𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 15

10 6 0
                                    

بەیانیەکەی خۆر دەدرەوشایەوە و باڵندەکان گۆرانیان دەچڕی، وە ژنێکی پیر دەرکەوت و ئێدواردی کەوتە بەرچاو، لە کەروێشک دەچێت، سەبەتەکەی دانا و لە ئێدوارد کز بوویەوە، بەڵام ڕاستەقینە نییە، هاھ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەیانیەکەی خۆر دەدرەوشایەوە و باڵندەکان گۆرانیان دەچڕی، وە ژنێکی پیر دەرکەوت و ئێدواردی کەوتە بەرچاو، لە کەروێشک دەچێت، سەبەتەکەی دانا و لە ئێدوارد کز بوویەوە، بەڵام ڕاستەقینە نییە، هاھ..، بەڵام هەر بۆ شتێک سوودی دەبێت،

ئێدوارد گوێی بە قسەکانی نەدا، ئەو ئازارە ترسناکەی شەوی ڕابردوو هەستی پێکردبوو نەمابوو، هەستێکی جیاواز شوێنی گرتبوویەوە، هەستێکی بەتاڵ و بێهیوایی،کەروێشکەکە لە ناخی خۆیدا وتی، هەڵمبگرە یان هەڵممەگرە، هیچ جیاوازیەکی نییە بۆ من، لەکۆتایدا خانمە پیرەکە چەمایەوە و هەڵی گرت و کردیە ناو سەبەتەکەی، کە بۆنی گژوگیاو ماسی لێدەهات، پاشان بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن و سەبەتەکەی دەجوڵاند و گۆرانی دەوت، خانمە پیرەکە سودێکی بۆی دۆزییەوە، لە باخچەی سەوزەکانی هەڵیواسی بە دارێکەوە، گوێچکە گەورەگانیشی بە بزمارێک کوتی، بە دارەکەوە،

هیچ گومانێکم نییە کە تۆ دەتوانیت بیانترسێنیت، خانمە پیرەکە" وتی، کێ بترسێنم؟ ئێدوارد سەری سوڕما، زۆری نەخایاند کۆمەڵێک باڵندە فڕین و لەسەر ئێدوارد نیشتنەوە، بڕۆ کڵاید بیانترسێنە، خانمەپیرەکە هاواریکرد و چەپڵەی لێدا، ئێدوارد لە ناخی خۆیدا وتی، ئایە هەرگیز جیهان ماندوو نابێت لەوەی بە ناوێکی هەڵە بانگم بکات؟ خانمە پیرەکە جارێکی تر چەپڵەی لێدا و پاشان چوو بەرەو خانووە بچووکەکەی.

باڵندەکان پێداگر بوون و لە دەوری سەری دەخولانەوە، وە پاشەڕۆکانیان پێیدا دەڕشت، پاشان باڵندەکان بە بەبێ وەستان لەگوێی ئێدوارد هاواریاندەکرد، کـاو،کـاو،کـاو،کـاو، ئێدوارد تاڕادەیەک سەری لێ شێوا، بەهەڵە وایزانی قەڵەڕەشە گەورەکەی دەوری سەری بێڵگرینایە، ئێدوارد وتی، ئەگەر دەتەوێت بمکەیت بە بەراز، گرنگی پێنادەم، من چیدی بێزار بووم لە نیگەران بوون، قەڵەڕەشە گەورەکە تەنیا لەوەڵامدا وتی، کـاو،کـاو،کـاو، لەکۆتایدا خۆر ئاوا بوو و باڵندەکانیش فڕین و دوورکەوتنەوە، ئێدوارد سەری بەرز کردەوە و سەیری ئاسمانی شەوی کرد، ئەستێرەکانی بینی، بەڵام بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا هەستی بە هیچ ئاسوودەییەک نەکرد لە تەمەشاکردنیان، بەڵکو هەستی دەکرد گاڵتەی پێدەکرێت،
هێی تۆ بەتەنیا لە خوارەوەیتوادیاربوو ئەستێرەکان پێیان دەگوت، وە ئێمە لە سەرەوەین لە بۆشایدا، پێکەوە،

باڵندەکان پێداگر بوون و لە دەوری سەری دەخولانەوە، وە پاشەڕۆکانیان پێیدا دەڕشت، پاشان باڵندەکان بە بەبێ وەستان لەگوێی ئێدوارد هاواریاندەکرد، کـاو،کـاو،کـاو،کـاو، ئێدوارد تاڕادەیەک سەری لێ شێوا، بەهەڵە وایزانی قەڵەڕەشە گەورەکەی دەوری سەری بێڵگرینایە...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

من خۆشەویست بووم
ئێدوارد بە ئەستێرەکانی وت"

کـەواتە؟ ئەستێرەکان وتیان

چ جیاوازیەک دروست دەکات؟
ئێستا تۆ تەواو تەنیای،

ئێداوارد نەیتوانی بیر لەهیچ وەڵامێک بکاتەوە بۆ ئەو پرسیارە، لەکۆتایدا ئاسمان ڕووناک بوویەوە و ئەستێرەکان یەک بەیەک نەمان، باڵندەکان گەڕانەوە و پیرێژنەکەش هاتەوە و کوڕێکی لەگەڵ خۆی هێنا.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅWhere stories live. Discover now