𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 7

25 12 0
                                    


ئەو بەدڵنیایی بەخۆیی وت ئەبیڵین دێت و دەیدۆزێتەوە، ئێدوارد بیری کردەوە ئەمە وەک ئەوە وایە کە چاوەڕێی ئەبیڵین بکات لە قوتابخانە بگەڕێتەوە، وا نیشان دەدەم لەسەر کورسیەکم لەبەردەم پەنجەرەی شەقامی میسڕ، چاوەڕێدەکەم تا بچوکەکە دەچێتە سەر سێ و گەورەکە د...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەو بەدڵنیایی بەخۆیی وت ئەبیڵین دێت و دەیدۆزێتەوە، ئێدوارد بیری کردەوە ئەمە وەک ئەوە وایە کە چاوەڕێی ئەبیڵین بکات لە قوتابخانە بگەڕێتەوە، وا نیشان دەدەم لەسەر کورسیەکم لەبەردەم پەنجەرەی شەقامی میسڕ، چاوەڕێدەکەم تا بچوکەکە دەچێتە سەر سێ و گەورەکە دەچێتە سەر دوانزە، ئێدوارد وتی ئەگەر تەنیا کاتژمێرێکم هەبووایە ئەوا دەمزانی کاتژمێر چەندە، بەڵام گرنگ نییە، بەمزووانە، زۆر بەمزووانە ئەو لێرە دەبێت.

کاتژمێرەکان تێپەڕین ڕۆژەکان و هەفتەکان و مانگەکان ئەبیڵین نەهات، ئێدوارد بەهۆی نەبوونی شتێکی باشتر بۆ ئەنجامدانی دەستی کرد بە بیرکردنەوە، بیری لە ئەستێرەکان دەکردەوە، بیری هاتەوە کە لە پەنجەرەی ژووری نوستنەکەوە چۆن دەردەکەوتن، چەندە بە گەشاوەیی دەدرەوشانەوە، پرسیاری لەخۆی کرد ئایە هێشتا دەدرەوشێنەوە؟ هەرچەندە نەیدەتوانی بیانبینێت، بەڵام بە خۆی وت هەرگیز لە ژیانمدا ئەوەندە لە ئەستێرەکان دوور نەبوومە.

هەروەها چارەنووسی ئەو شازادە
جوانەی بیرکەوتەوە کە بوو بە بەراز،
وە بۆچی ئەو بوو بە بەراز؟
چونکە جادووگەرێکی ناشرین نەفرینی لێکرد

__

دواتر ئێدوارد بیری لە بێڵگرینا کردەوە، هەستی دەکرد بەجۆرێک ئەو بەرپرسیار بووە لەوەی کە بەسەری هاتووە، وەکو ئەوە وابوو ئەوە ئەو بێت ئێدواردی فرێدابێتە ناو دەریاکەوە نەک کوڕەکان، ئەو وەک جادووگەری ناو چیڕۆکەکە بوو، نەخێر، ئەو خودی جادووگەرەکە بوو لە چیڕۆکەکەدا، ڕاستە ئەوی نەکردووە بە بەرازێکی کێوی بەڵام بەهەمان شێوە سزای داوە.

لە دووسەد و نەوەت و حەوتەمین ڕۆژی تاقیکردنەوەی ئێدوارد، زریانێک هات، زریانەکە ئەوەندە بەهێز بوو کە ئێدواردی لە بنی زەریاکە هەڵگرت و سەمایەکی شێتانەی پێدەکرد لە سەرەوەی ئاوەکە، چەقی لێدەدا و بەرزی دەکردەوە و پاڵی دەنا بۆ خوارەوە
یارمەتی! ئێدوارد ئەوەی تەنیا لە هزری خۆیدا وت، زریانەکە ئێدواردی بەدڕندەیی فرێدەدا بە درێژایی دەریاکە، کەروێشکەکە بۆ ساتێک ڕووناکی ئاسمانێکی تووڕەیی ئەزموون کرد کاتێک بۆ چەند چرکەیەک لەئاسماندا بەرزبوویەوە، دەنگی بایەکە بەگوێچکەکانیدا تێپەڕی وەک ئەوەی دەنگی بێڵگرینا بێت پێی پێبکەنێت، پێش ئەوەی بتوانێت قەدری ئەو تۆزە ڕووناکیە بزانێت کە لە سەروی دەریاکە بینی کەوتەوە ناو ئاوەکە و سەرەوخوار دەڕۆی، ئێدوارد زانی ناتوانێت چیتر ئەو تۆزە ڕووناکیەش ببینێت، پاشان لەناکاو تۆڕێکی گەورە و فراوانی ماسیگرێک دەستەکانی درێژ کرد و کەروێشکەکەی گرت، تۆڕەکەی بەرزتر و بەرزتر کردەوە تا ڕووناکیەکی بەهێز چاوەکانی ئێدواردی تەڵغ کرد و ئێدوارد گەڕایەوە بۆ ژیان، لەسەر ڕۆخی کەشتیەکە پاڵکەتبوو و دەورەدرابوو بە ماسی.

ها، ئەمە چییە؟ دەنگێک وتی،
ئەوە ماسی نییە دەنگێکیتر وتی، ڕووناکیەکە ئەوەندە درەوشاوە بوو کە سەخت بوو ئێدوارد هیچ شتێک ببینێت، بەڵام دواجار ڕووناکیەکە کز بوویەوە و ئێدوارد سیمای دوو پیاوی لەبەردەم خۆی بینی کە یەکێکیان پیر بوو ئەوی تریان گەنج،"لە هەندێک یاری دەچێت" پیرە پیاوەکە ئێدواردی هەڵگرت و لێی وورد بوویەوە، "یارییەکی کەروێشکە" پیاوە گەنجەکە وتی و ڕووی لە پیاوە پیرەکە کرد، دەیبەمە ماڵەوە و دەیدەم بە نێلی با چاکی بکاتەوە و بیکات بە هی خۆی، پیرە پیاوەکە وتی و بە وریاییەوە ئێدواردی خستە سەر سندوقێک، بەجۆرێک جێگیری کرد کە نەتوانێت دەریاکە ببینێت، ئێدوارد ئەوەی بەرز نرخاند چونکە دەریاکە لە دڵەوە نەخۆشی کردبوو.

ئەوەی ڕوویدا هەرگیز چاوەڕوان نەدەکرا، "بڕۆ" پیرە پیاوەکە وتی و ئاراستەی گۆری بۆ کەنار دەریاکە، ئێدوارد هەستی بە تیشکی خۆرەکە کرد کە لەسەر ڕووخساری بەجێدەما، وە بایەکە کە بە گوێچکەکانی تێدەپەڕی و سنگی پڕ دەکرد، بەڕاستی هەستێکی سەرنجڕاکێش بوو بۆی، سەیری ئەو کەروێشکە بکە لەوەدەچێت چێژ لە سواربوونی کەشتیەکە ببینێ، وانییە؟ پیرەپیاوەکە وتی،
بەڵێ"، پیاوە گەنجەکە وتی، لەڕاستیدا ئێدوارد تولان ئەوەندە" دڵخۆش بوو کە گەڕاوەتەوە نێو زیندووەکان تەنانەت گرینگیشی بە شانازیەکەی نەدا کە بە دەستەواژەی "ئەو" بانگکرابوو.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now