🌸part 9🌸

383 77 148
                                    

                                             ★

                                             ★

                                             ★

سنیک ; من هەموو ژیانم بە تەنیا ژیاوم  کۆمەلێک شتی ترسناکم تێپەراندووە  بەلام هیچیان بە قەت ئەم جالجالۆکانە ترسناک نین لەلام ئەخەر کلیلەکان چیدەکەن لێرە شوێن نەماوە بۆی بگەرێن لای جالجالۆکەکان نەبێت

رینا ; باشە بوەستن کەمێک با ئارام بێتەو دواتر زازا هەمووشتێکی بۆ باسکرد کەوا بۆچی کلیلەکان دەکرێت لێربن

سنیک ; دەبێت لەم مامۆستایانە فێلبازتر هەبێت ئەخەر شت نەماوە ئەوە نەبێت

زازا ; سەیرکە سنیک ئەوانە زیندەوەری زۆر بچووکن وە تۆش بەراورد بەوان زۆر گەورەتر و بەهێزتریت پێویستە بەهێزبیت و زال بیت بەسەر ترسەکەتدا

سنیک ; باشە کەواتە هەولی خۆم دەدەم

دواتر سنیک بەرەو ئەشکەوتە چوو کەوا پری بوو لە جالجالۆکە دوای کەمێک سنیک هاتە دەرەوە و کیلەکانی خۆی لە دەست بوو بەلام قژی کەمێک تێکچوو بوو دیار بوو بە حال کلیلەکانی دۆزیوەتەوە جلەکانیشی هەمووی داوی جالجالۆکە بوون

سنیک ; سەیرکەن بە دەستم هێنا

کچەکان هێێێ ئافەرم وە چەپلەیان بۆ لێدەدا

سنیک ; بەسیکەن کچینە وا هەست دەکەم مندالم و لە باخچەی ساوایان دەرچووم

زازا ; من دەمزانی کەوا تۆ دەتوانی ئەوە بکەیت

پرێتی ; منیش متمانەم پێت بوو

بەلام تەنها رینا بێدەنگ بوو هیچ قسەیەکی نەکرد ئەوانی تر سەیریان دەکرد بۆ ئەوەی قسەیەک بکات

رینا ; چییە بۆ وا سەیرم دەکەن  وابزانم تەنها من متمانەم پێت نەبوو ( بە گالتەوە وایگووت )

سنیک ; دەزانم گالتە دەکەیت چیتر ناتوانی تورەم بکەیت

پرێتی ; ئەویش بە فێلەکەتی زانی ( بە پێکەنینەوە وای وت)

رینا ; ئۆف ئەوە هیچ چێژبەخش نیە

سنیک ; بەلام رینا تۆ چۆن زانیت کەوا من لە جالجالۆکە دەترسم

رینا ; لەکاتی رێکردن سەرنجی ئەوەمدا کەوا تۆ مەترێک لەو شوێنە دووردەکەویتەوە کە تیایدا جالجالۆکەت لێدەبینیت

سنیک ; چۆن سەرنجی ئەوەتدا پێموابوو کەوا کەس هەستی پێنەکردووم

رینا ; ئەوە شتێکی ئاساییە کەوا سەرنجی شتی تر بدەیت

زازا ; ئێستا نۆرەی تۆیە رینا دەی بیلێ بزانم لە چی دەترسی

رینا ; ها چی وەرن با جارێک کەمێک پیاسە بکەین ئینجا

 Do you want to meet me?Onde as histórias ganham vida. Descobre agora