𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 11

13 8 0
                                    

ئێدوارد لە زبڵدانەکەدا کۆتایی هات، ئەو پاڵکەوتبوو لەسەر توێکڵی پرتەقاڵ و ورە قاوە و تایەی لاستیک و بەیکۆن، شەوی یەکەم لەسەر لوتکەی کەڵەکەبووی زبڵەکاندابوو، بۆیە توانی سەری بەرزبکاتەوە و سەیری ئەستێرەکان بکات و ئاسوودەیی لە ڕووناکیەکەیدا بدۆزێتەوە،...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئێدوارد لە زبڵدانەکەدا کۆتایی هات، ئەو پاڵکەوتبوو لەسەر توێکڵی پرتەقاڵ و ورە قاوە و تایەی لاستیک و بەیکۆن، شەوی یەکەم لەسەر لوتکەی کەڵەکەبووی زبڵەکاندابوو، بۆیە توانی سەری بەرزبکاتەوە و سەیری ئەستێرەکان بکات و ئاسوودەیی لە ڕووناکیەکەیدا بدۆزێتەوە، بەیانیەکەی پیاوێکی باڵا کورت بەسەر زبڵەکاندا سەرکەوت و لەسەر بەرزترین لوتکە وەستا، دەستی خستە ژێر چەناگەیی و بەدەنگێکی بەرز دەستی کرد بە گۆرانی چرین،

...

من کێم؟..

من ئێرنستم کە پاشای جیهانە

چۆن بووم بە پاشایی جیهان؟

چونکە من پاشای زبڵ و خاشاکەکانم..

وە زبڵ و خاشاک ئەوەیە کە جیهانی لێ دروست کراوە،هاهاها!

بۆیە من ئیرنستم، ئێرنست کە پاشای جیهانە"

...

ئێدوارد مەیلی ئەوەی هەبوو لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئێرنستدا هاوڕا بێت کە جیهان لە زبڵ و خاشاک دروست کراوە، بەتایبەتی دوای دووەم ڕۆژی لە زبڵدانەکە، کاتێک بارێک زبڵ ڕاستەوخۆ لەسەری دانرا، بەزیندووی نێژرا، چیتر نەیدەتوانی ئاسمان و ئەستێرەکان ببینێت، ئەوەی وایکرد ئێدوارد بەردەوام بێت، ئەوەی هیوایی پێبەخشی..بیرکردنەوە بوو لەوەی کە چۆن لۆلی بدۆزێتەوە و تۆڵەی خۆی لێبکاتەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چل ڕۆژ قورسایی و بۆنی زبڵ و خاشاکەکانی سەرەوە و خوارەوە بیری ئێدواردی خاڵی کرد، زۆری نەخایاند وازی لە بیرکردنەوە تۆلەسەندنەوە هێنا و خۆیدایە نـائومێدی.

وە ئەوە زۆر خراپتر بوو، ئێرە زۆر خراپتربوو لەوەی کە لە دەریادا کۆتای هات، ئێدوارد دیسانەوە چیڕۆکی بێڵگرینای بیرهاتەوە..سەبارەت بەو شازەدەیەی کەسی خۆشنەویستووە، بۆیە جادووگەرێک کردی بە بەراز، چونکە کەسی خۆشنەدەویست.

ئێستا دەیتوانی لەوە تێبگات، کاتێک گوێی لە بێڵگرینا بوو کە وتی: تۆ نائوومێدم دەکەیت، بۆچی؟ پرسیاری کرد، بۆچی نائومێدت دەکەم؟ پرسیاری کرد سەڕەڕای ئەوەی وەڵامەکەی دەزانی، وەڵامەکەش ئەوەبوو کە ئەبیڵینی خۆشنەویستبوو، ئێستاش لای ئەو نەمابوو، وە هەگیز نەیدەتوانی ئەوە ڕاست بکاتەوە، وە نێلی و لۆڕانسیش نەمابوون، زۆری بیری ئەوانی دەکرد.

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تێپەڕی ئێدوارد ئاگاداری تێپەڕینی کات بوو تەنیا لەبەر ئەوەی هەموو بەیانیەک گوێی لە ئێرنست دەبوو، کە گۆرانی دەوت سەبارەت بە پاشایی جیهان و کارەکەی خۆی ئەنجامدەدا،
لە ڕۆژی سەد و هەشتایەمیندا لە زبڵدانەکە، نائاسایترین شت ڕوویدا، کەروێشکەکە گوێی لە بۆنکردن و هەناسەبڕکێی سەگێک بوو، پاشان بە دەنگێکی هێمنانە دەستی کرد بە هەڵکەندن و زبڵەکانی فڕێدەدا، لەناکاو موعجیزەیەک ڕوویدا، ڕووناکی درەنگانی پاش نیوەڕۆ لەسەر ڕووخساری ئێدوارد درەوشایەوە.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now