𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 22

11 4 0
                                    


خەریک بوو ئێدوارد بە پێیەکانی دەڕۆیشت بەشەقامێکدا، پێیەکی دەخستە پێشەوە و پێیەکەی تری دەخستە دواوە، بەبێ هاوکاری هیچ کەسێک، جلێکی لەبەر بوو کە لە ئاوریشمی سور دروست کرابوو، پاشان ڕووی کردە ڕێگایەک بەرەو ماڵێک دەڕۆیشت کە پەنجەرەکانی ڕووناک بوو،" من ئەو خانووە دەناسمئێدوارد وتی، ئێدوارد بیری کەوتەوە ئەوە ماڵی ئەبیڵینە، وە لەشەقامی میسڕە، لوسی بە ڕاکردن لە دەرگای پێشەوەی ماڵەکە هاتە دەرەوە، بازیدەدا و دەجوڵایەوە و دەیحەپاند، ئێدوارد سەری بەرز کردەوە و بینی بوڵ لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە، "سڵاو ماڵۆن"، ئێمە چاوەڕێی تۆ بووین، بوڵ وتی و دەرگاکەی بە فراوانی کردەوە، ئێدوارد چووە ژوورەوە و ئەبیڵینی بینی لەوێ، وە نێلی و لۆڕێنس و بڕایسیش.

نێلی بانگی کرد، "سوزانا"، برایس وتی جەنگڵز، ئەبیڵین وتی، ئێدوارد، بەڵام ئێدوارد تەنیا لە شوێنی خۆی وەستابوو سەیری دەکرد، تۆ بەدوای سارا روثدا دەگەڕێیت؟ برایس پرسی، ئێدوارد سەری بە بەڵێ جوڵاند، ئەگەر دەتەوێت سارا ڕوث ببینیت پێویستە بچیتە دەرەوە، برایس وتی، بۆیە هەمووان چوونە دەرەوە، بەئێدواردیشەوە، "ڕێک لەوێبرایس وتی و ئاماژەی بە ئەستێرەکان کرد، "بەڵێ، ئەوە سارا ڕوثەبرایس وتی و ئێدواردی خستە سەر شانی، ئێدوارد هەستی بە خەم و
ئازارێکی قوڵ و ئاشنا کرد، بۆچی ناچار بوو ئەوەندە
دوور بێت؟، تەنیا ئەگەر باڵم هەبووایە دەمتوانی
سەردانی بکەم، کەروێشکەکە شتێکی سەیری بینی، بینی دوو باڵی گەشاوە لە پشتی دەرکەوتن، شایستەترین باڵ بوو تا ئێستا بینیبێتی، ئەوانە باڵی ئەو بوون، هی ئەو، بوون، چ شەوێکی نایاب بووئەو بەتەنیا دەڕۆیشت، جێلکی نوێی ڕەسەنی لەبەر بوو، دەیتوانی بۆ هەر شوێنێک بفڕێت، وە هەر شتێک بکات کە پێشتر نەکردبوو، باڵەکانی بڵاو کردەوە و لەسەر شانی برایس فڕی، بەرەو ئاسمانی شەو بەرزبوویەوە، بەرەو ئەستێرەکان، بەرەو سارا روث،

نەخێر!"، ئەبیڵین هاواری کرد، "بیگرە"، برایس وتی، لوسی حەپاندی ماڵۆن! بوڵ وتی و بەشێوەیەکی خێڕا قاچەکانی کەروێشکەکەی گرت و فڕێیدا سەر زەویەکە، "هێشتا ناتوانی بڕۆیت"، بوڵ وتی، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە، ئەبیڵین وتی، ئێدوارد هەوڵیدا باڵەکانی بجوڵێنێت، بەڵام هیچ سودێکی نەبوو چونکە بوڵ بە توندی گرتبووی، "لەگەڵ ئێمە بمێنەوەئەبیڵین دووبارەی کردەوە، ئێدوارد دەستی کرد بە گریان، بەرگەی ئەوە ناگرم جارێکی تر تۆ لەدەست بدەم، نێلی وتی، "منیش ناتوانم ئەبیڵین وتی، ئەوە دڵم دەشکێنێت، بوڵ وتی و فرمێسکەکانی کەوتە خوارەوە.



ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅOnde histórias criam vida. Descubra agora