𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 2

93 24 23
                                    

__a__good__reading_

__🍀__

وە بەم شێوەیە، ڕۆژەکانۍ ئێدوارد تێپەڕی،یەڪ لەدوای یەڪ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

وە بەم شێوەیە، ڕۆژەکانۍ ئێدوارد تێپەڕی،
یەڪ لەدوای یەڪ. هیچ شتێڪی سەرنجڕاڪێش ڕووی نەدا. ئۆھ، جاروبار شتی بچوڪ ڕووی دەدا، وەڪ سەرڪەشۍ ماڵەوە. جارێڪیان، ڪاتێڪ ئەبیڵین لە قوتابخانە بوو، سەگی دراوسێڪەیان، لەگەڵ ئەوەۍ سەگێڪۍ نێر بوو ناوۍ ڕۆسۍ لێندرابوو، هاتە ناو ماڵەڪە و قاچۍ لەسەر مێزی ژوورۍ نانخواردنەڪە بەرز ڪردەوە، سەرچەفە سپیەڪەۍ سەر مێزەڪەۍ پیس ڪرد بە پڕژاندنی میز.

پاشان لە دەورۍ ئێدوارد دەسوڕایەوە و بۆنۍ دەڪرد، تەنانەت پێش ئەوەۍ ئێدوارد ڪاتۍ هەبێت بۆ ئەوەۍ بیر لە ڪاریگەرییەڪانۍ بۆنڪردنۍ سەگێڪ بڪاتەوە، ڪەوتە دەمۍ ڕۆسی، وە ڕۆسۍ ئەوی بە تووندۍ ڕاڪێشا و بەرەو پێش خۆی بردۍ و، دواتر بەسەریدا ڕشایەوە.

پاشان لە دەورۍ ئێدوارد دەسوڕایەوە و بۆنۍ دەڪرد، تەنانەت پێش ئەوەۍ ئێدوارد ڪاتۍ هەبێت بۆ ئەوەۍ بیر لە ڪاریگەرییەڪانۍ بۆنڪردنۍ سەگێڪ بڪاتەوە، ڪەوتە دەمۍ ڕۆسی، وە ڕۆسۍ ئەوی بە تووندۍ ڕاڪێشا و بەرەو پێش خۆی بردۍ و، دواتر بەسەریدا ڕشایەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خۆشبەختانە، دایڪۍ ئەبیڵین بەلاۍ ژوورۍ نانخواردنەڪەدا تێپەڕۍ و شاهێدۍ ئازارەڪانۍ ئێدوارد بوو. " بەریبده! " بە هاوارەوە بە ڕۆسۍ گوت. ڕۆسیش لەوڪاتەدا دانیشت دایڪۍ ئەبیڵین سەرسام بوو بە گوێڕایەڵۍ ڕۆسۍ.

وە جلە ئاوریشمەڪەۍ ئێدوارد پەڵەۍ بچوڪۍ لەسەر دروست بوو ڪە چەند ڕۆژێڪۍ برد پاڪردنەوەۍ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە ناخی ئێدوارد بوو زۆرترین زیانۍ بەرڪەوتبوو. وە دایڪۍ ئەبیڵین زیاتر لە میزڪردنۍ سەگەڪە توڕەبوو لە لەسەر مێزۍ نانخواردن لەوەی کە ئێدوارد ئازارۍ پێگەیشتبوو لەلایەن ڕۆسۍ.

پاشان ئەو ڪاتە هات کە خزمەتڪارێڪی، نوێ لە ماڵی خێزانی تولان دەست بەڪار بوو ڪە بەتامەزرۆییەوە دەیویست خاوەنەڪەۍ سەرسام بڪات، ئۆپۆن هاتەژوورەوە ڪاتێڪ ئێدوارد لەسەر ڪورسۍ ژووری نانخواردنەڪە دانیشتبوو.
" ئەم ڪەروێشڪە چی دەڪات لێرە؟
بە دەنگۍ بەرز ووتی.
ئێدوارد بە هیچ شێوەیەڪ گرنگۍ
بە قسەڪانی ئۆپۆن نەدا.
ئێدوارد ئەوەۍ بە توندڕەوۍ
و سوڪایەتۍ زانۍ.

خزمەتڪارەڪە ڪەمێڪ چەمایەوە و سەیرۍ چاوەڪانی ئێدواردی ڪرد. " ئەوە چییە، " بەدەنگێڪی نزم وتۍ. پاشان گەڕایە دوواوەوە. دواتر دەستۍ خستە سەر
قاچەڪانی " وا بیر دەڪەمەوە تۆ وەڪو شتەڪانی ترۍ ئەو ماڵەۍ، ڪە پێویستی بە پاڪردنەوەیە. "

وە بۆیە ئێدوارد تولانۍ لەسەر ڪورسیەڪە
لابرد و، گوێچڪە درێژەڪانۍ بۆ پاڪردنەوەۍ مێزەڪە بەڪارهێنا. بە دڕندانە ئێدواردۍ خۆڵاوۍ ڪرد. خزمەتڪارەڪە لەناو گیرفانە ئاڵتونیەڪەۍ ئێدوارد ڪاتژمێرە گیرفانیەڪەۍ دەرهێنا و سەیرۍ ڪرد پاشان ڪردیە گیرفانی خۆی.

