𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 12

14 8 0
                                    

ئێدوارد کاتێکی زۆری نەبوو بۆ ئەوەی تامی ئەو ڕوناکیە بکات، چونکە سەگەکە لەناکاو لەسەریەوە دەرکەوت، سەگەکە گوێچکەی ئێدواردی گرت و فرێیدایە خوارەوە، پاشان جارێکی هەڵی گرتەوە، دواتر لەدەوری دەسوڕایەوە و بۆنی دەکرد، هێی سەگ، لێرە بڕۆ!ئەوە ئێرنست بوو، پ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئێدوارد کاتێکی زۆری نەبوو بۆ ئەوەی تامی ئەو ڕوناکیە بکات، چونکە سەگەکە لەناکاو لەسەریەوە دەرکەوت، سەگەکە گوێچکەی ئێدواردی گرت و فرێیدایە خوارەوە، پاشان جارێکی هەڵی گرتەوە، دواتر لەدەوری دەسوڕایەوە و بۆنی دەکرد، هێی سەگ، لێرە بڕۆ!
ئەوە ئێرنست بوو، پاشای زبڵ و خاشاکەکان، بەڕاکردن هات و هاواری کرد، ئەوە هی منە!، هەموو زبڵەکان هی منە، لێرە بڕۆ، ئێرنست هاوارێکی کرد بەڵام سەگەکە وازی نەهێنا، خۆر دەدرەوشایەوە لەسەر پێستی و ئێدواردی خۆشحاڵ دەکرد، کەسێک کە پێشتر ناسیویەتی، هەوڵی ڕزگارکردنیدا، لەدەمی سەگێکی شلۆقدا بوو وە لەلایەن پیاوێکی شێتەوە ڕاودەنرا، سەگەکە ڕایکرد و ڕایکرد تا گەیشتە ڕێڕەوێکی شەمەندەفەر لە ڕێڕەوەکە پەڕیەوە و ئێدواردی لێ کەوتە خوارەوە لای درەختێک، ئێدوارد کەوتە سەر جووتێک پێڵاوێکی گەورە و سەگەکەش دەستی کرد بە حەپاندن، ئێدوارد سەری بەرزکردەوە و بینی کە پێڵاوەکان پەیوەست بوو بە پیاوێکی زەبەلاحەوە کە ڕیشێکی درێژی ڕەشی هەبوو، ئەمە چییە لوسی؟ پیاوەکە نزم بوویەوە و ئێدواردی هەڵگرت، دەزانم چەندە حەزت لە کولێرەی کەروێشکە، بەڵێ کەروێشک یەکێکە لە چێژەکانی ژیانمان، بێگومان باشترین چێشتلێنەری جیهان بەباشترین شێوە دەیکات بە کولێرە، پیاوەکە وتی و زەردەخەنەی کرد،

ئەو کەروێشەکە کەروێشکێکی چنراوە، پیاوەکە وتی و ئێدواردی لە خۆیی نزیک کردەوە، پیاوەکە سەیری چاوی ئێدواردی کرد و وتی: تۆ کەروێشکێکی چنراویت، وایە ماڵۆن؟ تۆ یاریەکی منداڵانیت، ڕاستە؟ وە تۆ بەجۆرێک جیابوویتەوە لەو منداڵەی کە خۆشی دەویستیت؟

ئێدوارد هەستی بە ئازارە تیژەکەی سنگی کردەوە دووبارە، بیری لە ئەبیڵین کردەوە کە لە شەقامی میسڕ ڕادەکات بەرەو لای، بەڵێ ئەبیڵین بەڕاستی خۆشی ویستبوو، پاشان پیاوەکە وتی: کەواتە، ماڵۆن تۆ وون بوویت، ئەوە پێشبینی منە، من و لوسیش وون بووین، ڕەنگە تۆش حەز بکەیت لەگەڵ ئێمە وون بیت، من زۆر پێم باشترە لەگۆمەڵگای کەسە نەفامەکان وون بم، من ناوم "بوڵەوە ڕەنگە گریمانەت کرودبێت کە لوسی سەگی منە، چیت ووت؟ ئایە دەتەوێت لەگەڵمان بەشدار بیت؟

بوڵ بۆ ساتێک چاوەڕێی ئێدواری کرد، پاشان دەستەکانی خستە پشتی ئێدوارد و بە پەنجە گەورەی سەری جوڵاند، بۆئەوەی وا دەربکەوێت کە ئێدوارد ڕەزامەندی داوە، سەیرکە لوسی ئەو وتی بەڵێ، ماڵۆن ڕازی بوو لەگەڵ ئێمە گەشت بکات، ئایە ئەوە سەرنجڕاکێش نییە؟ لوسی بە دەوری پێیەکانی بوڵدا سەمای دەکرد و کلکی دەجوڵاند و دەیحەپاند، وە بەمشێوەیە بوو کە ئێدوارد ڕۆیشت بۆ ڕێگایەک لەگەڵ هۆبۆیەک و سەگەکەی.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now