🌸part 16 🌸

227 44 147
                                    

ڕینا : باشە کەواتە هەرسێکتان چۆنن لەگەل خەونە ناخۆشەکانتان

پرێتی :  بەلام تۆ چۆن ئەوەت زانی

ڕینا : بەهۆی ئەوەی کەوا هیچ کامێکتان لە سەرەتاوە نەتاندەویست قسەم بۆ بکەن کەواتە ئێستاش تا قسەکانم تەواو دەکەم هیچ شتێک مەلێن

سەرەتا پرێتی تۆ کە بەوشێوازە لە خەوهەڵدەستایت
هەر کەسێکی تر بینیبایت دەیزانی کەوا خەونی ناخۆشت بینیوە بەلام جونکە خۆت لێمت دەشاردەوە منیش وامدەرخست کە هیچ شتێک نازانم

زازاش ئەو ئارەق کردنەوەی بێ ئەوەی نەخۆش بێت باشە چ کەسێک بەو شێوازە ئارەق دەکاتەوە لە کاتی خەودا گەر خەونی ناخۆش نەبینێ  هەلنەستانی لە خەو سەرەرای ئەو قیژەی گوێمان لێدەبوو بە هۆی قولی خەونەکەی

هەرچی دەربارەی سنیکە زۆر دڵنیانەبووم بەهۆی ئەوەی شوێنی خەوتنی لە ئێمە جیایە تەنها ئەوەی دەمزانی ئەو خەوالو نەبوو تەنها بەهۆی شتێک بێزاربوو ئەوەی تەواو دڵنیای کردم کە هەمووتان خەونی ناخۆش دەبینن بێلا بوو ئەویش بە هەمان بارودۆخی ئێوەدا دەرۆشت وە بە نزیکەی هەموو قوتابیەکان تەنها کاریگەری لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیایە

وە هۆکاری هەموو ئەو شتانەش کێکەکانن کە دەرمانی جادوویان تێدەکرێت دەبووە هۆی خەونەکانتان پێموابێت خەونەکانتان پەیوەندی بە رووداوێکی ناخۆشی رابردووتان هەیە یان هەر شتێکی تر کە من نەیزانم بە هەرحال نامەوێت بیزانم جونکە گەر بتانویستبا باسی بکەن نەتاندەشاردەوە

سنیک: چ شتێک واتلێدەکات کە بلێی کێکەکان هۆکاری ئەوەن

ڕینا : ئەوەی تاکە کەس بوو هیچ خەونێکی نەبینیوە من بووم وە چ شتێکی من جیاواز بوو لەوەی کە ئێوە لە رۆژەکانتان دەتانکرد ئەویش نەخواردنی کێکەکان بوو وە ئەوەشم بیرکەوتەوە ئەو رۆژە کە لە چێشتخانەکەبووم  چێشتلێنەر و کارگوزارەکە باسی دەرمانێکیان دەکرد کە تەواو بووە و پێویستیانە گەر لە من بپرسی دەلێم کەوا کێکەکان کۆتا تاقیکردنەوەن

پرێتی : چی واتا تاقیکردنەوەکان کۆتایی نەهاتووە

ڕینا : نەخێر ژمارەی قوتابیەکانیش بەلگەن بۆ ئەوە بەلام خەریکە وردە وردە ژمارەیان دەگاتە ئاستی پێویست رۆژانە چەندین قوتابی بریاری رۆیشتنیان داوە و دەدەن با ئەوەشتان پێبلێم سەرکەوتن لە کۆتا تاقیکردنەوە بەوە دەبێت کە تا سێ رۆژی تر بەرگە بگرین

پرێتی : کەواتە منیش سێ رۆژی تر بەرگە دەگرم بێ خواردنی کێکەکان و خەونە ناخۆشەکان

زازا : یێێ من زانیم کەوا تۆ ناتوانیت هاورێکانت جێبهێلی

سنیک : باشە من چۆن سەرنجی ژمارەی قوتابیەکانم نەدا خۆی بێلاو ئەوانی تریش لەگەل ئێمە بوون

زازا : پێموایە بەهۆی کاریگەری خەونە ناخۆشەکانمان بوو وایە

ڕینا : بەلێ وایە

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now