Part-2-

503 78 115
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:تۆ کێی؟(ئاراستەی ئەو کەسەی کرد کە لە بەرامبەری وەستا دوای ماوەیەک لە چەپڵە لێدان ،سەیری جیمینی کرد کە هەمان شێوە لەسەر ئەرزەکە بوو بەڵام شۆک بوو کاتێک ئەو کەسەی دواوەی جیمینی دیت کووک ٢-٣ جار چاوی لەسەر یەک لەقاند بەڵێ ئەو دڵنیا بۆوە کە ئەوە هیون بین بوو کیم هیون بین )

جۆنگکووک:ئێوە لە کۆمپانیای jh'ن ؟،ئێوە کێن ؟،تۆ کێیت؟؟؟(بە توڕەیەوە گووتی)

؟:بەڵێهـ،راستە ئێمە لە کۆمپانیای jh'ەوە هاتووین وە من خاوەن کۆمپانیام ...(بە قووڵی گووتی و بزەی لاری دەکرد،کووک تفی زاری قووت دایەوە)

جۆنگکووک:تۆ ..تۆ کێیت؟..(بە زانخوازیەوە گووتی)

؟:جانگ هیوک،خۆشحاڵم بە ناسینت...(بە بزەوە دەستی بۆ تۆقە بەرز کردەوە،کووک تۆقەی نەکرد لە جیاتی ئەوە گووتی....)

جۆنگکووک:ئێوە بۆچی لێرەن؟؟؟(بە ساردی گووتی،جانگ هیوک بزەکەی سەر لێوی نەما و دەستی کشاندەوە)

جانگ هیوک:پێویستە سەرەتا کەمێک ئاقڵت بکەین ...(دەستی لەسەر شانی کووک دانا،هیون بین لەولاوە بە بزەی لار سەیری کووکی دەکرد)

جانگ هیوک:لیۆن...وەرە...(هەر لە ژوورەوە لە کافێکە کەسێک هاتە دەرەوە ،شانێکی پان و ماسولکەدار بەژنێکی مامناوەند تەنیا بە سەیرکردنی دەتزانی چ هێزێکی زۆری هەیە ،کووک بە تیژی سەیری کرد)

لیۆن:گەورەم؟(بەڕێزەوە گووتی)

جانگ هیوک:ئەم کورەی ئێرە هەندێک لێدانی دەوێ...( بە بزەوە دەستی لەسەر شانی کووک دانا)

لیۆن:کەواتە پێیدەدەین...(جانگ هیوک سەری لەقاند و چووەوە سەر ئەو کورسیەی یەکەمجار لێیبوو و قاچی لەسەر قاچەکانی دانا و دانیشت ،لیۆن لە کووک نزیک بۆوە بێ هیچ شتێک دەستی کرد بە لێدانی کووک ،جۆنگکووک وەک هەموو جارێک بەرگری دەکرد بەڵام تا رادەیەکی زۆر کەم سوودی هەبوو هێشتا مستەکۆڵە بەهێزەکانی لیۆن ئازاریان دەگەیاند بە لاشەی کووک سەرەرای ئەوەش نەوەستا لە بەرگری کردن )

(کووک کە وەک کۆتا جار کە لە یاریەکەی براوە بوو مستەکۆلەیەکی ئاراستەی رووخساری کرد لیۆن کەمێک گێژ بوو بەڵام هەر زوو خۆی ڕێک کردەوە تا ئەوەی هەستی بە گەرمیەک کرد لە لووتی دێتە دەرەوە کە خوێن بوو دەستی لە لووتی دا شۆک بوو ئەوانەی ئەوێش هەروا جانگ هیوک بزەیەکی کرد ئەوە یەکەمجارە دوای چەندین ساڵ کەسێک بتوانێ خوێن لە جەستەی لیۆن بێنێت)

(لیۆن توورە بوو و لە کووک نزیک بۆوە کووک مستەکۆڵەیەکی تری دا لە نزیک گوێی کە دووبارە وای کرد خوێن لە گوێی بێت، لیۆن سەری کووکی گرت و کەلەسەری بە هەموو هێزی لە ئەوانی کووک دا کووک پێش چاوەکانی ڕەش بوون و سەری سووڕا کە دوای ٥ سانیە کووک لە ئەرزەکەدا کەوتبوو وەک بێهۆشێک کە واش بوو،دوای نزیکەی ١٠ خولەک کووک بە کەمی چاوی کردەوە جانگ هیوکی بینی لەلای سەری وەستاوە جیمینیش لەلایەک دانیشتووە بە دەمووچاوە بریندارەکەی فرمێسک لە چاوی دێت لیۆن و هیون بین لە لای یەک وەستا بوون)

The fight of creditors_taekookOnde histórias criam vida. Descubra agora