part 23

160 31 154
                                    

جۆناس ; لەڕاستیدا ئەوەی ئەوان دەیانەوێت هێزی جادووەکەتە

ڕینا ; جا ئەو جادووە بێ کەڵکەی منیان بۆ چییە پێیاندەدەم با باوکم بگەڕێننەوە

جۆناس ; شتەکە بەو شێوەیە نییە جادووەکەی تۆ زۆر تایبەتە

سنیک ; بەجوانی بۆمان ڕووندەکەیتەوە

جۆناس ; باشە سەرەتا هێمن ببنەوە ... جادووەکەی ڕینا زۆر تایبەت و بەهێزە کە ناتوانی بەفێربوونی جادوو یان ڕاهێنان بەدەستی بێنیت بەڵکو بەشێوەیەکی خۆرسک لە کەسەکەدا گەشە دەکات بەڵام کەسەکە دەبێت فێربێت کە چۆن کۆنتڕۆڵی بکات تا بەهۆی هێزەکەیەوە زیان بە کەس نەگەیەنێت ، ڕینا تەمەنت تەنها حەوت ساڵ بوو کاتێک زانیمان خاوەن هێزێکی وایت

نامجون ; پرسیارێکم هەیە ئایە گەر خاوەنی هێزەکە هیچ شتێک لە جادوو نەزانێت دەتوانێ بەکاریبهێنێ ؟

جۆناس ; بەشێوەیەک بەڵێ گەر کەسەکە بکەوێتە بارودۆخێکی ناخۆشەوە یان ویستێکی بەهێزی ناخیەوە ئەوا لێرەدا گەر کەسەکە هیچیش لە جادوو نەزانێت جادووەکە بەپێی ویستی ناخی کەسەکە خاوەن هێزەکە کۆنتڕۆڵ دەکات بەشێوەیەک ڕەفتار بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتەی دەیەوێت

نامجون ; کەواتە بەوشێوەیە ڕینا زازای ڕزگارکرد لە بەربەستە کارەباییەکە کاتی تاقیکردنەوەکان

ڕینا ; بەڵام ئەوکات پێیانگوتم من کۆنتڕۆلکراوم لە لایەن مامۆستاکان نەوەک هێزەکەوە

جۆناس ; ئەوان ناچاربوون شتەکان لێبشارنەوە تا کاتی گونجاو

ڕینا ; یان تا کاتێکی لەوشێوەیە ...هەرچۆنێک بێت من جادووەکەی خۆمیان پێدەدەم ئەوە لە باوکم گرینگتر نییە

جۆناس ; ناتوانی لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان ئەوان کەسانێکی خراپن لەوەش خراپتر دەزانن کەوا چۆن ئەو جادووە کۆنتڕۆڵ بکەن دووەم تۆ بێ ئەو هێزە نازانین کەوا تۆ چیت بەسەردێت ئەو ئیتر بووە بە بەشێک لە تۆ

ڕینا ; ئەی چیبکەین دەتەوێت دەستبەرداری باوکم بم لە پێناو خۆم

جۆناس ; نەخێر کێ گوتی دەستبەرداری دەبین ئەی بۆچی لێرەین بەڵام تۆ دەبێت سەرەتا شتێکمان بۆ بکەیت

ڕینا ; هەرچییەک بێت من دەیکەم

جۆناس ; سەرەتا من دەبێت تۆ بۆ لای ئەوان ببەم تا ئەوکاتەی باوکت ڕزگاردەکەم

زازا ; نا نەخێر ئەوە نابێت ڕینا هێشتا ناتوانێ بە تەواوەتی هێزەکەشی کۆنتڕۆڵ بکات

سنیک ; ئێمەش لەگەڵی دەچین کەواتە

جۆناس ; ئێمەش دەچین بەڵام بەوشێوەیەی تۆ باسی دەکەیت نا بەڵکو بەنهێنی بەجۆرێک من جادووەکانی ئێوە تا ماوەیەک خامۆش دەکەم بۆ ئەوەی هەست بەبوونتان نەکەن بەهۆی هێزەکانتانەوە دواتر هەر کە من ئاماژەم پێدان هێرش دەکەن

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now