🌸part 15 🌸

200 48 79
                                    

زازا : دەی پرێتی خێراکە با بگەرێینەوە بۆ لای رینا

سنیک : واتا تا ئێستا چاک نەبۆتەوە

پرێتی : سنیک خۆی بەیانی بوو کە کەوت چۆن دەبێت ئاوا بەخێرای چاک بێتەوە

سنیک : ئاه.. وایە منیش نازانم کەوا چی دەلێم

زازا : باشە دەی بابرۆین پرێتی ...شەو شاد سنیک

سنیک : شەوتان شاد

                            :

                            :

کاتێک من و پرێتی خەریک بووین بەرەو ژوورەکەمان دەگەراینەوە پرێتی تووند دەستی منی گرتبوو و لە نزیک منەوە ڕێی دەکرد باشە لە ڕاستیدا منیش کەمێک دەترسام ڕێڕەوەکە تا بلێی تاریک بوو ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێمە کەمێک درەنگتر لەوەی دەبا بگەرێینەوە بەڕێکەوتین بۆ ژوورەکەمان لەو کاتانەدا هەموو ڕووناکیەکان دەکوژێنرێنەوە بۆ ئەوەی هیچ قوتابیەک نەتوانێ ڕێبکات وە گەر هەر رووناکیەک دابگیرسێنی ئەوا بەخێرای ئاشکرا دەبیت و ڕووبەڕووی سزا دەبیتەوە خۆشبەختانە ئێمە گەیشتینە بەر دەرگای ژوورەکە بێ ئەوەی بکەوین یان خۆمان بە شتێکدا بکێشین

پرێتی : دەی خێرا با بچینە ژوورەوە من زۆر دەترسم

زازا : دەی وا خەریکم دەرگاکە دەکەمەوە کەمێک بوەستە

کاتێک چووینە ژوورەوە من و پرێتی بێ جوولە وەستاین و سەیری ڕینامان دەکرد کە خەریکی هاتووچۆکردن بوو بە ژوورەکە و بیری لە شتێک دەکردەوە وەک ئەوەی قاچی هیچ شتێکی بەسەر نەهاتبێت خەریکی هاتووچۆکردن بوو وە کاتێک پرێتی بانگی کرد ئەو وەستا لە هاتووچۆ بە ژوورەکەدا ...

پرێتی : ئەوە هەلساویت ئایە ئێستا هەست بەباشتربوون دەکەیت دەتوانیت برۆیت

ڕینا : چی ..ئا تۆ مەبەستت قاچمە چۆن هەستم پێینەکرد هەر بیرم نەبوو هیچ ئازارێکی نەماوە زۆر هەست بە باشبوون دەکەم ..ئافەرم سنیک من دڵنیام دەبیت بە دکتۆرێکی زۆر باش

زازا : ئەوە شتێکی دڵخۆشکەرە ... هەست بە برسیەتی ناکەیت دەتەوێت شتێک بخۆیت

ڕینا : لە ڕاستیدا کەمێک هەست بە برسیەتی دەکەم

زازا : زانیم کەوا دەبیت کەمێک لەو کێکەم هێناوە کە پێشتر بۆت هێنام

ڕینا : ئمم... نا سوپاس نامەوێت بیخۆم دەتوانم تا بەیانی خۆم بگرم

زازا : دەی بە دڵی خۆت کەواتە خۆم
دەیخۆم

پرێتی : با رووناکیەکان بکوژێنینەوە ئیتر درەنگی کردووە با بخەوین

زازا : باش ئێستا دەیانکوژێنمەوە .... ڕینا ئەوە خەریکی چی دەکەیت

ڕینا : دەی خەریکم جێگاکەم چاک دەکەم دەمەوێت بخەوم

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now