Part-3-

465 81 164
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جیمین:بەڵێ هەیە...،من پەیوەندی پێوە دەکەم...(کووک بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی جیمینی دەکرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بکات،دوای چەند زەنگێک مۆبایلەکە هەڵگیرا)

لە پەیوەندی-
-
جیمین:سڵاو براکەم،جین هوو..

جین هوو:سڵاو جیمین ..،چۆنە منت بیرهاتۆتەوە؟

جیمین:ئای قسەی وا مەکە من هەرگیز تۆم لەبیر نەکردووە دڵنیابە....(بە پێکەنینەوە)

جین هوو:همم دڵنیا بووم،چیت پێویست بوو؟

جیمین:راستیەکەی ئێمە لەگەڵ هاوڕێکەم پێویستمان بە بڕێک پارەیە...(بە کزی گووتی)

جین هوو:ئەم برە پارەیە چەندە؟(بە زانخوازیەوە پرسی)

جیمین:١٠٠ ملیۆن دۆلار....

جین هوو:کوڕە چیتان کردووە بەم شێوەیە پێویستان بەم پارە زۆرەیە؟؟

جیمین:چیرۆکێکی درێژە...دەتوانی یارمەتیم بدەی؟

جین هوو:بەخوا بمبوورە براکەم لە ئێستادا ئەوەندە پارەیەم لا نییە...(جیمین کەمێک بێدەنگ بوو)،بەڵام کەسانێک دەناسم لەوانەیە یارمەتیتان بدەن..(جیمین بزەیەک کەوتە سەر لێوی)

جیمین:ئەوانە کێن؟

جین هوو:کەسانێکی باشن تۆ سبەی وەرە لای شوێنەکەی ئێمە دەتانبەم بۆ ئەوێ...

جیمین:باشە زۆر سوپاس براکەم...

جین هوو:شایەنی نییە گەمژە ئێمە براین  ببوورە خۆم نەمتوانی یارمەتیت بدەم ،دەی خوات لەگەڵ سبەی دەتبینمەوە...

جیمین:کێشە نییە جین هوو خوات لەگەڵ...

-
کۆتایی پەیوەندی-

جۆنگکووک:چی بوو؟(بە پەرۆشیەوە پرسی)

جیمین:ئەو نەیتوانی پارەکە پەیدا بکات بەڵام گووتی کە کەسانێک دەناسێ سبەی دەچینە لای ئەو خۆی دەمان باتە ناونیشانەکە...(جۆنگکووک سەر لەقاند)

جۆنگکووک:زۆرباشە منیش تاکوو بەیانی کافێکە دەفرۆشم...(جیمین دەستی کوووکی گرتوو و گووتی...)

جیمین:هێی جۆنگکووک پێویست ناکات بیفرۆشیت ئێرە یادگاری دایک و باوکتە دەزانیت بۆیە پێویست ناکات،وە هەم خۆت گووت ٢-٣ ملیۆن دۆلارە کە ئەوەش دەتوانین هەر وەری بگرین باشە..؟(بە میهرەبانیەوە گووتی ئەو دەزانێت کووک بەراستی ئێرەی خۆشدەوێت)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now