part 21

146 32 134
                                    

Writer pov
دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر هاتنی چوار هاوڕێکە بۆ قوتابخانەی جادووگەری و تەنها ساڵێکیان لەم قوتابخانەدا ماوە قوتابخانەی جادووگەری وەک بناغەیەکە بۆ قوتابیەکان و یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی بەهرەکانیان ئەوانەی  دەیانەوێت بگەن بە لوتکە پێویستە لەسەریان  کە درێژە بە وانەکانیان بدەن لە شوێنی جیاواز لەمەشدا لەلایەن قوتابخانەکە یارمەتیدەدرێن کە لە چ شوێنێک و لەلایەن چ مامۆستایەکەوە بەردەوامی بە وانەکانیان بدەن ئەوەش دەبێتە کۆتا قۆناغ بۆ بوون بە جادووگەرێکی تەواو بەدرێژای  ئەم دوو ساڵەدا جین بەردەوامبوو لە هاورێیەتی پرێتی و شاردنەوەی هەستەکانی بەرامبەر پرێتی  ڤیش  بەردەوامە لە خولانەوەی بەدەوری زازادا

هەرچی دەربارەی چوار هاوڕێکەیە سنیک بە تەواوەتی  پێشکەوتووە لە دۆزینەوەی بەهرەی جادووگەریەکەی و گەشەپێدانی کە پزیشکیە وە ئێستا یارمەتی جۆناس دەدات لە چارەسەرکردنی قوتابیە نەخۆشەکان  بەهرەکەی زازاش لە  چاکردنەوە و داهێناندایە بەشێوەیەکی لێهاتوانە بەهۆی جادووەکەی داهێنانی نوێ لە شتەکان دەکات و چاکیان دەکاتەوە بە تایبەت لە ئامێرە میکانیکیەکان وە هەر شتێک پەیوەندی بە جوانکاری و رێکخستن و دیزاین بێت ئەوە دەتوانین بلێن ئەوە بەهرەکەی  پرێتیە  بەشێوەیەکی سەرنجراکێش دەتوانێت شتەکان دیزاین بکات وە ڕیناش ....

rinapov
هەرچی دەربارەی منە پێموایە بەهرەکەم لە خراپکردنی شتەکانە تا ئێستا جگە لە تێکدانی شتەکان  هیچی ترم نەکردووە  کاتێک جادووەکەم بەکاردەهێنم ناتوانم بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکەم ...

مامۆستا  ; سەرتان دانەوێنن قوتابیەکان خێرا

ڕینا  ;  ئا ئاهـ ... بوەستە بوەستە

مامۆستا ; تۆ خۆت دەبێت جادووەکە بوەستێنی ڕینا ئەو خۆی ناوەستێ خێرا

ڕینا ; *****  لە کۆتایدا وەستا

مامۆستا ; باشترە زیاتر ئاگاداربیت ڕینا گەر وابێت باشترە بە تەنیا ڕاهێنان بکەیت

ڕینا ; ببورە  هەوڵدەدەم زیاتر ئاگاداربم

زازا ; ڕینا تۆ باشی ؟

ڕینا ; لە باش دەچم ... تۆ سەیرکە دووبارە باوکم  خەریکە بە نهێنی چاودێریم دەکات لە کاتی ڕاهێنانەکان واخۆی دەردەخات کە  لەگەڵ جۆناس قسەدەکات دڵنیام دەربارەی من  قسەدەکەن  چەند جێگای شەرمەزاریە ناتوانم جادوویەکی بچوک کۆنتڕۆل بکەم هەموو ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە کە ئەو شانازیم پێوەبکات 

پرێتی ; گوێی پێمەدە دڵنیام تۆش دواتر دەتوانی کۆنتڕۆلی جادووەکەت بکەیت ئێستاش بابچین شتێک بخۆین ئەوە کۆتا وانەی ئەمڕۆمان بوو
                           
                              *
                              *
ڕینا  ; یان ئەوە زۆر بەتامە یان من زۆرم برسیە

 Do you want to meet me?Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu