٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠

2K 237 81
                                    

جۆنگکووک^

وەک هەمووکات لە گروپەکەمانەوە تەلەفون دەکرێت..

هەر ئەوانن قابیلە کێی ترم هەیە.

چەند جارێک پشتگوێم خست بەڵام وادیارە جیمین و تای کۆڵنادەن..

وەک ئەوەی بزانن من لە چ حاڵێکم ئەوان کردویانە بە ڕۆوتینێک هەموو شەوێک درەنگ پەیوەندی دەکەن، شێتن، خۆ ئەوان وەک من بێخەو نین دڵنیام دەیانەوێ خەمباریم بیر بەرنەوە...

هەڵمگرت تەنیا جۆین بووم تاقەتی دەرخستنی دەمووچاوم نەبوو، ئێستا دوبارە دەبێت گوێ لە بۆڵە بۆڵەکانیان بگرم چیتە بۆوای ئەو ڕوخسارە چیە دووبارە خەم لەچی دەخۆیت..نازانن من ڕاهاتووم لە هەموو شتێک..بەڕاستی وزەی هیچ شتێکم نەبوو لە ئێستادا تەنیا یەک کەس دەتوانێت حاڵم باش بکات کە ئەو کەسەش دەری کردم لە ژورەوە..

لەگەڵ هەڵگرتنی پەیوەندیەکە سەری ئەو کاسە گەورە و زیوییەی سەر مێزەکەم هەڵگرت و پاکەتە جگەرەکەم دەرهێنا و دانەکم دەرکرد و خستمە بەینی لێوەکانم..

"باشە ئێوە خەوتان نایەت؟"وتم کاتێک جگەرەکەم داگیرساند..

"کە بزانین تۆ ناخەوی ئێمەش بێ خەو دەبین برا"تای وتی

"ڕاستە"جیمین وتی

کەمێک پێکەنیم"شێت هەبێت ئێوەن، ئاخر ئێوە هیواییەتتان خەوە مەگەر نا"

"دە فشە فش، خۆت دەرخە با تۆش ببینین..دەترسم بۆیە خۆت دەرنەخەی پەڵە و ئەو نۆعە شتانەت پێوە بێت چیەوە مامە.."تای وتی بە گاڵتەوە

بزەیەکی کرد، پەڵەی چی بۆ ئانی دەهێڵێت پەنجەیەکی بۆ بەری..

"کوڕە گومانت بۆ دروست کردم نەکا هەر بەڕاست.."تای وتی بێ ئەوەی تەواوی کات

"تێهیۆنگ بەسە"جیمین وتی

"جۆنگکووک چی بووە..چی خەمباری کردوویت دوبارە برا..؟"

"ئێستا دێین"جیمین وتی

جیمین زۆر بە هەستە..چونکە ئاگادارە کە براکەی کەسێکی خەمۆکە..

بەڵێ

خەمۆکی هەیە!

لە دوای ئەو کۆمەڵە ڕووداو و ناخۆشیانەی کە لە ڕابردوو بەسەری هات بەرەنگاربوونەوەی بۆ گەنجیەتییەکەی شتێکی قورس بوو، سەرەنجام تووشی بارێکی دەروونی خراپ بوو بەڵام هەمووکات نکۆڵی دەکات لەو شتە..

وە تای و جیمین هەمووکات هەوڵدەدەن بەسەریدا زاڵبێت هەرچەندە هەندێک کات ناتوانن لە دڵتەنگی دەری بکەن..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now