Part-8-

418 75 81
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:زۆر سوپاس بۆ خواردنەکە بەراستی چێژم بینی..(بەرێزەوە خۆی دانەواند بۆ خ.چۆی)

خ.چۆی:نۆشتان بێت هیوادارم زوو زوو بێیت لەگەڵ تایهیۆنگ جۆنگکووک...(بە بزەوە)

جۆنگکووک:بێگوومان خوات لەگەڵ...

تایهیۆنگ:خوات لەگەڵ...(تایکووک رۆیشتن)

خ.چۆی:خواتان لەگەڵ...

-

جۆنگکووک:بە ئۆتۆمبێل دەرۆین ئەم جارە؟

تایهیۆنگ:بەڵێ بەم شێوەیە سەلامەترە...

جۆنگکووک:راستە...

تایهیۆنگ:دەی با برۆین ئەم کاتانە ئەوان لەوێ دەبن...(کووک سەری لەقاند و سواری ئۆتۆمبێلە رەشەکەی تایهیۆنگ بوون کە لە جۆری فراری بوو)

-

تایهیۆبگ:ئەوە ئەوانن...(نزیەکی ١٠ خولەک لەوێ چاوەڕێین کرد لە کۆتایدا بەدەرکەوتن وەک ئەوەی دەیان زانی ٤ کەس بوون کە شێوەی خۆیان گۆری بوو جیا لە بەیانی کە جۆرێکی تر بوون)

تایهیۆنگ:کووک ئەمە لەسەر بکە لەگەڵ ئەم ماسکە...(کڵاوەکەی دایە جۆنگکووک لەگەڵ ماسکێک خۆشی هەمان شێوە ماسکێکی لە دەم کرد)...ئێستا با برۆین...(هاتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە بە دوای ئەوان داچوون ،کاتەکە زۆر درەنگ بوو بۆیە بێجگە لە بێلانەکان کەسی تر بوونی نەبوو لەوێ،سەیریان کرد کە دەچنە لای ئەو کەسانەی کە بێ ماڵن و لەوێ راکشاون هەوڵی خەوتن دەدەن لەسەر ئەرزەکە کووک بە چاوی بەزەیەوە سەیریان دەکا)

تایهیۆنگ:وەرە ...(دەستی کووکی گرت چونکە وەستابوو سەیری ئەوانەی دەکرد کە راکشاون،کووک سەیری دەستیانی دەکرد)....سەیرکە کووک ..(دەستی بەرز کردەوە بۆ ٤ پیاوەکە )

جۆنگکووک:چی دەکەن؟..(لە پشت تایهیۆنگ بوو خۆی لار کرد و دەستی لەسەر شانی تایهیۆنگ دانابوو)

تایهیۆنگ:وادیارە ناسنامەی ئەوانە دەبەن...(کووک سەری لەقاند)

جۆنگکووک:کەواتە چی بکەین..؟(ئەوان خۆیان لە پشت دیوارێک شاربۆوە)

تایهیۆنگ:دەبێ چاوەڕێ بکەین نابێ دووبارە لەدەستیان بدەین...

جۆنگکووک:باشە...(سەیری ئەوانیان دەکرد کە پێدەکەنن لەگەڵ ئەو پیاوە پیرەی کە دەیان ویست ناسنامەکە ببەن پیاوە پیرەکە ناسنامەکەی لە گیرفانی کراسەکەی دەرهێنا و دایە دەستی ئەوان،کەمێک دوودڵی پێوە دیار بوو بەڵام هەرچۆنێک بێت دای ،ویستیان برۆن بەڵام پیاوە پیرەکە قاچی کەسەکەی گرت کە چەند سانیەیەک پێش ئێستا ناسنامەکەیان برد)

The fight of creditors_taekookOn viuen les histories. Descobreix ara