🌸part 8🌸

297 73 60
                                    

                                             *
                                             *
                                             *
Someone pove 🌸

بەگشتی جادووگەرەکان دەتوانن هەموو جادوویەک بکەن کە فێری بوون لە هەر بوارێکدا بێت بەڵام هەموو جادووگەرێک بەهرە و تەواوی هێزی خۆی لە بوارێکدا دەدۆزێتەوە کە پێویستە لە قوتابخانەدا وە لە کاتی وانە و تاقیکردنەوەکاندا ئەو بەهرەیە بدۆزیتەوە کە لەتۆدا هەیە وە پەرەی پێبدەی تا بتوانی تەواوی هێزەکەت لەگەڵی
یەک بخەیت بۆ نمونە نامجون بەهرەکەی لە خوێندنەوەی مێشکی کەسانی ترە تەنها بەیەک سەیرکردن دەتوانێت بزانێت ئەو کەسە لە ڕابردوودا چی بەسەر هاتووە و کەسێکی چۆنە و چۆن بیردەکاتەوە وە منیش تەواوی بەهرەکەم لەگەڵ سروشتە وە ئەوە من بووم ڤی کەوا ئەو  جۆرە گوڵەم لەو ناوچەیەدا ڕواند 
end v pov 🌸

زازا ; ڕینا

ڕینا ; بەڵێ

زازا ; باشی ئێستا

ڕینا ; بۆ من شتێکم بەسەرهاتبوو

پرێتی ; بۆ هیچت بیر نیە

رینا ; نەخێر شتێکی وام بیر نیە

سنیک ; خۆ منت لەبیرە

ڕینا ; بەڵێ یەکجار ئاواش خراپ نیم

زازا ; ئەوە تۆ کەی گەڕایتەوە سنیک

سنیک ; ئێستا گەڕامەوە خەریکبووم بەدوای کلیلەکانمدا دەگەڕام

پرێتی ; ئەی دۆزیتەوە

سنیک ; نەخێر هەموو شوێنێکی بۆ گەڕام

ڕینا ; پێموایە دەتوانین یارمەتیت بدەین لە دۆزینەوەی

سنیک ; چۆن !!

زازا ; بەڵام ئێستا خەریکە دەبێت بە شەو با بەیانی بەدوایدا بگەڕێین هێشتا کاتمان ماوە

ڕینا ; کەواتە باشە سبەی

زازا ; چونکە ئێرە شوێنێکی وانییە بۆ مانەوە با سێ کەس لە ئێمە بخەوێت و یەکێکیش ئێشکگر بێت تا بەیانی بەنۆرە ئەو کارە دەکەین .......

نامجون ; شوگە ئایە دیوارە پارێزگاریەکەت لە دەوری ئەوان دروستکرد بۆ ئەوەی هیچ شتێک نزیکیان نەبێتەوە

شوگە ; بەڵێ بەڵام من هێشتا دڵنیانیم کەوا پارێزراوبن چونکە گەر دیوارە پارێزگاریەکە ببڕن ئەوا ئەوانی تریش دەتوانن بیانبینن

نامجون ; ئێستا ئەوان چوار کەسن بەپێی پێویست دەتوانن خۆیان بپارێزن

ڤی ; تۆ متمانە بەو کوڕە دەکەیت ؟

کوکی ; ئەی بیرتچوو دەربارەی بەهرەکەی نامجون کەوا ڕاستەوخۆ دوای یەکەم بینین دەتوانێ بزانێت کەوا کەسەکە چۆن بیردەکاتەوە

نامجون ; چییە پێتوایە گەر کەسێکی خراپ  بێت ڕێگامدەدا لێیان نزیک بێتەوە بە هەنگاوێکیشبا

بۆ ڕۆژی دواتر بەیانیەکەی

سنیک ; دەی ئێستا ئامادەن ..... با بچین بەدوای کلیلەکاندا بگەڕێین

ڕینا ; سەرەتا پێمبڵێ لەچی دەترسی

سنیک ; چی ترس من لە هیچ ناترسم

پرێتی ; دەی سنیک ئەوە پێویستە بۆ دۆزینەوەی کلیلەکان

سنیک ; تەنها کەمێک لە جاڵجاڵۆکە

زازا ; کەواتە بابرۆین

سنیک ; بۆ کوێ ؟

پرێتی ; بۆ دۆزینەوەی کلیلەکانت

دوای نیو کاتژمێر ....

