𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 24

10 6 0
                                    


بەمشێوەیە ئێدوارد تولان چاککرایەوە، پێکەوەنرایەوە، نەخشێندرایەوە، جلێکی ئاوریشمی لەبەر کرا و لەسەر ڕەفەیەکی بەرز دانر بۆ نمایشکردن، ئێدوارد لەو ڕەفەیەوە هەموو دووکانەکەی دەبینی، کورسی کاری لوسیۆس، پەنجەرەکەی نمایش، وە ئەو دەرگایەی کڕیارەکان بەکاریان دەهێنا بۆ چوونە ژوورەوە، ئێدوارد ڕۆژێک برایسی بینی کە لە دەرگاکە هاتە ژوورەوە و هارمۆنیکا زیویەکەی دەستی چەپی بەهۆی خۆرەکە دەدرەوشایەوە،

لوسیۆس وتی، دەترسم گرێبەستەکەمانت لەبیر کردبێت، دەتوانم بیبینم؟ برایس پرسی و لوتی سڕی، تەنیا دەمەوێت سەیرێکی بکەم، لوسیۆس کلارک ئاهێکی هەڵکێشا، ڕەنگە تەنیا سەیرکردنێک، دواتر دەبێت بڕۆیت و نەگەڕێیتەوە، ناتوانم هەموو ڕۆژێک خەریکی تۆ بم، لوسیۆس وتی، "باشە گەورەم"، برایس وەڵامی دایەوە لوسیۆس دووبارە ئاهێکی هەڵکێشا و ئێدواردی لەسەر ڕەفەکەی هەڵگرت بۆئەوەی برایس بتوانێت بیبینێت، هێی جەنگڵز، تۆ باش دەردەکەویت، دواین جار کە تۆم بینی ترسناک دەردەکەوتیت، سەرت بەتەواوی ورد و خاش بووبوو، برایس وتی، دواتر لوتی سڕی و پرسی کە دەتوانێت هەڵی بگرێت، "نەخێر"، لوسیۆس یەکسەر وەڵامی دایەوە، برایسیش سەری بە بەڵێ قایل کرد.

لوسیۆس کلارک وتی، ماڵئاوایی لێبکە، ئێستا ئەو چاککراوەتە و ڕزگاری بووە، ئێستا دەبێت ماڵئاوای لێبکەیت، ماڵئاوا، برایس وتی، مەڕۆ، من ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم، ئێدوارد وتی، ئێستا پێویستە بڕۆی، لوسیۆس وتی، "بەڵێ گەورەمبرایس وتی

برایس کەمێک سەیری ئێدواردی کرد، ئێدواردی لەناخی خۆی وتی مەڕۆ، تکایە، برایس ڕویکردە دەرگای دووکانەکە و چووە دەرەوە، زەنگی سەر دەرگاکە، زەنگی لێدا، وە ئێدوارد بە تەنیا مایەوە.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now