🌸part 13 🌸

223 49 139
                                    

مامۆستاکە : ئەوە تەواوی قسەکانی ئێمە بوو بۆ ئێوە وە هەروەها چەند یاسایەک بۆ ئێوە دەبێت لە چەند رۆژی دواتردا کە دەبێت بە دروستی پەیرەوی بکەن ئێستاش کارگوزارەکان رێنمویتان دەکەن بۆ ژووری نانخواردنەکەتان ....

پرێتی : خۆمان شارەزاین ( لە نێوان خۆیاندا گووتی کەوایکرد ئەوانی تریش پێبکەنن)

سنیک : ئەرێ بەڕای ئێوە دەبێت ئەم قوتابخانەیە هیچ بەڕێوبەرێکی هەبێت هەموو کات تەنها ئەو مامۆستایە،قسە دەکات

زازا : تۆ بلێی ئەوە خۆی بەڕێوبەرەکە نەبێت

پرێتی : دەی واز لەو شتانە بێنن ئێستا با بڕۆین خەریکە تەنها ئێمە لێرە دەمێنینەوە.....

                          *
                          *

sneak pov 🌸
دوای ئەوەی گەیشتینە ژووری نانخواردنەکە رینا داوایکرد کەوا ئێمە وەک گروپی خۆمان بە تەنیا شوێنێک بۆ خۆمان دیاری بکەین واتا مێزێک تایبەت بە خۆمان ئێمەش هەمان شتمان کرد پێموایە ئەو تەنها دەیەوێت لەگەل ئێمە بێت حەزی بە تێکەل بوون نیە لەگەل ئەوانی تر ...

پرێتی : وا بۆنی خواردنەکان زۆر خۆشن وا دەکات کە هەست بە برسیەتی بکەم ...

زازا : منیش هەروەها

قوتابیەک : ببورن لە قسەکردنیشتان دەکەم بەلام دەتوانین لەگەل ئێوە دابنیشین هیچ شوێنێک بۆ ئێمە نەماوەتەوە وەک دەبینن کەوا ژمارەی قوتابیان زیاترە ئایە دەتوانین لێرە لەگەل ئێوە بین تا شوێنی زیاتر دابیندەکرێت

سنیک : بێگومان فەرموو ئەی وانیە کچینە

زازا : کێشەیەکی وانیە ئاساییە

قوتابیەکە : سوپاس وە من جەیکوبم ئەوانەش بێلا و ئادەم

سنیک : منیش سنیک ئەوانەش زازا و پرێتی و رینا

زازا : خۆشحالبووین

ئادەم : ئێمەش

دوای ئەوەی خواردنەکانمان خوارد چەند جۆرێکی جیاوازی شیرینیش هەبوون وە لە نێوانیاندا ئەو شیرینیەش هەبوو کە رینا لە چێشتخانەکەدا هێنای

پرێتی : ئۆی سەیرکە زازا ئەوە ئەو شیرینیەیە کە تۆ حەزت پێی بوو

زازا : وایە بەراستی زۆر بە تام بوو

بێلا : تۆ چۆن دەزانی کەوا ئەوانە بە تامن هێشتا تامیشت نەکردوون

جەیکوب : کێ نالێت کەوا تامیان نەکردووە ئەی ئەوان یەکەم گروپ بوون کە هاتنە ناو قوتابخانەکە ( بە توانج وایگووت )

پرێتی : ئا ئەوە پێشتر خواردوومانە ریناا ...

پرێتی لە ناکاو بێدەنگ بوو من بینیم کەوا رینا لە ژێر مێزەکە بە قاچی پرێتی ئاگادارکردەوە کە بێدەنگ بێت

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now