𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 26

17 6 0
                                    


چاککەرەوەکەی بوکەڵەکە ڕۆیشت وە یەک بە یەک گڵۆپەکانی کوژاندەوە، لە تاریکی دووکانەکەدا ئێدوارد دەیتوانی ببینێت کە سەری بووکە شووشەکەش وەک خۆی شکاوە و چاککراوەتەوە، ئەو بووکە شووشەیەکی منداڵ بوو، "چۆنی؟" بوکەڵەکە بەدەنگێکی بەرز تەنک وتی، "سڵاوئێدوارد وتی، ماوەی چەندە لێرەیت؟ بوکەڵەکە پرسی، چەند مانگێک، بەڵام گرنگی پێنادەم، ئەو شوێنە بۆ من وەک هەر شوێنێکی ترە، ئێدوارد وتی، ئۆهـ بەڵام بۆ من وانییە، بوکەڵەکە وتی،

من سەد ساڵ ژیاوم، لەو ماوەیەدا لە شوێنگەلێک بووم، کە هەندێکیان درەوشاوە بوون هەندێکیان ترسناک، دوای ماوەیەک فێردەبیت کە هەر شوێنێک جیاوازە، وە تۆش لە هەر شوێنێکدا دەبیتە بوکەڵەیەکی جیاواز، تەواو جیاواز.

سەد ساڵ؟ ئێدوارد پرسی، بەڵێ، من پیر بووم، بوکەڵەکە وتی و پشتڕاستی کردەوە، ئێدوارد وتی لانیکەم من سەد ساڵ نەژیاوم، پاشان بیری لەهەموو ئەو شتانە کردەوە کە لەو تەمەنە کورتەیدا بەسەری هاتووە، ئەگەر سەدەیەک لە جیهاندا بیت چ جۆرە سەرگەرمیەکت دەبێت؟ بووکە شوشە پیرەکە وتی، من تامەزرۆم دەبێت ئەمجارە چ جۆرە کەسێک ببێتە خاوەنم؟

کەسێک هەمیشە دێت، "گرنگی پێنادەم کێ دەبێتگرنگ ئەوەیە کەسێک بۆ من دێت، ئێدوارد وتی،

"بەڵام ئەوە ترسناکە"، هیچ سودێکی نییە بژیت ئەگەر بەم جۆرە هەست بکەیت، دەبێت پڕ لە چاوەڕوانی بیت، دەبێت پڕ لە هیوا بیت، دەبێت بپرسیت کێ خۆشیدەوێی وە لە داهاتوودا کێی تر خۆشیدەوێی، بوکەڵە پیرەکە وتی

من لە خۆشەویستی تەواو بووم،وە زۆر بەئازار بوو، ئێدوارد بە بوکەڵە پیرەکەی وت، ئازایەتیت لەکوێیە؟ لە شوێنێک، پێم وایە، ئێدوارد وتی، بوکەڵە پیرەکە وتی، تۆ بێ هیوام دەکەیت،تۆ زۆر بێ هیوام دەکەیت،

ئەگەر هیچ نیازێکت بۆ خۆشەویستی یا خۆشەویستبوون نییە، کەواتە هەموو
گەشتەکەت بێسوود بووە..

ڕەنگە تۆش ئێستا بتەوێت لەو ڕەفەیە بازبدەیت
و خۆت بکەیت بە ملیۆنان پارچە، ئێدوارد وتی،

من نامەوێت، دەتەوێت تۆ پاڵت بدەم؟ بوکەڵە پیرەکە وتی،

نەخێر، سوپاس، ئێدوارد وتی

تۆ بێ هیوام دەکەیت، بوکەڵە پیرەکە وتی،

قسەکانی وای لە ئێدوارد کرد بیر لە بێڵگرینا و شازادەکە بکاتەوە،

چی دەبوو ئەگەر کەسێک هەبووایە چاوەڕێی ئەو بووایە؟ چی دەبوو ئەگەر کەسێک جارێکی تر خۆشی بوێتەوە؟ ئایا دەکرا؟
ئێدوارد هەستی کرد دڵی دەجوڵێت، بەدڵی خۆی وت، ڕێی تێناچێت، ناتوانرێت.

بەیانیەکەی لوسیۆس هات و قفڵی دووکانەی کردەوە، وتی، بەیانی پاش خۆشەویستانم،پەنجەرەکانی بەرز کردەوە و گڵۆپەکانی داگیرساند و تاپلۆی دووکانەکەی گۆڕی، یەکەم کڕیار کچێکی بچووک بوو لەگەڵ باوکیدا، ئایا بەدوای شتێکی تایبەتدا دەگەڕێیت؟ لوسیۆس لە کچەکەی پرسی، بەڵێ من بەدوای هاوڕێیەک دەگەڕێم، کچەکە وتی،

باوکەکە کچەکەی لەسەر شانیدا بەرز کردەوە، بەهێواشی بەدەوری دووکانەکەدا دەڕۆیشتن، کچەکە بەوردی لە هەر بوکەڵەیەکی دەڕوانی، سەیری ئێدواردی کرد پاشان تەنیشتی،
بڕیارت داوە ناتالی؟ باوکی لە کچەکەی پرسی، بەڵێ ئەو بووکە شووشە منداڵەم دەوێت، ئۆھ دەزانی ئەوە زۆر پیرە، لوسیۆس وتی، ئەو پێویستی بە منە" ،ناتالی وتی، لوسیۆس هات و لەسەر ڕەفەکە دەریهێنا و دای بە ناتالی، وە کاتێک باوک و کچەکە و بوکەڵە پیرەکە لە دەرگاکە چوونە دەرەوە، شەوقێکی گەشاوەی بەرەبەیانی زوو هاتە ژوورەوە، ئێدوارد بەڕوونی گوێی لەدەنگی بووکە شووشە پیرەکە بوو وەک ئەوەی هێشتا لە تەنیشتی دانیشتبێ،

بەنەرمی وتی؛

دڵت بکەرەوە، کەسێک دێت، کەسێک لەپێناو
تۆ دێت، تەنیا سەرەتا پێویستە دڵت بکەیتەوە".

پاشان دەرگاکە داخرا و تیشی ڕووناکیەکەش نەما، ئێدوارد لەرزۆک بوو، بۆ یەکەم جار، دوای ماوەیەکی زۆر بیری کردەوە، بیری کردەوە لە شەقامی میسڕە، ئەبیڵین دێت و لەسەر کورسیەکەی دایدەنێت و دەڵێت دەگەڕێمەوە ماڵەوە بۆ لات، نا،نا، بەخۆی وت، باوەڕمەکە، مەهێڵە هیوا بۆ خۆت دروست بکەیت، بەڵام درەنگ بوو، دڵی کەروێشکەکە دووبارە دەستی کرد بە کرانەوە.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now