𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 23

6 4 0
                                    


هونەر دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ پیسدا بکات، وەک چۆن توانی مامەڵە لەگەڵ سەرە شکاوەکەتدا بکات، ئێدوارد سەیری چاوەکانی پیاوەکەی کرد، ئۆھ تۆ لەوێیت؟ پیاوەکە وتی، دەتوانم بزانم کە تۆ ئێستا گوێ دەگریت، تۆ سەرت شکابوو من چاکم کردەوە، لە جیهانی مردووەکان هێنامەوە، ئێدوارد وتی، دڵم، دڵم شکاوە.

__

پیاوەکە وتی، نا نا، پێویست ناکات سوپاسم بکەیت، ڕێگەمبدە خۆم بناسێنم، من "لوسیۆس کلارکم"،بووکەڵە چاککەرەوەم، دەتوانم پێت بڵێم ئەگەر ناڕەحەتت ناکات؟ کوڕی گەنج تۆ سەرت بووبوو بە بیست و یەک پارچە!، بیست و یەک پارچە؟ ئێدوارد بە گەمژەیی دووبارەی کردەوە، دەتوانم دانیپێدا بنێم بوکەڵە چاککەرەوەیەکی تر دەیدەتوانی بەهەمان لێهاتووی من ڕزگارت بکات، تۆ لەلایەن لوسیۆس کلارکەوە دووبارە دەنەخشێندرێیتەوە، ئێدوارد لەسەر پشت پاڵکەتبوو لەسەر مێزێکی دار، لە ژوورێکدا کە تیشکی خۆر لە پەنجەرە درێژەکانەوە دەڕژایە ژوورەوە، ئەو بەهیچ شێوەیەک جلی لەبەردا نەبوو وە باڵیشی نەبوو، پاشان برایس و خواردنگەکەی بیرکەوتەوە، ڕەنگە تۆ دەربارەی هاوڕێ گەنجەکەت پرسیار بکەیت ئەو هاوڕێیەی بەردەوام لوتی دەسڕێ، لوسیۆس وتی، ئەو بەگریانەوە تۆی هێنایە ئێرە و لێم پاڕایەوە دووبارە چاکت بکەمەوە، پێم وت دەتوانم دووبارە کەروێشکەکەت چاک بکەمەوە، بەڵام دەتوانی پارەکەی بدەی؟ ئەو گوتی ناتوانێت، بێگومان نەیدەتوانی، پاشان منیش تەنیا دوو بژاردەم پێدا، یەکەمیان یەکەمیان ئەوە بوو لە شوێنێکی تر داوای هاوکاری بکات، دووەمیشیان ئەوەبوو بەباشترین شێوە چاکت بکەمەوە و دواتر تۆ ببیت بە هی من-چیتر هی ئەو نەمێنیت.

لێرەدا لوسیۆس بێدەنگ بوو، پاش کەمێک بەردەوام بوو، وە هاوڕێکەت بژاردەی دووەمی هەڵبژارد، وازی لێهێنایت بۆ ئەوەی بتوانیت چاک بیتەوە، بەڕاستی نائاساییە، لوسیۆس وتی،بەڵام نیگەران مەبە هاوڕێکەم، من بەنیازم بتگەڕێنمەوە شکۆمەندی پێشووترت، گوێیەکانت چاک دەکەمەوە، کلێکێکی پڕ لە پەڕت بۆ دروست دەکەم، وە چاوەکانت بۆیاخ دەکەمەوە بۆ شینێکی گەشاوە و سەرسوڕهێنەر، جلێکی جوانت لەبەر دەکەم، ڕۆژێک دێت هەموو شانازیەکەت دەگەڕێتەوە.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang