٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠

2.1K 248 116
                                    

دوو ڕۆژ تێپەڕی..

جۆنگکووک^

ماوەیەک دەبێت هەوڵدەدەم ڕازی بکەم کە گەرماوێک بکات و خۆی بشوات، بەڵام تێنەدەگەیشتم کە بۆچی ڕازی نابێت!

"هیچ ناتەوێ خۆت بشۆی؟ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆت نەشوشتوە هیچ.."پرسیم لێی..بەڕاستی تێناگەم کە بۆچی ئایە نایەوێ گەرماوی من بەکاربێنێت یانیش کێشەی چیە

سەرەنجام ئانی تەنیا سەری بە نەخێر لەقاند

دەستم بە کەمەرمەوە بوو..هەوڵمدەدا بیربکەمەوە لە هۆکاری ئەوەی نایەوێت خۆی بشوات..

"ئای خودایە.."

پەنجەم لەسەر نەوچەوانم دەجوڵاند، بەڵام لەناکاو شتێک هاتە ناو مێشکم!!

دەمم لە شۆکە لەناکاوەکەم کەمێک کردەوە هەوڵمدا هەست نەکات هەرخۆی تەنیا سەری داخستبوو..

بۆچی هیچ بیرم لەوە نەدەکردەوە!پێموابوو لە هیچی کەم نابێت لەلای من، بەڵام بەڕاستی گەمژەم من کچێک دێنمە ناو ماڵەکەم بەبێ ئەوەی شتە تایبەتەکانی پێبێت..

من بڕیارم دابوو هەموو شتێکی بۆ دابین بکەم بەڵام پێموایە ئەوە تەنیا شتێکە کە بیرم نەبوو..بەڕاستی بمبورە بچکۆلەکەم من گەمژەم، من پیاوێکی گەمژەم

کەمێک پێکەنیم.."شتێک لە تۆ دەپرسم"

هم'ـێکم لە ئانی وەرگرت..

لە ئاستی ئەو دانیشتم کە لە لێواری جێگاکە بوو..لەسەر قاچەکانم هەڵتروشکام..

"هیچ مایەی شەرم نیە و بە ڕاشکاوی وەڵام بەرەوە باش!؟"ئەمەم بە شێوازێکی دڵنیایی وت..دەزانم دوای وتنی ئەمە دەبێت بەو تەماتە سورەی کە من ئامادەم بیخۆم

وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد ئانی ڕوخساری سوور هەڵگەڕا، بەڵێ پێموابێ ڕاستم کرد..ئەو لەو شتەی کەمە و پێویستیەتی!

"بچکۆلەکەم پێم بڵێ چ سایزێک دەپۆشیت..؟"

"سایزی چی شتێک؟"ئانی بە پرسیارەوە ئەمەی وت..

ئەمویست تێبگات بەبێ ئەوەی بیڵێم، نەک ئەوەی کە خۆم شەرمکەم، بەڵکوو لەبەر ئەو

چاوەکانم گواستەوە سەر سنگی بەو هیوایەی تێبگات..

بەڵام هێشتا ڕوخساری پرسیاری بوو و خۆی گرژ کرد وەک ئەوەی نائاسوودەبێت

"گریمانە ئەکەم بەڵام خۆت بیڵێ بزانم چ سایزێک لەبەر دەکەیت.."دوبارەم کردەوە

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now