٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠

2.1K 232 140
                                    


-

چووە خوارەوە و لەسەر کەوانتەرەکە داینا، خۆشی دەستی کرد بە دروستکردنی خواردن

و ئانیش سەیری نەدەکرد و سەری خوار کردبۆوە..قورس بوو بۆی ئەوە لەبیر بکات کە ئەمڕۆ ڕوویدا

"حەز بە برنجی کوڵاو دەکەیت جوانکیلەکەم؟"جۆنگکووک وتی کاتێک سەیری کرد، خەریکی لەت کردنی تەماتەکان بوو

"نا"بێ ئەوەی سەیری بکات
"ئەو ڕۆژە جیمین ئوپا خواردنێکی دروست کرد زۆر بەتام بوو"ئەمەی زیاد کرد
هیوای دەخواست جیمین لێرە بوایە، بەم شێوەیە ناچاریش نەدەبوو خواردنی دەستی جۆنگکووک بخوات
خۆشی نازانێت خواردن ئامادە بکات تەنانەت گەر بشیزانیایە پێی وانەبوو جۆنگکووک بهیڵێت دروستی بکات ئەو بەهەزار حاڵ ڕازی دەبێت تا ئانی قاپ بشوات

بولگۆوگی دروست دەکات..

تەنها نیو کاتژمێری بەس بوو بۆ دروستکردنی ژەمێکی تێر و تەسەل

"هم، چ خواردنێک بوو؟"جۆنگکووک وتی

"جاپچێ"

"من خواردنی دووبارە بە تۆ دەدەم وا حەزت لە خواردنەکانم نییە؟"وای وت کاتێک سەیری ئانی کرد

"تۆ خواردنەکانت خۆش نین بێجگە هی نانی بەیانیت"سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد..خۆی وانەبوو..
خواردنەکانی زۆر بەتام بوون و ئەو لێهاتوو بوو لە خواردن..بەڵام ئانی حەزی نەدەکرد زۆر خواردنی دەستی ئەو بخوات هەرچەند هەندێکجار ناچارە خۆ ناتوانێت هیچ خواردن نەخوات

ئەویش تەنها پێکەنی..وەک بڵێی ئانی منداڵێک بێت و ئەویش قسەکانی بەجدی وەرنەگرێت و پێبکەنێت

خەریکبوو برنجەکەی دەخستە نێو قاپەکە و شتەکانی دیش..

گۆشت و تێکەڵەکەی لەناو تاوەیەکی تر بوو خستییە نێو قاپێک و لەلایەکی مێزەکە داینا

هەندێک بوو کە تەنها ئانی پێ تێر بکات

ئانیش تەنها سەیری دەکرد و قاچەکانی ڕادەواشاند چونکە قاچی نەدەگەشتە زەویەکە..حەزی بەوەبوو سەیری بکات کاتێک خەریکی خواردن ئامادەکردنە

بۆ درۆ بکات، ئەو سەرنجڕاکێش بوو بەڵام هێشتاش ڕقی لێیبوو..

هەندێک سەوزەوات و کیمچی ئامادەکراویشی دانا

خستییە سەر مێزەکە و ئەو جێگایەی هەمیشە ئانی لێی دادەنیشێت

کەوچک و چۆپستیکەکانی بەڕێکی دانا

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now