𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 25

11 6 0
                                    


بێگومان دووکانەکەی لوسیۆس کلارک پڕبوو لە بووکە شوشەی خانم بووکە شووشەی منداڵ، کە چاوەکانیان داکرایەوە دادەخرا، بووکە شووشەی لێبوو بە حەزی شاژن، وە بە جلی دەریاوان،ئێدوارد گرنگی بە بووکەڵەکانی تر نەدەدا تەنیا لای بێزارکەر بوون،

ئێدوارد یەکسەر لەلایەن یەکەم هاوڕێی ڕەفەکەی قسەی لەگەڵ کرا،بووکە شووشەیەک بوو بە چاوێکی سەوز و لێوی سور و قژی قاوایی تۆخ، کراسێکی درێژی لەبەرووا بوو کە کەوتبووە سەر ئەژنۆکانی، تۆ چیت؟ بەدەنگێکی بەرز وتی کاتێک ئێدوارد لەسەر ڕەفەکە لە تەنیشتی دانرا، "من کەروێشکمئێدوارد وتی، بوکەڵەکە قیژاندی و وتی، تۆ لە شوێنێکی هەڵەدایت، ئەمە دووکانێکە بۆ بووکەڵە نەک بۆ کەروێشک، ئێدوارد هیچی نەوت، دوای بێدەنگیەکی زۆر بوکەڵەکە وتی، هیوادارم پێتوانەبێت کە کەسێک بتکڕێت، ئێدوارد دووبارە هیچی نەوت، ئەوانەی دێنە ژوورەوە بوکەڵەیان دەوێت نەک کەروێشک، ئەوان بووکە شووشەی منداڵیان دەوێت یان بووکە شووشەی ڕەسەنی وەک من کە چاویان دەکرێتەوە و دادەخرێت، ناتەوێت کەسێک بتکڕێت، کچێکی بچووک خاوەنداریەتیت بکات و خۆشی بوێیت؟،

من خۆشەویست بووم، ئێدوارد وتی، من لەلایەن کچێکەوە خۆشەویست بووم بەناوی ئەبیڵین، من خۆشەویست بووم لەلایەن ماسیگرێک و هاوسەرەکەی، وە هۆبۆیەک و سەگەکەی، وە لەلایەن کوڕێک کە هارمۆنیکای دەژەنی وە کچێک کە مرد، باسی خۆشەویستم لەگەڵ مەکە، من دەمێکە خۆشەویستیم
ناسیەوە، ئێدوارد وتی، ئەو وتارە سۆزداریەی ئێدوارد بۆ ماوەیەکی بەرچاو هاوڕێی ڕەفەکەی بێدەنگ کرد، پاشان لەکۆتاییدا وتی، مەبەستم ئەوەیە هێشتا کەس تۆ ناکڕێت، دواتر بێدەنگ بوون و چیتر قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکردەوە.

بوکەڵەکە دوای دوو هەفتە بە داپیرەیەک فرۆشرا کە بۆ نەوەکەی دەیویست، لوسیۆس وتی، ئەو یەکێک بوو لە بوکەڵە خۆشەویستەکان، ماڵئاوا ڕزگاربوونت پیرۆز، شوێنی تەنیشت کەروێشکەکە بۆ ماوەیەک بە چۆڵی مایەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەرگای دووکانەکە دەکرایەوە و دادەخرا، خۆری ڕووناکی بەیانی یان ڕووناکی پاش نیوەڕۆ دەڕژایە ژوورەوە، هەموو بووکەڵەکان بیریان لەوە دەکردەوە کاتێک دەرگاکە دەکرێتەوە ئەو کەسەیە کە ئەوانی دەوێت، ئێدوارد تاکە پێچەوانە بوو، ئەو شانازی بەخۆیەوە دەکرد کە دڵی داخراوە و تەواو هیوا بڕاوە، پاشان ڕۆژێکیان لوسیۆس کلارک پێش ئەوەی دووکانەکە دابخات، بوکەڵەیەکی تری خستە تەنیشت ئێدوارد لە ڕەفەکە.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now