گەڕامەوە
دوای حەوت ساڵ.......
rina pov
ئاهـ ئێستا دەتوانم هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژم وەک ئەوەی پێش ئەو حەوت ساڵە نەمتوانیبیت بەباشی هەناسەبدەم و هەست بە ژیان بکەم ئێستا شتەکان زۆر جیاوازن دووبارە ئازادم دووبارە هەستکردن بە ژیان دوای ئەو هەموو کارکردن و ڕاهێنانە.....
لەڕاستیدا من هەرگیز دەستگیرنەکرابووم بە تاوانی کوشتنی لی سۆمان ئەو دادگایکردنەش تەنیا شانۆیەکبوو کە خۆشم ئاگاداری نەبووم
flash back
پرێتی ; خولەکێک تکایە ڕینا ئەوە خەریکە چی ڕوودەدات تۆ بۆ کوێ دەچیت من تەنها هەفتەیەک لێت دوورکەوتمەوە کەچی تۆ دەتەوێت حەوت ساڵ لێم دووربکەویتەوە
ڕینا ; بیرت دەکەم ئاگاداری خۆت بە
پاسەوان ; دەی بابڕۆین .....
ڕینا ; هێی تۆ بۆچی پێچدەکەیتەوە ئەو ڕێگایە بەرەو زیندان ناڕوات ... نابیستی بۆچی وەڵامم نادەیتەوە بۆ کوێم دەبەیت
پاسەوان ; تەنیا لە شوێنی خۆت دابنیشە ئەوە فەرمانە بۆ شوێنێکی ترت ببەین
ڕینا ; باشترە ئێستا وەڵامم بدەیتەوە گەرنا ناچاردەبم جادووەکەم بەکاربهێنم کە نازانم چیت بەسەردێنێت
**** ; دابنیشە پێش ئەوەی لە یەکەم وانەوە سزات بدەم
ڕینا ; ئەو دەنگە ... بەڵام ناکرێت چۆن
**** ; کە گوتت جادوو هەموو شتێک دەکرێت ببێت وانییە ڕینا
ڕینا ; جۆناس بەڵام چۆن ... بۆچی لێرەیت ؟ بۆچی ئێمە بەرەو زیندان ناچین ؟
جۆناس ; گەر کەمێک ئارامبگری تا دەگەینە شوێنی مەبەست وەڵامی هەموو پرسیارەکانت دەدەمەوە
ڕینا ; جۆناس خۆ ناتانەوێت بمڕفێنن لەگەڵ باوکم وانییە ؟ چییە دەتانەوێت ساڵەکانی زیندانیکردم زیادبکەن
جۆناس ; ئەوە گەیشتین ئێستاش هەموو شتێکت بۆ ڕووندەکەمەوە سەرەتا با بچینە ژوورەوە
ڕینا ; ئەو خانووە چی دەکات لەم شوێنە چۆڵە
جۆناس ; وەرە ژوورەوە کەسێک دەیەوێت بتبینێت
ڕینا ; باوکە ، هانا..... ئێوە چیدەکەن لێرە ؟
هانا ; جارێ پێمبڵێ چۆنی سەلامەتیت ؟
ڕینا ; باشم بەڵام من بۆچی لێرەم لەشوێنی ئەوەی بچم بۆ زیندان
کەسێک کە تاوانبار نەبێت ناچێت بۆ زیندان
ڕینا ; ئەی مردنی لی سۆمان چی دادگایکردنە حەوت ساڵ زیندانی چی ؟
هانا کچەکەم تۆ لەشوێنی من دەتوانی شتەکانی بۆ ڕوونبکەیتەوە
هانا ; تۆ بە کوشتنی لی سۆمان نەبوویتە تاوانبار چونکە ئەو خۆی کەسێکی داواکراوبوو بڕیاری کوشتنی درابوو