Part-24-

305 45 90
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:بەڕێز موون سوپاس..(خۆیان دانەواند)..ئێمە بێ ئوومێدت ناکەین هەرچیەک بوو دەیبەینەوە.

ب.موون:هیوادارم...دەی ئێوە برۆن خۆتان ئامادە بکەن...

تایهیۆنگ:باشە...با برۆین کووک...(جۆنگکووک سەری لەقاند و گەرانەوە ژوورەکەیان ئەو کەل و پەلانەی پێویست بوو هێنایان و کۆیان کردەوە نانی ئێوارەیان خوارد و چوونە شوێنی پاسەکان دوای ئەوەی خوداحافیزیان لە ب.موون کردوو و بۆ کۆتا جار سەر دانی گۆڕی یۆنگی و ئەوانیان کرد)

-

جۆنگکووک:زۆر لەمێژە لە سۆل نەبوومە...(گووتی کاتێک لە پاسەکە هاتنە خوارەوە دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتبوون بە سۆل)

تایهیۆنگ:ئهم کاتێکی زۆر لێرە دووربووین...(سەیری مۆبایلەکەی دەستی کرد)...با برۆین بۆ ئەو شوێنەی بەرێز موون دابینی کردووە بۆمان نزیکەی ٣٠ خولەک لێرە دوورە...

جۆنگکووک:زۆرباشە با تەکسیەک بگرین و برۆین...(تای سەری لەقاند و دوای ئەوە تەکسیەکیان گرت و ناونیشانەکەیان پێیدا ،دوای ٢٠ خولەک گەیشتن لە تەکسیەکە دابەزین ،شوقە بوو کە بەرامبەرەکی شەقام بوو تەنیشتەکانیشی دووکان و فرۆشگا بوو،چوونە ژوورەوە و بەسەر بەرزکەرەوەکاندا رۆشتنە سەرەوە)

تایهیۆنگ:ژووری ژمارە ٣٩یە....

جۆنگکووک:ئەوەتا...(دەستی بۆ ژووری ژمارە ٣٩ بەرزکردەوە،تای سەیری کردوو و گووتی...)

تایهیۆنگ:بابرۆین...(چوونە لای دەرگاکە و لە زەنگەکەیان دا)

؟:بەڵێ؟(دەنگی کچێک بوو)

تایهیۆنگ:بەڵێ سڵاو،ئێمە لێرەین لەلایەن بەڕێز موون کۆ مووک نێردراوین...(کچەکە هیچی نەگووت تایکووک سەیری یەکیان کرد بەڵام راستەخۆ دەرگاکە کرایەوە)

؟:وەرنە ژوورەوە...(بە بێباکی گووتی و رۆشتە ژوورەوە)

تایهیۆنگ:برۆ کووک...(کووک سەری لەقاند و رۆیشت ئەویش دوای جۆنگکووک رۆیشت)

؟:باشە ئەگەر من گەڕابمەوە و ئەو تیپانە لێببوونەوە...(دەستی ئاراستەی چەند چەکمەجەیەک کرد)..یانیش بەهەر جۆرێک جووڵا بن من پەیوەندی بە پۆلیس دەکەم.

تایهیۆنگ:بۆچی؟

؟:جل و بەرگی ژێرەوەم لەوێیە...(قۆڵەکانی لێک ئاڵاند،تای'ش بە ساردی سەیری کرد)

جۆنگکووک:ئێهـ شتی وا روونادات نیگەران مەبە..(کچەکە سەری لەقاند)

؟:لێرە دوو جێگا هەیە یەک لەسەرەوە یەک لە خوارەوە ....(ئاماژەی بە جێگای خەوتنەکان دەدا)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now