part 2

582 118 224
                                    

ڕینا ; بەڵێ ڕادەکەم

هانا ; نەخێر تۆ نابێت ئەم کارەبکەی

ڕینا ; گەر یارمەتیم نەدەی کەوا ڕابکەم ئەوا خۆم لە پەنجەرەکە هەڵدەدەمە خوارەوە

هانا ; بەلام ڕینا.......

ڕینا ; بەڵێ یان نەخێر ..

هانا ; گەر بڵێم نەخێر چی دەبێت خۆ لە کۆتایدا هەر ناچارم دەکەی بەم شتە  بەڵام ڕینا خۆت دەزانی کە بۆچی پێویستە بچیت بۆ ئەم قوتابخانەیە

ڕینا ; ئەی تۆ دەزانی کە ئەمە قوتابخانەیەکی جادووییە و بۆ ئەوە دەچین کە فێری جادوو ببین وە منیش ئەوەم ناوێت هەموو ئەوەی دەمەوێت ژیانێکی سادەیە

هانا ; ئاخر بارودۆخی تۆ وادەخوازێت کە وابێت

ڕینا ; کام بارودۆخ ؟ دەی واز لەم قسانە بێنە و ئەم پەتە بگرە

هانا ; چی پەت ....

ڕینا ; بۆ پێتوایە بێ پلان هاتووم

هانا ; بەڕاستی تۆ شێتێکی ترسناکی
                               
                                        *
                                        *
                                        *

ڕینا ; هانا توند ئەم پەتە بگرە باش با نەکەوم

هانا ; ئاه ... بێدەنگ بە نازانم چۆن دەبێت بەم لاوازیەوە ئەوەندە قورس بێت

ڕینا ; بۆڵە بۆڵ مەکە لەوە زیاتر خەریکە دەکەوم ......ئاه 

هانا ; ببورە ڕینا تکایە نەمزانی

ڕینا ; ئاه پێموابێت پشتم شکاوە ئەی گەمژە سەقەتت کردم گەر ئێستا لەسەرەوە بومایە فڕێمدەدایتە خوارەوە

هانا ; دەزانم بە گاڵتەتە دڵت نایە ئەی وانیە

ڕینا ; کە هاتمە سەرەوە ئینجا پێتدەڵێم بە گاڵتەمە یان نا

لەو کاتەیا....... تەق تەق

باوکی ڕینا ; ڕینا  کاتی ڕۆیشتنە کچەکەم

ڕینا ; خۆ ئەوە دەنگی باوکمە......  ئا هانا ئەو دەمەت بگریت هیچ شتێکی پێنەڵێیت

هانا ; بێخەم بە قسەناکەم

باوکی ڕینا ; وا هاتمە ژوورەوە ... هانا کچم ئەوە چی دەکەیت لای پەنجەرەکە

هانا ; ئا ئەوە خەریک بووم پشیلەیەکم دەردەکرد دەی بڕۆ دەی

باوکی ڕینا ; بەخوا وەبزانم ڕینا تۆشی شێت کردووە بەهەرحاڵ کوا ڕینا

هانا ; نازانم بۆ ئەو هاتبووە ئێرە

باوکی ڕینا ; هانا کچم ڕاستیەکەم پێبڵێ گەرنا ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە

هانا ;لە پەنجەرەکەوە ڕایکرد

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now