𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 13

10 6 0
                                    

ئەوان بە پێ گەشتیان دەکرد بە گالیسکەی بەتاڵ گەشتیان دەکرد، هەمیشە لە جوڵەدا بوون، بەڵام لە ڕاستیدا بوڵ وتی ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین، ئێدوارد سواری کۆڵەکەکەی بوڵ بوو کە لە پشتی هەڵواسرابوو، بوڵ بەجۆرێک کەروێشکەکەی دانابوو کە سەیری سەرەوە و خوارەوە...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەوان بە پێ گەشتیان دەکرد بە گالیسکەی بەتاڵ گەشتیان دەکرد، هەمیشە لە جوڵەدا بوون، بەڵام لە ڕاستیدا بوڵ وتی ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین، ئێدوارد سواری کۆڵەکەکەی بوڵ بوو کە لە پشتی هەڵواسرابوو، بوڵ بەجۆرێک کەروێشکەکەی دانابوو کە سەیری سەرەوە و خوارەوە نەکات بەڵکو لەبیری ئەوە هەمیشە سەیری پشتی خۆی بکات، شەوانە لەسەر زەوی، لەژێر ئەستێرەکاندا دەخەوتن، لوسی دوای نائومێدیەکەی سەرەتای سەبارەت بەوەی ئێدوارد ناشایستە بوو، سودێکی لێوەرگرت، حەزی لێبوو هەندێک جار لەتەنیشت ئێدوارد بخەوێت، تەنانەت دەمیشی دەخستە سەر گەدەی ئێدوارد و وەک سەرینێک بەکاری دێنا و لەخەودا دەیحەپاند و بێزاری دەکرد.

لە شەودا کاتێک بوڵ و لوسی دەخەوتن ئێدوارد بە چاوە هەمیشە کراوەکانی، چاوی لە بۆشایی بوو، ناوی ئەستێرەکانی وت بەک بە یەک، پاشان ناوی ئەو کەسانەی وت کە خۆشیان دەویست، لە ئەبیڵینەوە دەستی پێکرد، دواتر چووە لای نێلی و لۆرێنس لەوێشەوە بۆ بوڵ و لوسی، دەبینیت؟ ئێدوارد بە بێلگرینای وت، من وەک شازەدەکە نیم، من لەبارەی خۆشەویستیەوە دەزانم.

کاتانێک هەبوون کە بوڵ و لوسی لە دەوری ئاگرەکە لەگەڵ کەسانی دیکەدا کۆدەبوونەوە، هەروەها بوڵ چیڕۆکنووس و گۆرانیبێژێکی باش بوو، وە ئێدوارد ئەوەی زۆر بەدڵ بوو کاتێک بوڵ گۆرانی دەوت، پیاوەکان هاواریان کرد، گۆرانیمان بۆ بڵێ بوڵبول لەگەڵ لوسی دانیشتبوو وە ئێدواردی لەسەر قاچی چەپی هاوسەنگ کردبوو و گۆرانی دەچری، لە شوێنێک لە قوڵای ناخییەوە گۆرانی دەوت، ئێدوارد وەک چۆن دەیتوانی هەست بە گریانی لوسی بکات لە شەودا، بەمشێوەیەش دەیتوانی هەست بە ناخە خەمناکەکەی بوڵ بکات کە گۆرانی دەوت، ئێدوارد سوپاسگوزاری بوڵ بوو کە هەستی کرد ئەو جلەی بەری گونجاو نییە بۆی، شەوێک بوڵ وتی "ماڵۆنئەوە خواستی من نییە توڕەت بکەم یان لێدوانێکی نەرێنی بدەم لەسەر هەڵبژاردنی جلەکەت، بەڵام ناچارم پێت بڵێم تۆ وەک پەنجە گەورەم دەردەکەویت کاتێک ئازاری پێدەگات، لەو جلی شازادەییەدا، ڕاست بوو جلەکەی کە نێلی دروستی کردبوو ئەوەندە دڕاو پیس و کون کون بووبوو کە ئیتر بە زەحمەت لە کراسێک دەچوو.

بوڵ وتی، "چارەسەرێکم هەیە هیوادارم قبوڵی بکەیت پارچەک چەرمی کڵاوەکەی بڕی و کونێکی گەورەی کرد بۆ ملی دوو کونی بچووکیشی کرد بۆ قۆڵەکانی، سەیری مەکە لوسی ماڵۆن شەرمەزار دەبێت، بوڵ بە سەگەکەی وت، ئێستا تۆ تەنیا پێویستت بە پانتۆڵێک هەیە، بوڵ خۆی پانتۆڵەی دروست کرد، چەند دەستکێشێکی سوری بڕی و بەجوانی لێکی دوورین،ئەوە زۆر گونجاوە، بول ئێدواردی بەرز کردەوە سەیری کرد، ئێستا تۆ لە کەروێشکێکی هەڵاتوو دەچیت.



ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now