🌸part 3🌸

575 95 232
                                    


ڕینا ; سەرم زۆر ژان  دەکات ئەوە چییە بۆچی وا هەستدەکەم کە لە باوەشی کەسێکدام ئایە بەڕاستی کەمێک پێش ئێستا خەریک بوو بمرم یان ئەوە تەنها خەوێک بوو 

کوڕە کلاو بەسەرەکە 🌸 POV

باش بوو کە دووبارە بورایەوە نابێت رێگە بدەم کە ڕوخسارم ببینێ وا باشترە کە لەژێر ئەم دارەی دابنێم تا ئەوەی کوکی دەگات

کوکی ; نامجون من لێرەم کوا ڕینا

نامجون ; لەژێر ئەو دارە دامنا بابڕۆین تا بەهۆش خۆی نەهاتۆتەوە دوای ئەوە کاری تۆ دەست پێدەکات

کوکی ; بۆ خۆمی لێگەڕێ بەس بۆ دەبێت خۆم وەک کچ دەربخەم

نامجون ; پێتوایە گەر تۆ وەک کوڕێک لە ناوەڕاستی ئەو دارستانە تاریکە ببینێ چی دەکات ئایە باوەڕت پێدەکات

کوکی ; ئەها تێگەیشتم

نامجون ;  ئا پێموایە برینێک له سەریەتی بەهۆی ئەو جادوویەی کە خەریک بوو بیکوژێت بەلام تەنها کەمێک سەری بریندار کردووە ئەوەش چارەسەربکە بۆی

کوکی ; بێ ئەوەی پێمبڵێی خۆم وامدەکرد ئێستا تەنها پێویستە چاوەڕێ بکەم بەهۆشخۆی بێتەوە و کارەکەم بکەم

Rina pov 🌸

نازانم بۆچی سەرم ئەوەندە ژان دەکات دوای ئەوەی ئەو شتە ناشرینە پێی گوتم بڕۆ بەرەو مردن وە چەند وشەیەکی گوت پێموابێت  ( ئاکشیزم ) بوو دوای تیشکێکی بەهێز لە دارەکە دەرچوو ویستی بمکوژێت بەلام کوڕە کلاو بەسەرەکە پێش جادووەکەی ئەو کەوتەوە و کوشتی بۆیە جادووەکە تەنها بەشێکی سەرمی بریندار کردووە ئا ئەوە چییە خۆ لایەکی قژیشمی بڕیوە دواتر... دواتر بیرم ناکەوێتەوە چی ڕوویدا چونکە پێموایە لەو کاتەیا بورامەوە زۆرباشە ئێستا لەکوێم ئێرە کوێیە خۆ هەموو شوێنێک تەنها دار و گیایە ئێستا چۆن قوتابخانەکە بدۆزمەوە زۆر غەمباربووم بە دەستەکانم قاچەکانم گرتە باوەش و دەگریام بیرم لەوە دەکردەوە ئێستا باوکم لام بوایە وام بەسەرنەدەهات

کوکی; بۆچی دەگریت بچکۆل ئایە ڕێگاکەت ونکردووە

رینا ; تۆ کێی

کوکی ; من (ئانا)م لێرە دەژیم

ڕینا ; چۆن کچێک بە تەنیا لێرە دەژیت ئێرە زۆر ترسناکە

کوکی ; ئەگەر دەزانی لە پشت ئەم کچە ناسکەوە پیاوێکی بە قەت باوکت هەیە هەرگیز ئەو قسەیەت نەدەکرد
( ئەو بەشەی لە دڵیەوە گوتی )
نا ترسناک نییە من شارەزای هەموو شوێنێکی ئێرەم بۆیە

ڕینا ; کەواتە دەبێت ڕێگای قوتابخانەکەش بزانی وایە ؟

کوکی ; بەدڵنیایەوە

رینا ; سوپاس تۆ بەقەت جوانیەکەت میهرەبانیشی

کوکی ; بەڵام با سەرەتا ئەم برینەی سەرت چارەسەر بکەین

ڕینا ; چی برین خۆ ئەوە خوێنی لێدێت بەتەواوەتی لەبیرم کردبوو

دواتر ئەویش بەهەمان شێوەی دڕندەکە دارێکی دەرهێنا و چەند وشەیەکی گوت کە بەتەواوەتی گوێم لێنەبوو هەر کە تەواو بوو دەستم بەبرینەکەم داهێنا 

رینا ; واو ئەوە چییە خۆ هەر وەک ئەوەی برینداریش نەبووبێت

کوکی ; ئێ ئەوە واتای جادووە
( بە پێکەنینەوە وای وت )

رینا ; ئا دەکرێت شتێکی تریشم بۆ بکەی
(کەمێک بە شەرمەوە وای وت پەنجەکانیش نووساندبوو بە یەکتری )

کوکی ; بێگومان

ڕینا ; دەکرێت چارەسەری قژیشم بکەی خۆ لایەکی بە تەواوەتی کورت بۆتەوە

کوکی ; کە کچێکی شیرنیت چۆن بۆت چاک ناکەمەوە

ڕینا ; ئۆی وا قژم درێژ دەبێتەوە زۆر سوپاس تۆ جادووگەرێکی زۆر باشیت

کوکی ; دڵنیام تۆش دەبیتە جادووگەرێکی باش

ڕینا;  هیوادارم بەڵام دەکرێت پێمبلێیت چۆن ڕێگاکە بدۆزمەوە

کوکی ; ئایە ئەو ڕێگایە دەبینیت کە هەردوو لای بە دار دەورەدراوە

ڕینا ; بەڵێ

کوکی ; بە درێژای ڕێگاکە بڕۆ دواتر خۆت قوتابخانەکە دەدۆزیتەوە بەڵام یەک شتت باش بیربێت
( هەموو ڕێگاکان سەرەتایەکیان هەیە بەڵام هەرگیز کۆتایەکی نییە تا خۆت بۆی دیاری نەکەیت)

ڕینا ; باش بەڵام ئەوە واتای چییە ...تەنها سوڕام بۆ ئەوەی جانتاکەم هەڵبگرم کەچی کە ئاوڕم دایەوە کچەکە دیار نەمابوو تەنها دەمویست بزانم ناوی چییە ....
بەس بەداخەوە خۆ رێگەی نەدا جوانتر سوپاسیشی بکەم زۆرباشە ئێستا با بەڕێبکەوم بۆ قوتابخانەکە بەو ڕێگایەی
ئەم جادووگەرە باشە پێی گوتم

لای کوکی و نامجوون ...

کوکی ; باشە بۆچی ڕێگەت پێنەدام کە شتەکانی پێبڵێم وەک ئەوەی بڕیارە لەسەر ڕێگاکە توشی ببێت

نامجون ; نەخێر نابێت چونکە گەر ئەو یارمەتی بدرێت لەوە ئەوا دەستە قوتابخانەکە پێیدەزانن و ئەو وەرناگیرێیت  

کوکی ; بەڵێ بەس ئایە دەبێت ئەو سەرکەوێت ؟ 

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now