𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 10

9 6 0
                                    

لۆلی ئافرەتێکی چەنەباز بوو کە زۆر بەدەنگی بەرز قسەی دەکرد و ئارایشتێکی زۆری لە ڕووخساریدابوو، چووە ناو ماڵەکە و یەکسەر ئێدواردی بینی کە لە ژووری میوان دانیشتووە، ئەمە چییە؟ لۆلی جانتاکەی دانا و ئێدواری بە قاچێکی هەڵگرت، ئەوە سوزانایە، نێلی وتی

Oops! Această imagine nu respectă Ghidul de Conținut. Pentru a continua publicarea, te rugăm să înlături imaginea sau să încarci o altă imagine.

لۆلی ئافرەتێکی چەنەباز بوو کە زۆر بەدەنگی بەرز قسەی دەکرد و ئارایشتێکی زۆری لە ڕووخساریدابوو، چووە ناو ماڵەکە و یەکسەر ئێدواردی بینی کە لە ژووری میوان دانیشتووە، ئەمە چییە؟ لۆلی جانتاکەی دانا و ئێدواری بە قاچێکی هەڵگرت، ئەوە سوزانایە، نێلی وتی. سوزانالۆلی هاواری کرد و لەرزێکی بەئێدوارد نیشاندا، جلەکەی ئێدوارد کەوتبوویە سەری و نەیدەتوانی هیچ شتێک ببینێت، هەر لەو کاتەدا ئێدوارد ڕقێکی قوڵی بۆ لۆلی دروست بوو، باوکت دۆزییەوە لە تۆڕەکەیدا، هیچ جلوبەرگێکی نەبوو بۆیە هەندێک کراسم بۆ دروست کرد، نێلی وتی.

کەروێشکەکان پێویستیان بە جلوبەرگ نییە، لۆلی هاواری کرد و دووبارە ئێدواردی پەست کرد، "باشەنێلی وتی بە دەنگێکی لەرزۆک و لۆلیش ئێدواردی خستەوە سەر قەنەفەکە.

ئێدوارد جلەکەی هێشتا لەسەر ڕووخساری بوو تا کاتی ژەمی ئێوارە بەمشێوەیە مایەوە، بۆچی ئەو کورسیە بەرزە کۆنەت دەرهێناوە؟، لۆلی هاوارێکی کرد. ئۆھ، شێکی وانییە بایەخی پێمەدە، نێلی وتی. بێگومان دوای نانخواردنی ئێوارە ئێدوارد نەچووە دەرەوە لەژێر ئەستێرەکان بوەستێ لەگەڵ لۆڕێنس، وە نێلی بۆ یەکەمجار لەوەتەی ئێدواردی لەگەڵ بوو گۆرانی خەوتنی بۆ نەگووت، لەڕاستیدا ئێدوارد پشتگوێخرا تا بەیانی. بەیانی دواتر، کاتێک لۆلی جارێکی تر ئێدواردی هەڵگرتەوە بە قاچی کراسەی کەوتە خوارەوە لە دەمووچاوی و دەیتوانی هەموو شتێک ببینێت. چاوەکانت ڕەنگ کردووە وایە؟ لۆلی وتی، لەشارۆچکەکە گوێبیست بووم کە ئێوە وەک منداڵێک مامەڵەتان لەگەڵ کەروێشکەکە کردووە، لۆلی وتی و سوراوەکەی تۆخ کردەوە، سورێکی گەش و خێناوی بوو، ڕاستەوخۆ ئێدوارد سەیری لۆلی کرد، باشە ئێمە پێکەوە گەشتێک دەکەین من و تۆ، لۆلی گوێچکەکانی ئێدواردی گرت و نزیک بوویەوە لە چێشتخانەکە و هاواری کرد، دایکە من زبڵەکان دەبەمە دەرەوە، ئەوە نایابە ئازیزم کەواتە ماڵئاوا، نێلی وتی بە شادوومانی، ئێدوارد هەستی بە ئازارێکی تیژکرد لە شوێنێک لە قوڵایی سنگی، بۆ یەکەم جار دڵی ئێدوارد دوو وشەی وت: نێلی، لۆڕێنس.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum