Part-1-

833 90 130
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

؟:گەورەم  خاتوو جۆنگ لێرەیە بۆ بینینت...(بەڕێزەوە خۆی بۆ دانەواند)

؟:بهێڵە بێتە ژوورەوە بەڕێز موون...(چاوی لەسەر پەڕاوی کارەکانی لابرد و سەیری ب.موونی کرد)

ب.موون:بێگوومان...(چوو بۆ هێنانی خ.جۆنگ)

خ.جۆنگ:کورەکەم یۆنگی زۆر خۆشحاڵبووم بە بینینەوەت...(گووتی ئەو کاتەی یۆنگی بینی،یۆنگی بە بزەوە لەسەر کورسیەکەی هەستایەوە بەروە رووی ئەم ئافرەتە بەتەمەن داچووە رۆیشت)

یۆنگی:منیش خاتوو جۆنگ،ئایا ئێستا کچەکەت باشترە؟؟(بە زانخوازیەوە پرسی)

خ.جۆنگ:زۆرباشتر ئێستا لە دوای نەشتەرگەریەکە ،ئەمانە هەمووی سوپاس بۆتۆ...(بە بزەوە گووتی و دەستی خستە ناو ئەوانی یۆنگی)

یۆنگی:شایەنی نییە فەرموو دابنیشە،تکایە بەڕێز موون دوو قاوە بهێنە...

ب.موون:بێگوومان..(رۆیشت بۆ هێنانی دوو قاوەکە)

خ.جۆنگ:زۆر سوپاس دووبارە ئەوە پارەکەیە کە داتبوومێ بۆ نەشتەرگەری کچەکەم سوپاس...(زەرفێکی دەرهێنا کە بڕە پارەیەکی تێدا بوو)

یۆنگی:ئاساییە خاتوو جۆنگ ،هەڵیبگرە بۆ خەرجیەکانتان ...(بە بزەوە گووتی وای لە خ.جۆنگ کرد فرمێسکێک لە چاوی بێت)

خ.جۆنگ:سوپاس ...

یۆنگئ:کێشە نییە...(بە بزەوە)

خ.جۆنگ:کەواتە ئێستا دەرۆم لەسەر ئیزنت...(هەستایەوە یۆنگیش لەگەڵی هەستایەوە)

یۆنگئ:خوات لەگەڵ..(خ.جۆنگ رۆیشت)

-

پەیامنێر١:جۆنگکووک تەنیا بەرگری دەکات...(گووتی بۆ ئەو مایکرۆفۆنەی لە پێشیەتی)

پەیامنێر٢:بەڵێ بەم شێوەیەیە ،جەی 'ش هێرش دەبا وا دەردەکەوێت جەی زۆر ماندوو بووە...(بە وردی سەیری ئەو یاریەیان دەکرد و هاندەرانیش چەپلە و هاواریان بۆ ئەو یاریزانە لێدەدا کە چاوەڕێن بیباتەوە،کۆتا یاری پالەوانێتی بۆکسێن بوو ئایا جۆنگکووک دەیباتەوە یان جەی؟،هەموو شوێنەکە بێدەنگ بوو لە دوای ئەوەی جۆنگکووک پاش ئەو هەموو بەرگریە بۆکسێکی لە رووخساری جەی'دا ،کە جەی هۆشی نەما و بە ئەرزەکەدا کەوت ،جۆنگکووک هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی و دەدایەوە)

پەیامنێر١:ئۆوو چی دەبینم جەی لە ئەرزەکەدا کەوتووە نابژیوان دەچێتە لای جەی و پشکنینی بۆ دەکات......ئۆووووو جۆنگکووک براوە بوو ،پیرۆزبایی لە جۆنگکووک دەکەین یاریەکی خێرا بوو ...(ناوبژیوانەکە چووە لای جۆنگکووک و دەستی بەرز کردەوە بە مانای بردنەوە ،جۆنگکووکیش بزەیەکی کرد)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now