کە بەتەواوی هەستی پێدەکات کە چەند ترساوم..

کەمێک بە نامۆیی سەیری دەکردم

"بەڵام پێویست ناکاتە بۆنم بکەیت وەک بڵێی خۆ-"ویستم بڵێم 'وەک ئەوەی خۆشەویستم بیت بەڵام وەستام ئەمە زۆر بێ شەرمانەیە، بەڵام وابزانم ئەو تێگەشت، ئانی گەمژە!

"وام، واش دەکەم چونکە خۆشمدەوێی"وتی کاتێک چاوەکانی لە چاوەکانم کلیل دابوو..

باسی چی دەکات؟ئەو چییە؟من لە هیچ شتێک تێناگەم ئاخر

"چیت؟تۆ وەک کچی خۆت منت خۆشناوێ؟"چاوەکانم
کەمێک فراوان کرد و بە سەرسامی وتم

جۆنگکووک چاوی داخست و لێوی خوارەوەی خستە نێوان ددانەکانی..بۆ ئەبێت وا بیر بکاتەوە کە کچ و باوک بن ئەمە زیادەڕۆیی نییە؟باشە لەوانەیە زۆر گەورەتر بێت لەو بەڵام هێشتا واتای ئەوە ناگەیەنێت ئەو جۆنگکووک وەک باوکی خۆی ببینێت

"ئانی!"وەک وریا کردنەوەیەک ناومی هێنا و وای کرد دووبارە چاوم بخەمەوە سەر چاوی لەگەڵ شەرمە زۆرەکەم

"هم؟"وتم کاتێک بە چاوە پشیلەییەکانم سەیرم دەکرد

"تۆ..بۆ من"سەیری کردم و ئەمەی وت..دەستەکانی لێم دورخستەوە

جۆنگکووک نەیدەزانی ئایا کاتی ئەمەیە ئەم شتانە بڵێت؟

سنگم بەرز و نزم ئەبۆوە لە شڵەژاوی..ناکرێت ئەو باس لەو جۆرە خۆشەویستییە بکات کە من بیری لێ دەکەمەوە..ئەو زۆر لە من گەورەترە و دوازدە ساڵمان لە نێوانە!

"وەرە شتی زۆر خۆشم بۆت کڕیوە"وتی و دەستی گرتم وەک ئەوەی خۆی لە بابەتەکە بدزێتەوە

بەڵام خێرا دەستم لە نێو دەستی دەرهێنایەوە و ئەمەم وت"بۆم ڕوون بکەوە!"ڕوخسارم گرژ کرد

"خۆشمدەوێی"جۆنگکووک بێ دەربڕینی هیچ هەستێک لە ڕوخساری ئەمەی وت، بەڵام مەگەر تەنها خۆی و خودا بزانن چۆن هەستانێک لە ژێر ئەم ڕوخسارە بێ دەربڕینە خۆیان شاردوەتەوە

ئەو هەمیشە ئەمە دەڵێتەوە، باشە گریمان خۆشی دەوێم، بەڵام چی سەبارەت بەو هەموو پرسیارە وەڵام نەدراوانەی لە مێشکمن؟

"گرنگ نییە چەند باشی لەگەڵم من بەتەواوی سەرم لێ شێواوە، هەمیشە دەڵێیت کە خۆشتدەوێم بەڵام خۆشەویستی جۆری هەیە"تفێکم قوت دا و ئەمەم زیاد کرد"خۆ ناتوانی بشڵێیت کە منت هەڵگرتوەتەوە!من حەڤدە ساڵم و پێویستم بە کەسێک نییە هەڵم بگرێتەوە جگە لەوەش خێزانی خۆمم هەیە بۆیە ناتوانی بڵێیت کە ئەمە بۆ کارێکی خێرخوازی دەکەیت"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWo Geschichten leben. Entdecke jetzt