🌸part 17 🌸

249 43 341
                                    

پرێتی : ئەی ئێستا چی بکەین ...ئممم

ڕینا : خواردنەکەمان دەخۆین کە دواتریش سنیک گەرایەوە با خواردنەکەی بخوات

پرێتی : مەحالە ئەوە چی دەلێیت خێراکە دەی بابزانین بۆ کوێ چووە سەیرێکی کچەکەش بکەین بزانین چۆنە جوانە یاخود نا

ڕینا : وازبێنە پرێتی لەوانەیە خۆی دواتر پێمانبلێت

پرێتی : گەر ویستبای بیلێت ئەوا رۆژەکانی پێشوو دەیگوت ..دەی خێراکەن دەمەوێت بزانم چی دەکات

Zaza pov

پرێتی بەزۆر وایکرد کەوا من و ریناش بەدوای سنیکدا بچین خۆی ئێمە نازانین کەوا سنیک لە کوێیە بەلام بەپێی ئەوەی رینا ئەوی لەسەر رێگا بەردینەکە بینیبوو وە بۆ لای ئێمەش نەهاتبوو کەواتە دەبێت بەرەو بەشی دواوەی قوتابخانەکە چووبێت جونکە ئەو رێگایە تەنها بەرەو ئەو دوو شوێنە دەچێت

ڕینا : سەیرکە ئێرە هیچ کەسێکی لێنیە

پرێتی : بەلام سەیرکە دەرگایەکی بچووک لێرەدا هەیە لەوانەیە لەوێوە رۆشتبێت

زازا : بەلام ئەو دەرگایە دەچێتە دەرەوەی قوتابخانەکە ئەوەش بەپێی یاساکان رێگە پێنەدراوە

پرێتی : دەی لەوانەیە خۆشەویستەکەی لەو دیو دەرگاکە بێت

ڕینا : ئەوە تەنها ئەگەرە دەی بابرۆین

پرێتی : ئا سەیرکە ئەوە شوێن پێن لە لای دەرگاکە ئێستا دەلێن چی

ئیتر هەرچۆنێک بێت پرێتی وازی لەوە نەدەهێنا بۆیەش من و ڕینا لەگەلی لە دەرگاکە چووینە دەرەوە یان باشتر وایە بلێم چووینە ژوورەوە جونکە ئەو دەرگایەک رێک وەک ئەوە وابوو دەرگای مالێک بێت و بچیتە باخچەکەیانەوە ئەوە مالێک بوو کە لە خانوویەکی کەمێک سەیر و باخچەیەک پێکدەهات پێمانوابوو سنیک چووبێتە ژوورەوە جونکە دەرگاکە کەمێک بە کراوەیی جێهێلدرابوو ... پێش ئەوەی بچینە ژوورەوە گوێمان لە کەمێک دەنگە دەنگ بوو

زازا : ئەوە چی روودەدات دەبێت شتێکی خراپ رووینەدابێت

ڕینا : با پێش ئەوەی بچینە ژوورەوە شتێک بەرین لەگەل خۆمان هەر بۆ سەلامەتی خۆمان

هەر یەک لە ئێمە پێش ئەوەی بچینە ژوورەوە دارێکمان لەگەل خۆمان برد کە لە باخچەکە هێنابوومان خەریک بووین بە بێدەنگی دەچووینە ژوورەوە وە دواتر لە دواوەمان ....

سنیک : ئێوە چی دەکەن لێرە

بەلام پرێتی زۆر ترسابوو  بێ ویستی خۆی خەریک بوو دارێک بکێشی بە سنیکدا هەرچۆنێک بێت ئەو خۆی پاراست لە دارەکەی پرێتی

سنیک : چییە شێت بوویت یان چی ئاوا دەتەوێت بەو دارە پێمدابکێشی

**** : ئەوە چی روودەدات لێرە .... ئاااای

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now