ڪاتێک تەواو بوو، ڪورسی ژووری نانخواردنەڪەۍ خستە سەر مێزەڪە،
وە دڵنیا نەبوو دەربارەۍ ئەوەی ئێدوارد بەتەواوۍ شوێنەڪەۍ ڪوێیە، لە ڪۆتایدا بڕیاریدا لە پاڵ بوڪەڵەکانۍ تر دایبنێت لەسەر ڕەفەۍ ژوورۍ نوستنۍ ئەبیڵین. " ئەوە باشە،" خزمەتکارەڪە ئەوەۍ ووت بە باوەڕ بەخۆبوونەوە.

خزمەتڪارەڪە زۆر نامرۆڤانە ئێدواردۍ لەسەر ڕەفەڪە بەجێهێشت کاتێڪ بە قۆڵۍ لوتە قێزەونەڪەۍ دەسڕی;
پاشان لەوێ وەستاو سەیرۍ بووڪەڵەڪانۍ ترۍ دەڪرد، ڪاتێڪ گوێۍ لە چرپە چرپ و پێڪەنینە ترسناڪەڪەی بوڪەڵەڪان دەگرت، تا ئەو ڪاتەی ئەبیڵین لە قوتابخانە گەڕایەوە سەیری ڪرد ئێدوار لەسەر ڪورسیەڪە نییە لە ژوورێڪەوە بۆ ژوورێڪی تر ڕایدەڪرد و ناوی ئەوۍ دەهێنا.

" ئێدوارد! " بە پەشۆڪاوییەوە وتی" ئێدوارد! بێگومان، " هیچ نیشانەیەڪ نەبوو، بۆئەوەۍ بزانێت ئێدوارد لە ڪوێیە، وە هیچ ڕێگایەڪ نەبوو بۆ ئەوەۍ ئێدوارد وەڵامۍ بداتەوە. ئەو تەنها دەیتوانۍ دانیشێت و چاوەڕێبڪات.

ڪاتێک ئەبیڵین ئەوی دۆزیەوە، لێی نزیڪ بوویەوە و بە دەستە بچوڪەڪانی هەڵۍ گرت، ئەوەندە نزیڪ بوو ڪە ئێدوارد دەیتوانۍ هەست بە لێدانەڪانۍ دڵی بڪات،
لە شەرمدا خەریڪ بوو لەسەر سنگۍ
بازبدات.

ئەبیڵین وتی، " ئێدوارد،" " ئۆھ، ئێدوارد.
خۆشم دەوێی. هەرگیز نامەوێت لە من دوورڪەویتەوە. هەروەها، " ڪەروێشڪەڪە، هەستێڪی مەزنۍ ئەزموون ڪرد. بەڵام ئەوە خۆشەویستۍ نەبوو. بەلاۍ ئێدوارد ئەوە بێزارڪەر بوو ڪە ئەوەندە نیگەران بووە دەربارەۍ ئەو،
ئەبیڵین دەربارەۍ ئەوەۍ نەدەزانۍ ئێدوارد لەلایەن خزمەتڪارێڪەوە وەڪو بێگیانێڪ و بێسودێڪ مامەڵەۍ لەگەڵ ڪراوە،

ئەوە تاڪە چارەسەرێڪ بوو ڪە خزمەتڪارە تازەڪە دەستبەجێ لە ڪارەڪەۍ دوورخرایەوە. ڪاتژمێرە گیرفانیەڪەی ئێدوارد دواتر دۆزرایەوە و خرایەوە شوێنۍ خۆۍ، ئەوە باوڪی ئەبیڵین بوو گەڕاندییەوە،
کە بە پێڪەنینێڪۍ گاڵتەجاڕانەوە پێشڪەشی ڪردەوە، باوڪی ئەبیڵین وتی،
" بەڕێز ئێدوارد،" " ڪاتژمێرەڪەت،

" بڕوام وایە، بابەتۍ ڕۆسۍ و ڕووداوۍ خزمەتڪارەڪە سەرڪەشیە گەورەڪانی ژیانۍ ئێدوارد بوون تا هاتنۍ یازدەهەمین یادۍ لەدایڪ بوونۍ ئەبیڵین، لەسەر مێزۍ نانی ئێوارە، ڪاتێڪ ڪێڪەڪە پێشڪەش دەڪرا، باوڪۍ ئەبیڵین، باسۍ ڪەشتۍ شاژن مارۍ ڪرد.
____

بەردەوامە..

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

🍀

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now