پرێتی : ئەوەی هەستتان پێکردووە مەبەستتان لە بینینی قوتابی نوێیە و زیادبوونی ژمارەیانە یان من هەڵەم
سنیک : نا قسەکانت ڕاستن لەوەتەی ئێمە دەستمان بە وانەکانمان کردووە کۆمەلێک قوتابی نوێ دەبینم کە جیاواز لە ئێمە بەژداری وانەی تر دەکەن و مامۆستاکانیان جیان
زازا : لە کاتێکدا ئەو قوتابیانە هیچ کاتێک لەگەلمان نەبوون وە هیچ کەسێکمان نەبینیوە گەشت بکات بۆ ئێرە
سنیک : من بیرم بۆ شتێک دەچێت
ڕینا : منیش هەروەها
سنیک : کەواتە تۆ سەرەتا بیلێ بزانین هەمان بیرۆکەی منت هەیە
ڕینا : سەرەتا با دڵنیا ببینەوە کە ئەوان قوتابین لێرە یاخود نا
سنیک : باش بەس چۆن دڵنیا ببینەوە
زازا : ئاا ئەوە ئەو کوڕەیە کلیلەکانی بۆ گەراندمەوە
پرێتی : زازا ئاوا دەست بۆ خەلکی ڕامەکێشە شتێکی جوان نییە
زازا : چیی.... من ببورن ئاگاداری خۆم نەبووم تەنها کاردانەوەیەک بوو
ڕینا : تازە چی ئەو تۆی بینی
زازا : وانەلێی ... تکایە هاورێیان شتێک بکەن خراپ شەرمەزاردەبم گەرنا تکایە
پرێتی : پێموایە ئەو بۆلای ئێمە دێت
سنیک : ئارام بە شتێکی وانییە ئێستا خۆم چارەی دەکەم ئەویش یەکێکە لە روخسارە نوێیەکان ئاواش دەتوانین لەوە دڵنیابین کە ئەوان لێرە قوتابین یاخود نا وە تۆش شەرمەزار نابیت
ڕینا : ڕاست دەکات کەمێک لەسەرخۆبە
ڤی : فەرموو ئایە کارێکتان بە من بوو ..
سنیک : تەنها ویستمان بزانین کەوا ئێوەش قوتابی نوێن لێرە
ڤی : نەخێر بەلکو ئەوە ئێوەن کە نوێن لێرە ئێمە قوتابی پێش قۆناغی ئێوەین ... بەس تۆ ئەو کچە نیت کە ئەو رۆژە کلیلەکەی ونکردبوو
( لێرەدا ڤی چاک زازا دەناسێت چونکە گروپی bts تا ئەو کاتیش بەردەوام بوون لە چاودێریکردنی ئەوان زازاش کچی دلخوازی ڤی ە بەڵام بۆیە وا خۆی دەردەخات تا گومانیان لا دروست نەکات )
زازا : بەڵێ سوپاس بۆ ئەو رۆژە
ڤی : شتێکی وامنەکردووە کە شایەنی تۆ بێت
پرێتی : بەڵام خولەکێک چۆن ئێوە لێرە قوتابین ئێمە هەرگیز پێشتر ئێوەمان نەبینیوە
یان ئێستا دەستتان کردووە بە وانەکانتان بۆیەڤی : نەخێر ئێمە لەو کاتەوەی کە ئێوە هاتن بۆ نێو قوتابخانەکە ئێمە دەستمان کردووە بە وانەکانمان
پرێتی : بەڵام چۆن !!
سنیک :ئەوە دەکرێت جادووی ****** تۆش هەمان شت دەلێیت وایە ڕینا