𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 19

10 6 0
                                    


ڕۆژەکان تێپەڕین، خۆر هەڵهات و ئاوابوو، هەڵهات و دووبارە ئاوابوو دووبارە و دووبارە، هەندێک جار باوکەکە دەهاتەوە و هەندێک جاریش نا، ئێدوارد گوێچکاکانی تەڕبووبوو، بلوزەکەشی نزیکی هەڵەوەشانەوە بوو، بەڵا بێزاری نەکردبوو، مانگێک تێپەڕی و دواتر دوو مانگ وە پاشان سێ مانگ، سارا روث خراپتر بوو، لە مانگی پێنجەمدا ڕەتی کردەوە کە خواردن بخوات، وە لە مانگی شەشەمدا دەستی کرد بە خوێن هێنانەوە، "هەناسە بدە، ئازیزم"، برایس لەسەری وەستا و وتی، ئێدوارد لە قوڵای ناخیەوە وتی تکایە، هەناسە بدە،تکایە، برایس وازی لە دەرچوون لە ماڵەوە هێنا، بەدرێژایی ڕۆژ سارای لە باوەشی خۆی دەهێشتەوە و گۆرانی بۆ دەگوت.

لە بەیانیەکی گەشاوەی مانگی ئەیلولدا، سارا ڕوث لە هەناسەدان وەستا، برایس وتی، ئۆھ نا، ئازیزم، تکایە هەناسە بدە، تەنیا هەناسەیەکی کەم، ئێدوارد شەوی ڕابردوو لە باوەشی سارا کەوتبووە خوارەوە و هێشتا لەسەر ئەرزەکە بوو، ئێدوارد گوێی لە برایس بوو کە دەگریا، باوکەکە هاتەوە ماڵەوە و هاواری کرد بەسەر برایسدا، پاشان کە سارای بینی دەستی کرد بە گریان.

تۆ ناتوانی بگریت! مافی ئەوەت نییە، برایس هاواری کرد، تەنانەت هەرگیز خۆشت نەویستەوە، تۆ هیچ شتێک لەبارەی خۆشەویستیەوە نازانی،

باوکەکە وتی،"خۆشمویست"،خۆشمدەویست

ئێدوارد وتی، منیش خۆشمدەویست، بەڵام ئێستا ئەو نەماوە، چۆن دەبێ؟ چۆن بەرگەی جیهانێک بگرم کە سارا روثی تێدا نەبێت؟

هاوارکردنی نێوان باوک و کوڕەکە بەردەوام بوو، باوکەکە پێداگری دەکرد کە سارا روث هی خۆیەتی و کچەکەیەتی، دەیبات بۆئەوەی بینێژێت، ناتوانی بیبەیت ئەو هی تۆنییە، برایس هاواری کرد، بەڵام باوکەکە بەهێزتر بوو، بەسەر ئەودا سەرکەوت و سارا ڕووثی بە بەتانیەکە پێچایەوە و بردی، خانووەکە زۆر بێدەنگ بوو، لەکۆتاییدا کوڕە بچووکەکە ئێدواردی هەڵگرت، "وەرە جەنگڵز" برایس وتی، ئێمە ئێرە جێدەهێڵین، ئـێمە دەچینە مەمفیس.




ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ↪ᴇɴᴅOnde histórias criam vida. Descubra agora