ڕینا ; پێموابێت ئەوە ڕێگاکەیە ئەوەی کە جادووگەرە باشەکەکە پێیگوتم
واباشتر دەست بە ڕۆیشتن بکەم تا درەنگ نەبووە و شەوم بەسەردا نەهاتووە ئێرە خۆی کەم ترسناک نییە تا تاریکیش بێتدوای نیو کاتژمێر
ئەی خوایە گیان ئەوە چییە خۆ ئەم ڕێگایە کۆتای نایەت زۆر هیلاک بووم تەنانەت ناتوانم هەنگاوێکی تر بە قاچەکانم بڕۆم لەناوەڕاستی ڕێگاکە دانیشتم بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدەم دواتر کەمێک سەرنجی ڕێگاکەم دا خۆ هیچ شتێک دیار نییە جگە لەم ڕێگا نەفرەتییە سەیرێکی دواوەشم کرد ئەوە چییە ....! خۆ وەک ئەوە وایە تەنها چەند مەترێک ڕۆشتبم خۆ ناکرێت ئەم ڕێگایە کۆتایەکی نەبێت یانی چی ئایە گیربوومە لەم ڕێگایە یان ئەوە تەنها فێلی چاوە لێمدەکرێت لە تاو ئەو هەموو بیرکردنەوەیە کە تەنانەت لە هیچ شتێکیش نەدەگەیشتم توند سەرم بە هەردوو دەستم
گرتبوو خ قژی خۆمم تێکدەدا دواتر لە بێزاریا لە ناوەڕاستی ڕێگاکە پاڵکەوتم سەیری ئاسمانم دەکردRM POV🌸
وادیارە هیلاکبوو کە ئاوا دانیشتووە ئەوە چی
دەکات دەبێت داری بۆچی بێت ئەها لەکۆتایدا بە فێڵەکەی زانی و لە بەربەستە نادیارەکە تێپەڕیکوکی ; ئایە ئەو لە بەربەستەکە تێپەڕی
نامجون ; بەڵێ هەروەک پێشبینیم کرد
شوگە ; کەواتە ئەرکەکەمان لێرەوە تەواو بوو پێویستە بچینە قۆناغی دووەم
شوگە ; کەواتە لێرەوە کاتی دەرکەوتنمان هات
کوکی ; بەڵێ
نامجون ; دەی ئێستا کاتی ڕۆیشتنە
FLASH BACK
Rina POV🌸
ڕینا دوای ئەوەی پاڵکەوتم لە ناوەڕاستی ڕێگاکە و سەیری ئاسمانم دەکرد ئا ڕەنگی ئاسمان شینێکی زۆر جوانە زۆر حەزی پێدەکەم ئاسمان زۆر سەیرە وەک ئەوە وایە سەرەتایەکی هەبێت بەلام کۆتای نەبێت یەک خولەک ئەو قسەم گوێ لێبووە لە شوێنێکی تر ئا بیرم کەوتەوە ئەوەی جادووگەرە باشەکە پێی گوتم کە
(ڕێگاکان سەرەتایەکیان هەیە بەلام هەرگیز کۆتایەکیان نییە تا خۆمان بۆی دیاری نەکەین )
باشە ئایە ئەو دەیزانی کە من ڕووداوێکی وام دێتە پێش بۆیە پێیگوتم بەخێرای هەستامەوە و پارچە دارێکم هێنا کە لەلایەکی ڕێگاکە بوو وە هێلێکم کێشا لە لایەکی ڕێگاکە تا کۆتای لاکەی تر وەک دانانی کۆتاییەک بۆ ڕێگاکە دواتر هێلەکەم بڕی هەستم بە بەربەستێک کرد لە کاتی تێپەڕینەکەم کەوای کردبوو نەتوانم کۆتای ڕێگاکە ببینم