٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠

2.6K 262 130
                                    


بەردەوامبوون لەوەی کەم کەمە قسەبکەن و خواردن بخۆن..
بڕیاربوو جیمین و تێیهیۆنگ'ـیش ئامادەبن بەڵام بەهۆی کەڵەکەبوونی کار لەسەریان دەبوا تا درەنگ کاربکەن

مینگیوو سەیرێکی جۆنگکووکی کرد.."ئێ"

جۆنگکووک خەندەی لەسەر لێو بوو، حەزی بە گفت و گۆیە لەگەڵ کەسانی بە تەمەن..
سەیری مینگیووی کرد هەر کە هەستی کرد بەتەمای قسەیە

"ئەوە، ئەم کووپە کچانەیە هی کێیە؟"بە پرسیارەوە گووتی
کەمێک گەمژە دیاربوو وەک ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی قسەبکات..
لە هەمان کات زۆر زیرەک بوو

جۆنگکووک^

برۆکانم کەمێک لێکنا و سەیری ئەو ئاڕاستەیەم کرد..
هەر دیارە کە نیوەڕۆ نانی خواردوە و قاپەکانی داناوە وشک بێتەوە، بەڵام من خاتوو مینـ'ـم بۆچی هێنا؟

بزەیەکی کەمم کرد
"من لەگەڵ خۆشەویستەکەم دەژیم"

بیرم دەکردەوە ئانی گوێی لەمە بێت..

مینگیوو برۆکانی بەرز کرد"ئاها"
خەندەیەکی خوێڕیانەی کرد

سەرم لەقاند

"بەڕێز جۆن تۆ خۆشەویستت هەیە؟پێمان وابوو هۆکارێکت هەیە کە تا ئێستا سەڵتی!پێمان ناڵێی کەی دێینە ئاهەنگەکەت؟"بەڕێز جۆنگ گووتی لەکاتی نانخواردن

کەمێک پێکەنیم،
"هیوادارم هەر لەم ماوانە"
دەزانم ئەمە مەحاڵە لە ئێستادا..بەڵام تەنیا ویستم بیبڕمەوە

"بەڕاستی دڵخۆشدەبین بە هاوسەرگیری تۆ تۆش وەک کوڕی خۆمیت"
بەڕێز کیم گووتی و پێکەنی

خەندەم کرد"زۆر سوپاس هەمووتان بەڕێزن"

سەیری مینگیووم کرد..وەک و تۆڵەیەک لێم پرسی
"مینگیوو، چی سەبارەت بەتۆ؟"

سەیری کرد و پەنجەی بۆخۆی ڕاکێشا
"من؟"پێکەنی کەمێک، ئاخر ئەو بەتەواوی پلەی بۆیـ'ـەکە..

"هههـ، گەنجێکی قۆزی وەک و تۆ دەبێت لە گەرمەی ژوان دانان بێت ڕاستم؟"

مینگیوو پێکەنینێکی ساختەی کرد"ئاهـ لە ڕاستیدا من هێندە خۆم بە کچ و شتیوا خەریکناکەم"

"ئەو بەتەمایە بچێتە پێشەوە لە ئامۆزاکەی بۆیە وادەڵێت"باوکی گووتی بەدەم نانخواردنەوە

سەیری باوکی کرد بە بێزاری، بەڵام نەیویست زۆر دەریخات..وە تەریقی بکاتەوە، ئەسڵەن ئەمە بڕیاری خۆی نیە
سەری بە بەڵێ لەقاند

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now