٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠

2.1K 263 88
                                    


«سێ ڕۆژ تێپەڕی»

ئەمڕۆ بۆیان وەک و جەژنێک بوو، ئەمڕۆ دڵخۆشبوون وەلێ دڵخۆشیەکەیان هۆکارەکەی هەڵسانەوە یانیش شتێک لەوجۆرەی جۆنگکووک نەبوو..

بەڵکوو ئەمڕۆ دەیگوازنەوە بۆ ژوورێکی ئاسایی.

ئیتر دوای سێ دانە ڕۆژ ئەمڕۆ لە دڵەڕاوکێ نەجاتیان دەبێت و جۆنگکووک لە چاودێری چڕ دەردەکرێت..
هەرچۆنێک بێت..
گەر بە هێمنیش بێت، با بەرە بەرە باشبێت..
با چیتر نەترسن لە مەترسییەکانی سەر ژیانی.

ئەو حەڤدە کاتژمێرەی بۆی دانراببوو بە حەوت سەدە ڕۆی لێیان، هەرچیەک بێ
ئەوەی دڵخۆشکەر بوو وایلێکردن لە خۆشیدا یەکتر لە ئامێز بگرن ئەوە بوو هیچ کام لە ئەگەرەکان ڕوویان نەدا..

ئیتر ئەمڕۆش ئەم ئامێرە ترسناکانەی لێدەکەنەوە و دەیبەن بۆ ژورێکی ئاسایی..ئیتر دەتوانن هەرچەن بیانەوێ بچن بۆلای..

ڕاستە هێشتا چاوێکیشی نەترووکاندووە..بەڵام دەرچوونی لە مەترسیدارترین قۆناغەکان بۆ ئەوان هەموو شتێکە..
زۆر بە ئاواتی هۆشهاتنەوەین..
بەڵام کەوتنە نێو بێ ئاگای لە دوای ئەم نەشتەرگەریە شتێکە جێی سەرسامبوون نیە.

-
ئــانــی^

ئەمڕۆ من لە جەوێکی نموونەیدا نیم بەڵام هێشتاش باشترم لە ڕۆژەکانی تر و لە چاو ئەوکاتانەی لە ترسی ئەوەی شتێکی بەسەربێ هەڵدەلەرزیم..

چۆن دڵخۆشبم لەکاتێکدا چەندان ڕۆژە من جۆن'ـیە جوانەکەی خۆم نازی پێنەداوم..
دوای ئەو هەموو کاتە من ڕانەهاتووم لەو هەموو خەوتنەی..

بە پەرستارەکەم گووت و هاتمە ژوورەکەی..
تازە گواستیانەوە بۆ ئێرە..دڵخۆشم کە ئیتر دەوری هێندە قەرەباڵغ نیە و ئامێرەکان بێزاری ناکەن..تەنیا ئاوی لەسەرە و هیچیتر.

سەری هێشتا پێچراوە..بەشێکی لە قژە جوانەکانی شاردوەتەوە..ئاهـ بیرت دەکەم جۆنگکووک!

چووم لە لێواری جێگەکەی دانیشتم..
کەمێک سەرچەفەکەم بەرز کردەوە و دامپۆشی زیاتر..

پڕ بە دڵ حەزم دەکرد ئێستا لە باوەشم گرتبایە ئەو باوەشەی جاران گەرمیم لێی دەدۆزیەوە..ئەو قۆڵانەی لێی دەئاڵاندم

"جۆنی..."بە هێواشی بانگیم کرد

"بێزارنەبووی لە خەوتن ئازیزەکەم؟"
دڵم پڕبوو..
چاوەکانم پڕبوو..

"هەستەوە من دەمەوێ چاوەکانیشت ببینم، خەوتنەکەت زۆر درێژەی کێشا دەبوا ئێستا هەڵسیتەوە.."
"من لە تۆ دڵگرانم ئەوە دەزانیت؟ چونکە چەنێکە گرنگیت بەمن نەداوە تۆ ئاوا منت ڕانەهێنا! بۆچی گرنگیم پێنادەی دووبارە ڕۆڵ دەگێڕی؟ دوبارە دەتەوێ-دەتەوێ بزانیت کە بەڕاستی خۆشم دەوێیت یان نا؟"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now