سنیک ; نا ناچم تکایە نامەوێت بچم بۆ ناو ئەم جاڵجاڵۆکانە پاڵم مەدەن

زازا ; دەی بڕۆ خۆ تۆ لە پرێتی خراپتری

پرێتی ; دەی بە قەت من ئازایەتیت تیا نیە

ڕینا ; ئەرێ تۆ منداڵی بۆوا کەڵەرەقی دەکەیت دەبڕۆ

سنیک ; ئاخر کلیل چیدەکات لەوێ گوتم لە جاڵجاڵۆکە دەترسم بەس دەبێت ئێوە واملێبکەن

زازا ; ڕینا هەوڵبدە دەستەکانی لەو بەردانە بکەیتەوە کە خۆی پێگرتووە

دوای ئەوەی سنیک دەستی لە بەردەکان بەردا کە خۆی پێگرتبوو زازا و پرێتی خستیانە ناو ئەشکەوتەکە

زازا ; نەگەڕێیتەوە تا کلیلەکان بەدەست نەهێنی

سنیک ; بەس ئێرە زۆر تاریکە چۆن بیدۆزمەوە

پرێتی ; لە ناو جانتاکەت مۆمێکم بۆ داناوی بەکاریبهێنە

ڕینا ; ئەوە نزیکی سەعاتێکە سنیک لە ژوورەوەیە تۆ بڵێی هیچی بەسەرنەهاتبێت

زازا ; با کەمێکی تریش چاوەڕێ بکەین گەر نەهاتە دەرەوە ئەوکات ئێمەش دەچین

پرێتی ; ئەوە هاتە دەرەوە

زازا ; سەیری روخسار و قژی بکە دەڵێی لە شەڕ هاتۆتەوە

ڕینا ; بابچین بزانین کلیلەکانی دۆزیەوەتەوە

پرێتی ; چیت کرد توانیت کلیلەکانت بەدەست بهێنی

سنیک ; ئەی چۆن بۆ ئێوە من بەچی تێگەیشتوون ئەو جاڵجاڵۆکە بچووکانە ناتوانن بمەوەستێنن لە بەدەست هێنانی کلیلەکانم

ڕینا ; وایە وایە ....

پرێتی ; بڕۆ قژت پاکبکەوە هەمووی داوی جاڵجاڵۆکەیە

سنیک ; وانەڵێی

زازا ; لەولا جۆگەیەک هەیە ئاوەکەی پاکە لەوێ دەتوانی پاکی بکەیتەوە......

پرێتی ; دەزانن سنیک زۆری پێچوو ئەم جارەش

زازا ; لەوانەیە بەهۆی داوی جاڵجاڵۆکەکەوە بێت تا جوان پاکی بکاتەوە

پرێتی ; نا لەوانەیە خنکابێت

ڕینا ; ئەوە جۆگەیەکی بچووکە نەوەک بەحر

زازا ; ئەوەتا خۆشبەختانە نەخنکاوە

سنیک ; ببورن دواکەوتم چەند جارێک قژم شوشت ناتوانم خەیاڵی ئەوە بکەم ئەو شتە پیسانە بە قژمەوە بن

زازا ; شتێکی وانییە وەرە لای ئاگرەکە دانیشە تا قژت وشکدەبێتەوە

سنیک ; سوپاس .... ئێستا کێ ماوە کلیلەکانی بەدەست بهێنێ ؟  یان من کۆتا کەس بووم

پرێتی ; تەنها تۆ ماویت ڕینا



 Do you want to meet me?Kde žijí příběhy. Začni objevovat