𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 20

9 6 0
                                    


چەند کەروێشکی سەماکەرت لە ژیانتدا بینیوە؟ برایس لە ئێدواردی پرسی، دەتوانم پێت بڵێم تەنیا یەک دانەم بینیەوە، ئەویش تۆی، من و تۆ دەتوانین بەم شێوەیە بڕێک پارە بەدەست بهێنین، دواین جار کە لە مەمفیس بووم، بینیم خەڵک هەندێ جۆرە نمایشیان دەکرد وە هەندێک کەسیش پارەیان پێدەدان، برایس بەبێ وەستان دەڕۆیشت، ئێدواردی لەژێر قۆڵیدا هەڵگرتبوو و تەواوی کاتەکە قسەی لەگەڵ دەکرد، ئێدوارد هەوڵیدا گوێی بۆ بگرێت، بەڵام هەستە ترسناکەکەی دووبارە گەڕایەوە، ئەو هەستەی لە باخچەی خانمە پیرەکە هەستی پێکردبوو، کە پێی وابوو جارێکی تر هیچ شتێکی لا گرنگ نابێتەوە، نەک هەر تەنیا دڵی ئازاری هەبوو بەڵکو هەموو بەشە چین چینەکەشی، ئازاری هەبوو لەبەر سارا روث، دەیویست سەمایی بۆ بکات، دەیویست ئەو کچە لە باوەشی بگرێت.

ئێدوارد ئێستا سەمایی دەکرد، بەڵام بۆ سارا ڕوث نا، ئێدوارد لە گۆشەی شەقامێکی پیسی شاری مەمفیس سەمای بۆ کەسانی نامۆ دەکرد، برایس هارمۆنی دەژەنی و تارەکانی ئێدواردی دەجوڵاند، ئێدواردیش بێ وەستان دەجوڵایەوە سەمای دەکرد، لەسەر زەویەکە سندوقی قۆپچەکانی سارا روث هەبوو بۆئەوەی خەڵک هانبدات تا پارە هەڵبدەنە ناوی.

دایکە، مناڵێکی بچووک وتی

سەیری ئەو کەروێشکە بکە دەمەوێت دەستی لێبدەم،

منداڵەکە دەستی درێژ کرد
بۆئەوەی دەست لەئێدوارد بدات

نا پیسە، دایکەکە وتی و منداڵەکەی کێشایە دواوە،

پیاوێک کە کڵاوێکی لەسەردا بوو وەستا و کڵاوەکەی لەسەری کردەوە، وە بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری ئێدوارد و برایسی کرد، پاشان
لەکۆتایدا کڵاوەکەی خستەوە سەیری و دوورکەوتەوە،

خۆر بوو بە تۆپێکی تۆزاوی پرتەقاڵی لە ئاسمان، برایس دەستی بە گریان کرد، ئێدوارد فرمێسکەکانی بینی کە دەکەوتە سەر شەقامەکە،بەڵام کوڕەکە لە ژەنینی هارمۆنیەکەی نەوەستا و
وای لە ئێداوارد نەکرد واز لە سەما کردن بهێنێت، پاشان ئافرەتێکی پیر لە نزیکیان وەستا کە بە چاوە تاریک و قوڵەکای سەیری ئێدواردی دەکرد،

بێڵگرینا؟ ئێدوارد وتی

سەیری من بکە، سەیرم کە، ئاواتەکەت بەدیهات،

فێربووم چۆن خۆشەویستی بکەم وە شتێکی ترسناک بوو

من ئێستا شکاوم، دڵم شکاوەیارمەتیم بە

خانمە پیرەکە ڕوویکردە خوارەوە و بە پەلە دوورکەوتەوە،
بگەڕێوە، چاکمبکەرەوە، ئێدوارد وتی،برایس زیاتر گریا، وای لە ئێدوارد دەکرد سەما بکات، لەکۆتایدا کاتێک خۆر نەما و شەقامەکان تاریک بوون، برایس وازی لە ژەنینی هارمۆنیکایەکەی هێنا،

ئێستا تەواو بووم، برایس وتی، ئیتر ناگریم، کوڕە بچووکەکە وتی و بەپشتە دەستی لوتی و چاوەکانی سڕی، سندووقی قۆپچەکانی هەڵگرت و سەیری ناوەوەی کرد، بەشی ئەوەمان دەستکەوتووە شتێکی پێ بخۆین، وەرە "جەنگڵز".


ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now