٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠

2.3K 247 78
                                    



——

-

لە چێشتخانەکە بوو، دوای ئەوەی لەگەڵ تێهیۆنگ و جیمین نانی خوارد و ئەوانی بەڕێکرد خەریکبوو شتەکانی کۆدەکردەوە..
سینیەکیشی هێنا و هەندێک خواردنی خستە سەر..

تەواوی کاتەکە بزەی دەکرد کە قسەکانی دوێنێی ئانی بیردەکەوتەوە..هەستی دەکرد کەمێک ئەم قورساییەی سەر شانی کەم بۆتەوە..ئەسڵەن بە کەمی بیری لە بابەتەکەی باوکی دەکردەوە هەرچەند دڵگرانی کردبوو بەڵام باشتر بوو لە پێشتر و قسەکانی ئانی وزەی دەهێنایەوە بەر...
ئەو هەستەی کە چیتر ئانی بەزۆر لێرە نییە..هیوای بەخۆی دەدا کە ئانی توانیبێتی بێتە ئەم ئاستە لەوانەیە بشتوانێت کە ڕۆژێک خۆشیبوێت ئەی وانییە؟
بەڵام هێشتا دڵی ئاسوودە نەبوو..ئاخر دڵنیایە دەروونی تێکچووە هێندەی بیر بکاتەوە..یاخود هەست بە تاوان بکات..بیری دەکردەوە کە نەیدەویست بەم جۆرە بێت زۆر خەمی ئانی بوو..
هەمووی بەهۆی تێهیۆنگە سەر شێتەوەیە..

هاتە سەرەوە و لەسەر لێواری جێگاکە دانیشت..نزیک بۆوە لە ئاستی ڕوخساری ئانی..
دەستی بە قژیدا دەهێنا و بزەی دەکرد..
خۆ هەر ناڵێی ئەوە کە دوێنێ لە نەخۆشخانە بووە..دەبوو ئەمڕۆ پشووی بدایە و هەر لە جێگا بووایە بەڵام لەجیاتی ئەوە نانی بەیانی بۆ بچکۆلەکەی ئامادە کردووە..نایەوێت بێ خواردنی بکات و برسی بێت..

"بچکۆلەکەم، هەستەوە"بە چپەوە وتی

ئانی کەمێک ڕووخساری جوڵاند..بەڵام هەوڵیدا بخەوێتەوە..

"بۆنی تۆستە بەتامەکەت بۆ نەهات؟دەی هەستەوە.."هەمیشە هێمنە لە بانگکردنی وەک ئەوەی نەیەوێت ئازار بە گوێکانی ئانی بگەیەنێت..

ئانی چاوی خوراند و لێوەکانی خڕ کردەوە..ئەمە شێوەیەکی کیوتی پێبەخشی.."ئـهم"

کووک پێکەنی"نیوەڕۆباش کاتژمێر یانزەیە"

ئانی هەستا و دانیشت..هێشتا گێژ و خەواڵوو بوو"بۆ کاتژمێر یانزەیە؟"نەیدەزانی چی دەڵێت..

پێکەنی بەم حاڵەی ئانی..زۆری لا ژیکەڵە بوو ئەم شێوەیەی..

دەستی ئانی ڕاکێشا تا بەرزی بکاتەوە..

دانیشت لەسەر سیستمەکە بەتەواوی..و دەستی کرد بە خواردن هەر بەو شێوە..زۆر برسی بوو دوێنێ لەبەر ئەم ڕووداوانە دەمی لە یەک شت نەداوە..

جۆنگکووک پێکەنی"هێندە جوانیت بە خەواڵوویی"
"شەربەتی قۆغ، بیرت نەدەکرد؟"زیادی کرد و پرسی

ئانی سەری بە بەڵێ جوڵاند و خێرا قومێکی لە شەربەتەکەی دا..

بزەیەکی کەمی کرد..وەستا تا خواردنەکەی تەواو بکات دواتر قسە بکا..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now