𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 14

10 6 0
                                    

سەرەتا ئەوانیتر پێیان وابوو ئێدوارد گاڵتەیەکی زۆر باشە،کەروێشک"، هۆبۆکان بە پێکەنینەوە وتیان"  با وردی بکەین و بیکەینە ناو مەنجەڵەوە، یان کاتێک بول ئێدواردی لەسەر قاچی هاوسەنگ کردبوو، یەکێکیان وتی، دۆڵییەکی بچوکت دەستکەوتووە بوڵ، بێگومان ئێدوارد ه...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەرەتا ئەوانیتر پێیان وابوو
ئێدوارد گاڵتەیەکی زۆر باشە،
کەروێشکهۆبۆکان بە پێکەنینەوە وتیان" با وردی بکەین و بیکەینە ناو مەنجەڵەوە، یان کاتێک بول ئێدواردی لەسەر قاچی هاوسەنگ کردبوو، یەکێکیان وتی، دۆڵییەکی بچوکت دەستکەوتووە بوڵ، بێگومان ئێدوارد هەستی بە تووڕەیەکی گەورە کرد کاتێک بە دۆڵی ناوبرا، بەڵام بوڵ هەرگیز تووڕە نەبوو، تەنیا بەسادەی ئێدواردی لەسەر قاچی هێشتەوە، زۆری نەخایەند پیاوەکان خوویان بە ئێدوارد گرت.

کاتێک بوڵ و لوسی هەنگاویان نایە کەمپی شارۆچکەیەکی تر، " "هەمووان ئێدواردیان دەناسی و دڵخۆش بوون بە بینینی،"ماڵۆن!
هەمووان هاواریان کرد بە یەک دەنگ، ئێدوارد هەستی بە گەرمیەکی بەچێژ کرد لەناخی، کەروێشکەکە لەگەڵ هۆبۆکان کۆدەبوویەوە و گوێی لە چیڕۆکەکانیان دەگرت، شەوێکیان پیاوێک بەناوی جاک وتی: سەیری ماڵۆن بکەن ئەو گوێ لە یەک بە یەکی وشەکان دەگرێت،"بێگومان هەر وایەبوڵ وتی.

دواتر لە شەودا جاک هات و لەتەنیشت بوڵدا دانیشت، پرسی ئایە دەتوانێت کەروێشکەکە قەرز بکات، بوڵ ئێدواردی ڕادەست کرد و جاک لەسەر قاچی خۆی داینیشاند، پاشان لە لای گوێی ئێدوارد چرپاندی و وتی، (هێلین،جاک،جونیۆر،تافی،) ئەوانە ناوی منداڵەکانمە، ئەوان لە کارۆلینای باکوورن، ئایە تۆ هەرگیز چوویتە کارۆلینای باکوور؟ شارۆچکەیەکی جوانە کە خێزانەکەمی تێدا دەژی، ناوەکانیان لەبیر مەکە باشە ماڵۆن؟

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now