Part-19-

324 51 32
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

چۆن هۆک:چەند پارەم پێدەدەی ئەگەر قسە بکەم؟؟(جین قورگی گرت و گووتی...)

جین:لە جێی تۆ بام وازم لەم قسە بێمانایە دەهێنا و وەلامێکی دروستم دەدا..(چۆن هۆک کۆخی)

یۆنگی:جین بوەستە...(جین سەیری یۆنگئ کردوو و دواتر بە چاوێکی تیژەوە سەیری چۆن هۆکی کردوو و گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی)

یۆنگی:جانگ هیوک و کۆمپانیای jh نامیێنێت و لە ناو دەچێت...دوای ئەوە تۆ لە گوام(guam) دەبیت،من هەندێک کەس دەناسم لەوێ...تۆ زۆر لە بەشی پێویست زیاترت دەبێ تاکوو ژیانێکی نوێ دەستپێ بکەی.....هەندێک جل و بەرگی بۆ بێنە...(بە جهۆپی گووت ئەویش سەری لەقاند رۆیشت هێنای ،یۆنگی زانی کە بەتەواوی قەناعەتی بە چۆن هۆک هێناوە قسە بکات،دوای ئەوە جهۆپ مۆبایلەکەی دەرهێنا و خستیە سەر ڕیکۆرد،یۆنگی دەستی کرد بە قسە کردن)

یۆنگی:چەند دەبێ کار بۆ ئەو دەکەی؟

چۆن هۆک:٥ ساڵ...

یۆنگی:وە بە تەواوی چی بۆ ئەو دەکەی؟

چۆن هۆک:دڵنیا دەبمەوە لە کارە نائاسایەکانی بەڕێز جانگ هیوک کە نەگات بە بنکەی پۆلیس وە دڵنیا دەبووم لەوەی کارەکانی بە باشی بڕوات ئەگەر لەوکاتەدا پۆلیسەکان هەست لە دەور و بەری شوێنەکانیان بسووڕابایەوە...

یۆنگی:باشە بەڵام تۆ چیت کرد؟

چۆن هۆک:بۆ کاری بچووک من و لیۆن گرینگیمان دەدا،بۆ کارە گەورە یارمەتیمان لە کۆمپانیای خزمەتگووزاری کیم وەردەگرت...

یۆنگی:کاری بچووکی وەک چی؟

چۆن:ئێ وەک....وێنە و ڤیدیۆ گرتن بۆ بەکارهێنان لە دژی کەسەکان..

یۆنگی:تۆ هەڕەشەت لە گروپی ئایل کرد راستە؟(چۆن هۆک بێدەنگ بوو)..پێم بڵێ..(بە هێمنی گووتی)

چۆن هۆک:سەیرکە بەڕێز کیم پێی کردم...

جین:ئەو پێت ناڵێ کێ پێی کردی دەڵێ کە کردووتە؟

چۆن هۆک:من هەندێک ڤیدیۆی میراتگری کۆمپانیای ئایلم کۆکردەوە ...

جین:وەک چی؟

چۆن هۆک:ئێ ئێمە تەنیا...رووتمان کردەوە ناچارمان کرد ..

جین:بۆچی؟؟(بێدەنگ بوو)

یۆنگی:هەموو شتێکم پێ بڵێ لە سەرەتاوە.(چۆن هۆک هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا دواتر گووتی)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now