🌸part 14 🌸

225 50 183
                                    

رینا : ئۆۆیی پشتم نازانم بۆچی هەرچی شتی خراپە تەنها من دەدۆزێتەوە ...ها پرێتی ئەوە تۆش هەستای بە دەنگی ئەو قیژەیە

وامگووت کاتێک پرێتی بە روخسارێکی شێواو لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو

پرێتی : ئا بەلێ تۆ بلێیت چی روویدابێت

رینا : نازانم تەنها گوێم لە قیژەی کچێک بوو ... ئۆی سەیرکە هێشتا زازا لە خەو هەلنەستاوە سەرەرای ئەو دەنگە دەنگەش

پرێتی : سەیرکە زازا ئارەقی کردۆتەوە تۆ بلێی نەخۆش نەکەوتبێت .... زازا گیانەکەم دەی هەلسە لە خەو

زازا : باش باش وا هەلسام ( بە بێزاری وایگووت کاتێک هێشتا چاوەکانی بەجوانی نەکردبۆوە )

رینا : ئایە تۆ سەلامەتی زازا

زازا : بۆ چیبووە

پرێتی : ئەها ئارەقت کردۆتەوە

زازا: ئاا وایە زۆر هەست بەباشی ناکەم وەبزانم کەمێک تاشم هەیە

رینا : کوا با سەیرێکت بکەم بزانم تاکەت بەرزە

زازا : نا پێویست بەوە ناکات

ڕینا : ...ئمم وایە کەمێک تاکەت بەرزە گەر دەتەوێت لێرە بمێنەوە پشووبدە ئێمە خواردنەکەت بۆ دێنین

زازا : نا بەو ڕادەیەش خراپ نیم خۆم دێم

پرێتی : دەی کەواتە جلەکانتان بگۆڕن بابڕۆین

کاتێک گەیشتینە ژووری نانخواردنەکە سنیک پێش ئێمە لەوێ ئامادەبوو دووبارە لە هەمان شوێن کە بڕیارماندا بوو کە تایبەت بێت بە گروپەکەمان بەلام سنیک زۆر سەیر بوو دەستێکی خستبوویە ژێر جەناگەی بە بێزاریەوە دانیشتبوو تۆ بلێی شتێک بووبێت پرێتی دەست پێشخەری کرد و گووتی ...

پرێتی : سلاو سنیک چۆنیت

زازا : باشیت سنیک بۆ وا بێزار دیاریت

سنیک : ئاه هیچ نیە تەنها کەمێک خەوالووم (وایگووت کاتێک دەستێکی خستە سەر دەمی بۆ ئەوەی وانیشان بدات کەوا خەوالوە )

ڕینا : دەی گەر هەر ئەوەندە بێت هیچ نیە ... ئا سنیک ئەم بەیانیە گوێت لە دەنگی ئەو قیژەیە بوو

سنیک : قیژەی چی نا هیچم نەبیستووە

ڕینا : ئمم چۆن تەنانەت پرێتیش بیستی .... ئۆۆ خوایە دیسان ئەو بێزارکەرانە گەرانەوە

پرێتی و ئەوانی تر لەگەل قسەکەی من سەیرێکی دواوە کرد بۆ ئەوەی بزانن من لەگەل کێمە

جەیکوب : سلاو هاورێیان دەتوانین ئەمرۆش لەگەل ئێوە بین

من سەیری زازا و سنیکم کرد بۆ ئەوەی کەوا کەسیان نەلێن فەرموو بەلام .....

پرێتی : بەلێ فەرموو

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now