پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠

2.3K 237 177
                                    


«چوار ڕۆژ تێپەڕیووە»

ئانی^

دووبارە هەروەک ڕۆژەکانی تر لەسەر جێگاکەم دانیشتبووم و قۆڵەکانم لە ئەژنۆکانم ئاڵاندبوو..و سەرم داخستبوو دەگرییام..

کاتێک مرۆڤ دەزانێت کە چیتر کەسی نییە تا هاودەم و هاوخەمی بێت..چیتر کەسێک نییە بتوانێت متمانەی پێبکات و لە باوەشی بکات تا دڵی ئارام ببێتەوە ئەوە تەنیا کەس کە بۆی دەمێنێتەوە کە لە باوەشی بکات خودی خۆییەتی...

ڕاستە جۆنگکووک ئەوە دەکات گەر ڕێگە بدەم..بەڵام چۆن بتوانم ئارام بمەوە بە دڵنەواییەکانی و باوەشەکانی لەکاتێکدا هەموو هۆکارەکە ئەوە من لەم حاڵەدام..

چوار ڕۆژە من لەناو کابوسێک دەژیم...من شتێکم لە دەستدا کە بە گـرنگترین شتی کچێک بانگ دەکرێت...

لە هەمووی خراپتر دامە کەسێک کە هیچ هەست و سۆزێکم بەرامبەری نییە...

درۆی ناوێت کە من متمانەم بە جۆنگکووک کرد..بەڵێ من متمانەم پێی هەبوو...

ئەو ڕەفتاری زۆر جوانی هەیە..بەردەوامیشە لەوەی جوان ڕەفتارم لەگەڵ بکات..

وا بۆ چوار ڕۆژ دەچێت کە من چوار ڕستەی ئاساییم لەگەڵی نەوتووە و ئەویش بەردەوامە لەوەی بیەوێت دڵنەواییم بداتەوە..

بەڵام نازانم کە بۆچی پەشیمانییەکی وەها گەورە لە چاوەکانیدا نابینم...وەک بڵێی پەشیمان نەبێت لەوەی کردوویەتی سەرەڕای ئەوەی داوای لێخۆشبوون دەکات بەڵام وەک ئەوەی لە دڵەوە نەبن و تەنها بۆ ئاسوودەکردنم بن...

بەڵام ئەمانە من ئاسوودە ناکەن، هەندێک جار بەڕاستی حەز دەکەم بگەڕێمەوە ژیانی پێشووم...

ئاخر گەر وا نەبووا ئێستە بەنرخترین شتم دەبوو..لەدەستم نەدەدا بەم شێوەیە...

دەمویست لە جۆنگکووک تێبگەم و باشتر ڕەفتاری لەگەڵ بکەم بەڵام چیتر نامەوێت..نامەوێت ئەوە بکەم..

ئاخر ئەو دەڵێت بۆیە وایکرد چونکە من بەنرخم بۆی..ئەمە مانایەک نادات بەدەستەوە گەر بەنرخ بووام هێندە بە ئاسانی شتێکی وای لێم نەدەبرد...

من دەمزانی کچێنیم بەدەستی ئەو دەڕوات ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر بوو بەڵام نەمدەزانی بەم شێوەیە...

دەزانم..دەزانم کە من بۆ ئەو دەبم لە داهاتوودا وهیچ شتێکم لەدەست نییە..

بەڵام ئەی چیبکەم...

تازە بە تازە خەریکبوو دەمتوانی خۆم ڕابێنم بەڵام ئەم ڕووداوە هەموو شتێکی وێران کرد..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now