٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠

2.7K 240 213
                                    


«بەیانی»

بەدەم خەوەوە دەستی درێژکرد بۆ مۆبایلەکەی چونکە زەنگی لێدەدا..
بێ ئەوەی سەیرکات کە کێیە هەڵیگرت و بە گوێوەی نا..لەگەڵیدا دەستی بە چاویدا دەهێنا

"هم"

"کورە هم و قورزەڵقۆرت ئەوە بۆ نەهاتویتەتە کۆمپانیا یەکدونیا کارمان هەیە"

هەستا دانیشت و ملی تەقاند
"کاتژمێر چەندە"

"یانزە و چارەگە، ڕۆڵە!چۆن تا ئێستا خەوتوی ئانی تۆشی فێری درەنگ خەوتن کرد؟"تای گووتی بە توڕەیی و بێزاری

"تای ئەمڕۆ نایەم خۆتان چارەی کەن"بە باوێشکەوە گووتی

"بۆ ناتوانی؟"

"تاقەتم نیە خەومدێ"بەدەنگە گڕ و خەواڵوەکەیەوە گووتی

"جۆنگکووک خۆ هیچ نەبووە برا؟"تای گووتی بە هێمنی

با بووە، بەڵام شتێکی خۆش بووە نەک ناخۆش

"ها؟نا چی بووبێ..تۆزێ ماندووم لەدوای گەشتەکەوە پشوێکی وام نەداوە"

"ئا تۆ کامێراکە بکەرەوە تا دڵنیابم"

سەیری مۆبایلەکەی کرد دوبارە بەگوێوەی نا
"ئەوەچیە کوڕە دایخەوە زۆرمەڵێ"

"لەگەڵ تۆمە دەی قسەم ناوێ ئەو کامێرایە بکەوە"تای گووتی، دەترسن شتێ بووبێ و نەیڵێت.

کامێراکەی کردەوە، کەمێ نزیکی کردەوە تا بارودۆخی پشتەوە دیارنەبێت..

تای یەکەمجار بە ئاسایی سێری کرد تا لەناکاو هاواریکرد کاتێ دیقەتی شان و ملی دا یەک دوو پەڵەی دی
"هەتیوو ئەوە چیە!"

جۆنگکووک کامێراکەی بەرزکردەوە تا بەس چاوی دیارما..

"جۆنگکووک چۆن هێشتا لەنێو جێگاکەتی و ئانی نەیکردویتە دەرەوە؟"تای بە شۆکی گووتی، وایزانی لەگەڵ کەسێکی تر بووە!

سەیرێکی پشتەوەی کرد و بزەیەکی کرد، دواتر سەیری کامێراکەی کردەوە
"بچکۆلەکەم نامکاتە دەرەوە کاتێک خۆی وای لێکردووم"

تای دوبارە هاواری کرد چاوی فراوانبوو
"چیییی!!!!"

"تای دایدەخەم دەنگت نزمکە!"

"باشە چۆن ئاخر؟"
"درۆزن"
باوەڕی نەدەکرد، جا کێ باوەڕدەکات..
جۆنگکووک خودی خۆشی وادەزانێ دوێنێ خەونێک بووە

پێکەنی"تای دایدەخەم جارێ برا"

"سبەی دوو ئەوەنەی تر کاردەکەی!"تای گووتی بە ئاگاداریەوە

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now