part 22

152 31 163
                                    

rina pov
لەوەتەی دەستم بە ڕاهێنانەکان کردووە لەگەڵ جۆناس واهەستدەکەم باشتربم لە جاران بەڵام هێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە تەنانەت ئەمڕۆش پێویستە ڕاهێنان بکەم دەبێت ڕێگەم پێبدات تەنها ئەمڕۆ وانەکەین

جۆناس ; خێراکە ڕینا دەبێت دەست بە ڕاهێنانەکان بکەین

ڕینا ; ئۆۆ جۆناس سەیری خۆت بکە بۆوا رەنگت تێکچووە تۆ نەخۆش نیت ماندووش دیاری گەر دەتەوێت با ڕاهێنان نەکەین ئەمڕۆ لەبەرتۆمە با نەخۆش نەکەویت دواتر

جۆناس ; نەخێر من زۆرباشم بەس هەست دەکەم کەسێک نەیەوێت ئەمڕۆ ڕاهێنان بکات

ڕینا ; دەی جۆناس تۆ دەتەوێت ئەمرۆش ڕاهێنان بکەم کە ئاهەنگی پرێتی و جینە تۆ ناحەقیم بەرامبەر دەکەیت تەنانەت سنیکیش ئەمرۆ ڕاهێنان ناکات

جۆناس ; گەر دەتەوێت واملێبکەیت هەست بە تاوان بکەم تا ڕێگات بدەم ئەوا هەڵەی

ڕینا ; تکایە جۆناس ئەمڕۆ ئاهەنگی باشترین هاوڕێمە دەزانم تۆش دڵت باشە و ڕێگەم دەدەیت بڕۆم وانییە

جۆناس ; تەنها بوەستە لەو یاریکردنە تەنها ئەمڕۆ دەتوانی بڕۆیت

ڕینا ; بەڵێێێ ...زۆر سوپاس جۆناس تۆ باشترینی

ئێستا دەبێت بەخێرای بگەڕێمەوە ژوورەوە تا لەگەڵ پرێتی بم هەروەک زازا

زازا ; لە کۆتایدا ڕازیت کرد تا ئەمڕۆ ڕاهێنان نەکەیت

ڕینا ; پێتوایە نەمدەتوانی ڕازی بکەم

زازا ; نەخێر هەربۆیەش جلەکانتم بۆئامادەکردووی چونکە دەمزانی زوو
دەگەڕێیەوە

ڕینا ; سوپاس ئەی کوا پرێتی دەمەوێت بیبینم بزانم چۆنە ئا بیرمچوو وابزانم ڤی ناتوانێت ئەمڕۆ چاوت لەسەر هەڵبگرێت نەدەبا وا خۆت جوان بکەیت

زازا ; زیادەڕۆی دەکەیت شتێکی وامنەکردووە وەرە پرێتی ژوورەوەیە ئەویش چاوەڕێی تۆی دەکرد

ڕینا ; واوو تۆ بەڕاستی زیاتر لە فریشتە دەکەیت بەم جلە سپیانەوە تا بوکێک تۆ جوانترین بوکی تا ئێستا بینیبێتم

پرێتی ; بەڕاست زۆر سوپاس ...بەڵام قژم تێکنەچووە ئەی ماکیاژەکەم ؟

ڕینا ; نا نەخێر بەپێچەوانەوە هەموو شتێکت زۆر جوانە

زازا ; لە بەیانیەوە چەندین جار ئەم پرسیارەی کردووە

پرێتی ; چیبکەم تەنها کەمێک قەلەقم دەترسم جلەکەم بکەوێتەوە ژێر قاچم و بکەوم

ڕینا ; مەترسە بە باوکم وت کە باش قۆڵت بگرێت و ئاگادارت بێت تا نەکەویت

زازا ; دەی ڕینا تەنها تۆ ماویت خێراکە بڕۆ عەزیەکەت لەبەربکە

ڕینا ; وادەچم بێخەم بە خێرا خۆم ئامادەدەکەم و دەگەڕێمەوە

جلەکانمم گۆڕی و قژم بەکراوەی جێهێشت چونکە زیاتر حەزم لەوەیە بە سادەی دەربکەوم  دەمویست هەرچی زووترە بگەڕێمەوە لای زازا و پرێتی .....تا لە کاتی گەڕانەوەم سنیکم بینی بە تەنیا لە باخچەکە دانیشتبوو

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now